Oct 22, 2005

په‌یڤ به‌ره‌و سێداره‌ ده‌ڕوات ....

  :له کاتێک دا که به‌ گڕ وتینێکه‌وه‌ هه‌وه‌ڵین ساڵی له دایک بوونی " په‌یڤ " م راگه‌یاند و دۆستان له دوور و نزیکه‌وه‌ پیرۆزباییان لێ ده‌کردم . به‌ڵام ئه‌و بڕیارانه‌ی که ده‌مویست جێ به‌ جێی بکه‌م که په‌یڤێکی ده‌وڵه‌مه‌ندترم هه‌بێت . بازێک کێشه‌ بوون به کۆسپی سه‌ر به‌رده‌وام بوونم ....

یه‌ک له‌و کێشانه‌ نه‌خۆش که‌وتنی که‌مپیوتره‌که‌م به هۆی بازێک ڤایروس و کرمه‌وه‌ که هێشتا رزگارم نه‌بوه‌ له ده‌ستیان ..

دووهه‌مین کێشه‌م کێشه‌ی ئابووریه‌ . به‌داخه‌وه‌ له ئێران دا ته‌نیا هه‌ناسه‌ کێشان به پاره‌ نیه‌ .
 نرخی ته‌له‌فوون و مووبایل و ئاو و کاره‌با و گاز و به‌نزیین به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر خه‌ریکه‌ چینی مووچه‌ خۆر و کرێکار و ..... ده‌فله‌قێنێت .
ئه‌م کێشانه‌ ده‌ستیان ناوه‌ته‌ بینه‌ قاقایی په‌یڤه‌وه‌ .......

هیوادارم ئه‌م کێشانه‌م چاره‌ سه‌ر بکه‌م و " په‌یڤ " له سێداره‌دان بگێڕمه‌وه‌ .....

Oct 18, 2005

یه‌ک ساڵ به سه‌ر " په‌یــڤ " دا تێپه‌ڕی به‌ زۆر که‌ند و کۆسپی سه‌ره‌ رێگاوه‌ .............
یه‌ک ساڵ به سه‌ر بیری تازه‌ و ژیانی تازه‌ و جیهانی تازه‌ و هاوڕیانی تازه‌دا تێ په‌ڕی ............
زۆر سوپاسی ئه‌و هاوڕیانه‌ده‌که‌م که به‌رده‌وام ده‌ستیان گرتم و چرای په‌یڤیان له کوژانه‌وه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ .
به تایبه‌ت سوپاسێکی بێ بڕانه‌وه‌ بۆ کاک " سه‌لاحی عیلمی زاده‌ " خاوه‌نی بلاگی
که به‌رده‌وام له هه‌ر بارودۆخێک دا بوایه‌ت به هانای ده‌نگمه‌وه‌ هاتوه‌  و چاره‌سه‌ری زامه‌کانی خۆم و کامپیتره‌که‌می کردوه‌ .
زۆر سوپاس و خه‌رمان به‌ره‌که‌ت .. و هه‌ڤاڵان به‌ره‌که‌ت ...
      
"په‌یڤ " ده‌ستکردی بیرۆکه‌ و تێبینی و روانگه‌که‌نی من و که‌ژانه‌ ..
به‌ڵام که‌ژان ماڵ جیایی ...نه .. بیر جیایی کرد و خۆیی ده‌ستی کرد به سازدانی بلاگێک به‌ناوی .......

له‌ ده‌ست پێکردی ساڵی تازه‌ی نووسیندا وا بڕیارم داوه‌ که به‌رده‌وام به کوردی بنووسم تا به‌ڵکوو بتوانم که‌لێنێک و بۆشایه‌ک پڕ بکه‌مه‌وه‌ ؛ له خزمه‌ت به‌ گه‌لی کورد دا . بۆیه‌ نووسه‌ره‌که‌شم کردوه‌ به کورده‌گیان .
به‌هیوای ئاسۆیه‌کی پرشنگ دار .......

Oct 17, 2005

دیسان توورکه‌کان ؛ هه‌رێمی کوردستانیان گڵاو کرد !!!!!!!

  به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئه‌نادۆل وه‌ڤدێک که پێک هاتوه‌ له نوێنه‌ری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ توركیا گه‌یشتنه‌ کوردستان و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ .
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ له سه‌ر داخوازی تورکیا Turkish_army.jpg
ساز کراوه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ کێشه‌کانی شاری
که‌رکوکی تورک نشین ؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!





  ئه‌م ئاژانسه‌ هه‌ر وه‌ها رایگه‌یاندوه‌ که لیژنه‌یه‌ك 
له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ وڵات پێكدێنن به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی هه‌موو 
تورکه‌کانی جیهان له‌ کێشه‌ی تورکمانه‌کانی عێراق .

Oct 16, 2005

كه س نه ڵێت كه ئێره كوردستان نیه


كه س نه ڵێت كه ئێره كوردستان نیه
ته نیا هیوایه تمان به دادوه ر بو ، كه ، لانی كه م سه دام به تاوان بار بزانێت .
 سه دامێك كه هه زاران كه سی خه ڵتانی خوێن و ئاگر كرد . به ڵام جه نابی دادوه ر پێی ده ڵێت كه :
" تۆدیكتاتۆرنیت و دیكتاتۆریش نه بویت ".
چاومان رۆشن ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ده ‌ی ئیتر له مه به دواوه كه س بۆی نیه كه بڵێت نه جه ف و كه ربه لاش كوردستان نیه .
چوونكا له سه ری خوێنمان رشتوه و بیابانه پیس و بۆگه نه كانی به خوێنی ئاڵی لاوان و گه نجان و منداڵانمان نه خشاوه .
بست به بستی ئه م خاكه كوردستانه ، هه نگاو به هه نگاوی كوردی تێدایه .
بۆنی هه رلایه كی بكه یت ؛ بۆنی جامانه و ده سرازه و سمڵ و مێخكی لێ دێت .

كه س نه ڵێت ......كه س بۆی نیه .....  كه بڵێت ئێره كوردستان نیه .
ئای بۆ تۆزێك ویژدان ؛ ئای بۆ تۆزێك مرۆڤایه تی ؛ و ئای بۆ تۆزێك پاره ؛ به ڵێ ته نیا پووڵ و پار‌ یه كه ویژدان و  مرۆڤایه تی بێ فه ڕ ده ‌كات.........  .  و كوردی بێ وڵاتی ، چه وساو‌ی ، ژێر چه پۆكی ، بێ پووڵی ره نجه رۆ خه ریكه خوێنیشی به فیڕۆ ده‌ڕوات.... 

Oct 6, 2005

ئای له دیكتاتۆریه ت


قۆناغ قۆناغی دادگایی كردنی سه دام و دارو دەسته كه یه تی .
قۆناغ قۆناغی تێ په ڕ بوون به سه ر ته نگ و چه ڵه مه كانی فه وتان و نه مان و قڕ كردن .
و هه روه ها قۆناغ قۆناغی گله یی و بناشت و سكاڵایه ..........
به خوا دونیایه كی سه یر و سه مه ره یه تا دۆێنی كه س بۆیی نه بوو له به ریان بقۆزێت به ڵام  ئه مڕۆكه كورد وا قۆناغێك دا كه خه ریكی خۆشی و جه ژنانه یه به خوا ئه م ئینسانه بۆی هه یه هه موو دۆخێك بگۆڕێنێت .
ئه وانیش كه هیچیان بۆ نه ماوەته وه دەڵێن ئێمه بۆ پێشمه رگه كان هاتوین ،،،،،، به ڵام خۆ بیر له وه ش ناكه نه وه كه ئه م  پێشمه رگانه ش هه ر رۆڵه ی ئه وانن .....
 قۆناغێكی خۆشه به ڵام ئه گه ر دیكتاتۆره كورده كان بهێڵن ....... .
ئینسان بۆی هه یه هه موو قۆناغیك بگۆڕێنێت و ئه وانه ی كه پێیان خۆشه كه دەست درێژی بكه ن به سه ر خه ڵكا گۆیان بگرن و بیانخه نه زبڵدانی مێژوەوه ......

هه روەها كه ئێمه ش هاوكارێكمان هه بوو كه وای دەزانی ئه و باوشه ی كه به مێزەكه یدا گرتوه كه س ناتوانێ هه لێ كه نێت ؛ به ڵام چوونكا سكاڵا و  گله یی و گازنده له سه ری ئه وەنده زۆر بوو ؛ به سه ر شۆڕیه وه تۆڕیان دای‌ دەرەوه له ئیداره .

ئای له دیكتاتۆریه ت كه چ دەردێكی گرانه ...............  . 

Sep 11, 2005

کرماشان

کرماشان شارێکی مێژوویی؛ به‌ مێژوویه‌کی هه‌زاران ساڵه‌وه‌؛ به ئاسه‌وارێکی کۆن؛
شارێکی پڕ له فلکلووڕی کورده‌واری؛ شاری ئه‌وینداران؛ شاری شیرین و فه‌رهاد .
ئه‌مه‌ و ده‌یان شتی تر شانازیه‌کانی ئه‌م شاره‌ن. له سه‌ده‌کانی رابردوومان دا .
نه‌ته‌وە جۆر به جۆرەكانی ئه‌م شارە مێژوویه بریتین له كورد و توورك و فارس...
 كوردەكان بۆ خۆیان دابه‌ش دەكرین به مانه‌وه: كه‌ڵهوڕ، له‌ك، لوڕ، سۆران، گۆران، ئه‌ردەڵان، قه‌ڵخانی، سنجاوی، جاف و ....
ئایین و مه‌زهه‌ب: رێژەیه‌كی زۆر موسڵمان و هه‌ر وەها رێژەیه‌كی زۆر كه‌م! گاور و جووله‌كه ی تێدا دەژی .
موسڵمانه‌كان دابه‌ش دەكرێن به‌م مه‌زهه‌بانه‌وه: شێعه، سونی، یارسان .

كاتێ وای له كرماشان دا نازانی ئه‌م خه‌ڵكه كوردن یان فارس.. چوونكو نه كوردیه‌كه‌یان ته‌واوە و نه فارسیه‌كه‌شیان .
به‌ردەوام هه‌ست به ئازارێكی پڕ له قین دەكه‌یت. ئازارێكی دابڕان؛ ئازارێكی دۆڕان؛ ئازارێكی هه‌ر
كه‌س بۆ خۆیی .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ردانی شارەكانی تری ئه‌م پارێزگایه بكه‌ین ئه‌م ئازارانه زۆر كه‌مترن .
ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه، به‌رهه‌می سه‌ردانی شاری كۆزەران و شاری كرماشانه .
به هۆی داخرانی ئه‌و مالپه‌ڕه‌ی وێنه‌کانم تێدا ئاپلۆد کردبوونوینه‌کانی زۆر به‌ی پۆسته‌کانم به ده‌ردی فه‌وتان رۆشتون..

Sep 10, 2005

هۆیی شپرزه‌ییم

زۆر به‌ دوایی ئه‌وه‌ دا بووم که له‌م ماوه‌یه‌ بۆ وا له‌ باری بیر و هزره‌وه‌ وا شپرزه‌ و شڵه ژ‌اوم ........هۆیه‌کانی ئابه‌مانه ده‌زانم :
یه‌ک له‌و هۆیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که له‌م ماوه‌دا ته‌سلیمی خواستی کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری بووین و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگا به‌سه‌رمان دا زاڵ بوو ؛ به‌ ناچار دووکانه‌که‌مان که که‌ژان له‌ سه‌ری کاری ده‌کرد پێچامانه‌وه‌ . که زۆر له سه‌ر بار و دۆخی بیر و بۆچوون و هه‌ستی ده‌روونیمه‌وه‌ کاری تێکردم .

یه‌کێک تر له‌و هۆیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ماوه‌یه‌ زوو زوو سه‌ردانی شارێکم ده‌کرد که زۆر شارێکی شپرزه‌ و دوور له شارستانیه‌ت ، پڕ له دوو به‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کی ، پڕ له رقه‌ به‌رایه‌تی ئینسانه‌کان و شارێکی کوردی بێ کورد، شارێک که بێزیان له نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دێت و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان پێان خۆشه‌ که فارس بوایه‌ن. ئه‌م شاره‌ شاری کرماشانه .
و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ چاولێگه‌ری ئاکار و وته‌ی فارسه‌کان ده‌که‌ن که به‌ڵکو وه‌ک ئه‌وان ده‌رچن .
فارسه‌کان په‌ندێکی پێشینیانیان هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ ماناکه‌یه‌تی " قشقه‌ڕه‌ ده‌یویست رێگه‌ رۆیشتنی که‌و فێر بێت رێگه‌ رۆیشتنی خۆشی له‌ بیر چوه‌وه‌ " .
باوه‌شێن که‌ری ئه‌م چه‌ند به‌ره‌کیانه‌ كێشه‌ی ئایین و مه‌زهه‌به .

له‌ پۆستی داهاتووم دا له باره‌ی ئه‌م شاره‌ وه‌ چه‌ند په‌یڤێک ده‌نووسم .

Sep 8, 2005

بزمارباران..!


بزماربارانی رۆح و جه‌سته‌م کرد زۆر له‌م کون و  قوژبنانه‌دا هه‌ڵتروشکام . به دوایی بیرێکی نۆێ و رێگایه‌کی نوێ دا گه‌ڕام .
جه‌سته‌م به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی دڵته‌ڕانه‌وه‌ خۆش کرد. له نێو خۆم دا پیشم خواردوه‌ته‌وه‌ ، وه‌ک ترێی شه‌رابم لێ هاتوه‌ که‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆمم خواردوه‌ته‌وه‌ تووند بوم و سه‌رم ماسیوه‌ .

به‌ڵام نازانم بۆچی ............. بۆ حه‌ز ده‌که‌م بچمه‌ شۆێنێک که نه کوردی تیا بوایه‌ و نه‌ ئێرانیش .

شێواوم ؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!
به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ش بێت که ئه‌م " په‌یڤه‌ " بوه‌ته‌ چه‌قڵی سه‌ر چاوانی بازێک که‌س ؛ ئه‌م جاره‌یان پێنووسه‌که‌م به‌ تووندی ده‌گرم و به وره‌ و تینه‌که‌وه‌ ده‌نووسم ؛ که بزمار بارانی روح و جه‌سته‌یان بکه‌م .