Nov 11, 2006
Oct 9, 2006
كه‌مپه‌ینی خوێندكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به‌ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا
پێداگرتن له‌سه‌ر ئاشتی و مافی ڕه‌وامان ئاكامی شه‌ڕ بۆ شه‌ڕخوازان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
هه‌ر وه‌ك ئاگادارین له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا به‌پێچه‌وانه‌ی دژایه‌تی جیهانی و ناڕه‌زایی به‌ربڵاوی ڕای گشتی خه‌ڵكی كورد،پاڕڵه‌مانی توركیا بڕیاری هێرش بردن بۆ سه‌ر خاكی باشووری كوردووستانی ئه‌رێ كرد.ئه‌و بڕیاره‌و بڕیاردانی هاوشێوهسهڕهڕای ئهوهكهبهئاشكرا هه‌موو بنه‌ما و یاسا ناونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێ ناوه‌رۆك ده‌كات،ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێكی سهرتاسهریهدژ به‌ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كوورد بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆی.
ئیمهخوێندكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كووردستان له‌هه‌مبه‌ر دوژمنكاری و هه‌وڵی شه‌ڕ خوازانه‌ی داگیركه‌رانی تورك،به‌بێ له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌ر چهشنهسنوورێكی ده‌ستكرد بانگی به‌رخۆدان و یه‌كێتی خۆمان به‌م جۆرهرادهگهیێنین؛ به‌ره‌ڕوو بونه‌وه‌ی خهمسارانهو ڕه‌چاو نه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌م بهستێنهههستیارهدا ئاكامی تڕاژیكی وه‌ك دوو پات بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال له‌هه‌موو جوگرافیای كوردستان دا لێده‌كه‌وێته‌وه.
ڕژیمی فاشیستی توركیا لهلایهكهوهبهههمو شێوازێكی نامرۆڤانهپهلاماری بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی له‌باكووری كوردستان ده‌دات و له‌لایه‌كی تریشهوهبهبهرپا كردنی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی وێرای هه‌وڵ بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕاستیه‌كان،هه‌ر هه‌ڵوێستێكی ڕه‌وای كوورد دژ بهسهڕهڕۆیی یه‌كانی خۆی دهكاتهبیانوویهك بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر باشوری وڵات.
هه‌وڵی هێرش بردن بۆ سه‌ر باشووری كوردستان ته‌نیا یه‌ك پارچه‌یا چه‌ند لایه‌نی دیاری كراوی سیاسی ناپێكێت به‌ڵكوو ده‌ست پێشخهریهكهبۆ هاوپه‌یمانێتی هه‌مو داگیر كه‌رانی وڵاته‌كه‌مان به‌ئامانجی لاواز كردنی ئه‌زموونی باشوور و دوا خستنی چاره‌سه‌ری پرسی كورد.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌دا ئه‌ركی سه‌رجه‌م خه‌لك و هێزه‌سیاسیه‌كانی كوردستان پێش خستنی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شدار بوون لهبهرخۆدانێكی گشتی دایهلهپهیڕهوی مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان.
بانگهێشتنی ئێمهئهوهیهكهدژ به‌م هێرشهدهروونی و جه‌سته‌یی یهبهههر شێواز و له‌هه‌ر ئاستێك دا و بهبڵیند كردنه‌وه‌ی یه‌كگرتووییمان بهئاماجی په‌ره‌پێدانی زانیاری گشتی له‌مه‌ڕ هه‌ستیاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌م قۆناخه‌و به‌رپرسیارێتی هه‌ر تاكێكی كوورد له‌م بابهتهخهباتێكی به‌رین ده‌ست پێ بكه‌ین.
پێداگرتن له‌سه‌ر ئاشتی و مافی ڕه‌وامان ئاكامی شه‌ڕ بۆ شه‌ڕخوازان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
تكایهبۆ واژۆ كردنی كهمپهینهكهیهكێك له‌م دوو شێوازهبهكار بێنن:
1-ناوی خۆتان بنێرن بۆ ئه‌م ئه‌دره‌سه:nabohersh@gmail.com
2-له‌به‌شی بۆچوونه‌كان ناوی خۆتان تایپ كه‌ن و بینێرن
Sep 28, 2006
ئێوه بفرموون :
ئێوه بفرموون :
== ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردووغان یان ...........
۱ـ که‌ڵه‌گای ناوچـه
۲ـ نێره‌که‌ر ناوچـه
۳ـ سه‌دامی دووهه‌م
۴ـ هیتلێری دووهه‌م
== ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردووغان یان ...........
۱ـ که‌ڵه‌گای ناوچـه
۲ـ نێره‌که‌ر ناوچـه
۳ـ سه‌دامی دووهه‌م
۴ـ هیتلێری دووهه‌م
Sep 26, 2006
شرێک ته‌ڵاقه‌که‌ی پینه کرد
شرێک هه‌ر له گه‌ڕانه‌که‌ی دا بوو، که ڕێی که‌وته وڵاتێک. له گه‌ل کابرایه‌ک له قاوه‌خانه‌یه‌ک دا بوو به ئاشنا... به سه‌رهاتی خۆیی بۆ گێڕایه‌وه .. (به‌تایبه‌تی گله‌یی له وه‌ش ده‌کرد که کابرایه‌ک به ناوی کـوردهگیان خه‌ریکه دێڕ به دێڕی ژیانیان ده‌نووسێ..)
کابرا پێی گووت خه‌م مه‌خۆ، من مه‌لایه‌ک ده‌ناسم که به فیکه‌یه‌ک هه‌زار ته‌لاق چاک ده‌کاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به جاش و ماش بکات. به‌س تۆزیک پاره‌ی زۆری ده‌وێ.
شرێک که ئه‌مه‌ی بیست هه‌ستایه سه‌ر پێ و وتی پاره قه‌یدی نیه هه‌ر چه‌نده بێت ده‌یده‌م.. به‌س نه‌جاتم بێت به ده‌س ئه‌م چهرمهسهریهوه...
کابرا شرێکی برد بۆ لای مه‌لا .. مه‌لا پێی گووت بڕۆ ژنه‌که‌ت بێنه. با بۆتی چاک بکه‌مه‌وه..
شرێک هه‌ڵات رێگای یه‌ک رۆژه‌ی شهمندهنهفهرێک به دوو رۆژ بڕی و گه‌یشته لای ڤیونا.
ڤیونا که ئه‌وه‌نده داواکاری هاتبوو ، به ته‌واوی له هاتنه‌وه‌ی شرێک ناهومێد بوو بوو.
به بینینی شرێک گه‌شایه‌وه شرێک به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه.
زوو به زوو گه‌ڕانه‌وه بۆ لای مه‌لا ....
مه‌لا پێی گووتن هه‌ر چه‌نده له لایه‌ن حه‌زره‌تی مازوو(ع) ئیلهامم بۆ هاتوه که تێیدا هاتووه .
تۆزێکیش له به‌ر ئه‌م کوردهگیانهیه که نه‌جاتی بێت به ده‌ستی ئه‌م ته‌ڵاقه‌وه خۆ که‌س یارمه‌تی نادات بۆ چاک کردنی وا خه‌ریکن ته‌ڵاقیش ده‌خه‌نه بینتان!!!
شرێک ووتی کوره ماموستا گیان واز له‌م پێشه‌کی و پاشه‌کی و قینهبهراتیانه بێنه.. تۆ پینهکهمان بۆ بکه ..
مه‌لا گووتی لای ئێمه ژن ئاوه‌ها ماره‌ده‌که‌ن..
ماره‌ییه‌که‌ی له سه‌ر دراو یان شتی به بایه‌خ.. و کچه‌ش دوای دوو سێ جار وڵام ده‌داته‌وه. وتیان تێگه‌یشتین..
که‌ره‌که گووتی با له سه‌ر که‌رێک بێت، جا له ئێمه به بایه‌خ تر هه‌یه.. شرێک ناو چاوانی گرژ کرد...
مه‌لا گووتی: دوشیزه‌ی مکرمه،محترمه،معظمه،خانم ڤیونا هارولد.. آیا بنده وکیلم شما را به عقد و ازدواج دایم آقای شرێک قهوزهای در قبال مهریهی80 دبه بنزین در بیاورم.. ڤیونا بێده‌نگ بوو .. که‌ره‌که وڵامی دایه‌وه عروس رفته بشکه بیاره..
دوای دووهه‌م جار که دووپات کرایه‌وه ڤیونا قیڕاندی :" بلـــــی"!!!!!!
شرێک هیچ که ته‌ڵاقه‌که‌ی پینه کرد، پینه‌یه‌کی گه‌وره‌تریشی له ده‌م و فڵقی دا که جارێکی تر ده‌م بۆ ته‌لاق و مهڵاق نه‌با...
ئه‌رێوه‌ڵلا..ئه‌وه‌ش نه‌قڵی شرێک و ڤیونا
سوپاس بۆ مازووش
Sep 23, 2006
چارهسهرکهرهی دووهه‌م
ماوه‌یه‌کی زۆر شرێک له ڤیونای ژنی دوور بوو و هیچ خه‌به‌رێکی لێی نه‌بوو. هه‌ر بۆیه له ناو خه‌ڵکی دا قاو داکه‌وت که شرێک، ڤیونای به جێهێشتوه، بازێک ده‌یان گووت که به‌زۆر پێیان ته‌ڵاق داوه هه‌ر بۆیه جار و بار خوازبێنی بۆ ڤیونا په‌یدا ده‌بوو..
ڤیونای بێچاره به بینینی هه‌وه‌ڵین خوازبێنی که‌ر سه‌ری ماسی، واقی وڕ ما، نه‌یده‌زانی چی بڵێت هه‌ر بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ کرا که پڕ به گه‌رووی قیژاندی و رۆیشته ده‌ره‌وه... قه‌د به مێشکی دا نه‌ده‌هات که پیاوێکی 55 ساڵان بێته داوای.. ئاخی بۆ ئه‌وه ده‌کێشا که چۆن به گویی شرێکی نکرد و وا ئێستا که تووشی ئه‌م کێشه‌یه هاتوه...
هیچی پێ نه‌ده‌کرا...





له‌و لایشه‌وه شرێک وه‌ک مه‌نجه‌ڵ بۆ سه‌ر قاپی خۆیی ده‌گه‌ڕا ... رێی که‌وته ولاتێک ژنانیان به رووبهندهوه ده‌گه‌ڕان. پێی سه‌یر بوو. که چۆن ده‌توانن به‌ر پێی خۆیان ببینن ..
چووه لای کابرایه‌ک که پێیان دهگوووت "شێخی گه‌رمیان و کوێستان" حه‌زره‌تی شێخ خه‌ڵکی به ناوقه‌دیشی سوێندیان ده‌خوارد... ئه‌و ده‌م که رۆشته خزمه‌تی شێخ، شێخ له سه‌ر ئاودهس بوو .. دوو که‌س مه‌سینه به‌ده‌سته‌وه له به‌ر ده‌رگای ئاوده‌سته‌که راوه‌ستابوون ... بیلامانا، شێخ هه‌ر له سه‌ر یه‌ک ده‌ست رێژی ده‌کرد و ده‌نگی ده‌هاته ده‌ره‌وه دوو کابرای به‌ر ئاوده‌سته‌که شه‌ڕیان بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی که؛ ئه‌میان ده‌یگووت به به‌ر ده‌رگای مه‌شکه‌ی ئێمه ئه‌وی دیکه‌یان ده‌یگووت نه‌خه‌یر به به‌ر ده‌رگای مه‌شکه‌که‌ی ئێمه... له‌م چهلهحانێیهدا بوون که شێخ به‌نه‌خوێن به‌ده‌سته‌وه هاته ده‌ره‌وه گووتی باشه ئه‌وه له سه‌ر چی شه‌ڕتانه ... وتیان وه‌ڵاهی له سه‌ر ئه‌و فه‌رمایشتانه‌ی که جه‌نابت له سه‌ر ئه‌و ئاوده‌سته ده‌تان فه‌رموو... شێخ ووتی ده‌ی شه‌ڕی ناوێ نیوه‌ی به به‌رده‌رگای مه‌شکه‌ی تۆ ( ده‌ستی نایه سه‌ر ئه‌و کابرایهکیهن) نیوه‌شی به به‌ر ده‌رگای ده‌می تۆ.. ئه‌ی .. ئه‌ی .. استغفرالله .. استغفرالله به به‌ر ده‌رگای مه‌شکه‌ی تۆ..
کابرا ووتی نه یا شێخ فه‌رمووتان به ده‌م من ... نابێ ده‌بێ له ووته‌ی خۆتان په‌شیمان نه‌بنه‌وه .. من وام پێ خۆشتره.. ووتی ده‌ی باشه به ده‌می تۆ و هه‌ر وه‌ها به ده‌می تۆش...
شرێک هه‌ر وه‌ها به سه‌ر سووڕمانه‌وه سه‌یری که‌ریه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌کرد.. بێ ئه‌وه‌ی بچێته لای شێخ به شوێن خۆیی دا گه‌ڕایه‌وه ..
Sep 21, 2006
یه‌که‌م چاره‌سه‌ر که‌ری ته‌ڵاقه‌که‌ی شرێک جمعه ششم مهر 1386 9:10
ئه‌وا هه‌واڵی تۆرانی ڤیونا له لای هه‌موان ده‌رکه‌وتوه و زۆر که‌س خۆیان داناوه که پینه‌یه‌کی شه‌رعی بده‌ن له‌م کاره!!!!!! شرێک هه‌روه‌ها سه‌رگه‌ردان به شوێن مه‌لایه‌ک دا ده‌سووڕێته‌وه... بۆ پینه‌یه‌کی باش تر...
له پێش دا چووه لای مه‌لایه‌ک که چۆنیه‌تی ته‌ڵاق خستن و راست کردنه‌وه‌ی بۆ شی بکاته‌وه...
مه‌لا گووتی:" ته‌ڵاق بۆ ژن، وه‌ک هه‌وسار وایه بۆ که‌ر، که‌رێک ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت به‌م لا و به‌و لا دا بڕوات و لاساری بکات ههوسارێک ته‌نانه‌ت بازێک جار لهغاوێک ده‌که‌ن به سه‌ری دا به‌م شێوه‌یه هه‌ر جار ویستی لاساری بکات هه‌وساره‌که‌ی دهکهێشیت . ئه‌گه‌ر ویستت نه‌ڕوات بۆ ماڵ که‌سێک که به دڵی تۆ نیه ئه‌وا ته‌ڵاقێک ده‌خه‌یت، (بۆ نمونه) نابێ بڕۆیی بۆ ماڵی فڵان پوورزات. ئیتر به‌م ته‌ڵاقه ده‌یبه‌ستیته‌وه... ته‌ڵاقیش هه‌تا زۆرتر بێت خه‌ڵکی زۆرتر بایه‌خی بۆ داده‌نێن.. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شه‌ش بێت ،یان نۆ،یان دوازده !!!!!
هه‌مووی ئه‌م تهڵاقانهش هه‌ر وه‌ها له خۆڕا کۆ نابێته‌وه مه‌گه‌ر ده‌ست بکه‌یت به ژن هێنانی دوان و سێان و چوار ...
ئه‌م تهڵاقانهش سوودی بۆ ئێمه‌ش هه‌یه... هه‌ر جاره ژنێک ماره ده‌که‌ین پاره‌یه‌کی باش ده‌سێنین .. کاتی ته‌ڵاق دانیشی پاره‌یه‌کی تر ده‌سێنین، کاتی که‌وتنی ئه‌ویش هه‌ر پاره‌یه‌ک ده‌سێنین.....
ئیتر به‌م ته‌ڵاقه ژن ده‌به‌سترێته‌وه به ده‌ستی تۆوه.. ئیتر ئه‌و ژنه ده‌بێ به شه‌ره‌ف و نامووسی تۆ و تۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌توانی ده‌ست داگری به سه‌ر ژیانی دا که ته‌نانه‌ت به بێ ئیجازه‌ی تۆ نتۆانی بڕواته ده‌ره‌وه.."
له به‌ینی قسه‌کانی مه‌لا دا، شرێک په‌یتا په‌یتا قورپێنهیهکی ده‌دایه‌وه... مه‌لا فریای لووت گرتن نه‌ده‌که‌وت...
ئه‌م جاره مه‌لا به نه‌رم و نیانیه‌وه ووتی کوڕه‌که‌م، شرێک گیان، ژنه‌که‌ی تۆش وه‌ک كچی خۆم وایه!!! ئه‌رێ باشه ژنه‌که‌ت جوانه؟؟؟؟؟؟
شرێک ووتی : ئه‌ره‌وه‌ڵا جوانترین کچی سه‌ر زه‌ویه...
مه‌لا ئاو که‌وته ده‌میه‌وه.. ووتی ده‌ی باشه کوڕم ئه‌گه‌ر که‌ست ده‌ست ناکه‌وێ ئه‌وا با خۆم بێم و ماره به جاشی بکه‌م و پاره‌ی مارهیهکهش به دیاری بۆ ئێوه .. هه‌ر هیچم ناوێ و هه‌روه‌ها پاره‌ی کاره‌که‌ش (!!!!) پێشکه‌ش بێت به ژیانی ئێوه...
شرێک هه‌ر که ناوی ماره به جاشی بیست زوو هه‌ستایه سه‌ر پێ قرپێکی دایه‌وه و هه‌ڵات و رۆیشت...
Sep 9, 2006
ئه‌م ساڵیش بێده‌نگی زمانی ده‌پژێ
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو دا به‌رده‌وام زمانم و په‌یڤم تووشی بێده‌نگی ده‌بوو ، به‌ڵام قه‌د لاڵ نه‌ده‌بوو و قه‌د چرای په‌یڤ نهدهکووژایهوه . ئه‌وا پاش ئه‌وه‌ی که په‌یڤ له گڕوگاڵ نه‌جاتی بوو و فێری گاگۆڵکێ بوو، به‌ره به‌ره به داره داره ئه‌وا پهیـڤ پێی نایه سێهه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی خۆیی و له به‌رانبه‌ر هه‌موو باییه‌ک خۆیی راگرت و په‌یڤ له سه‌ر په‌یڤ و بابه‌ت له سه‌ر بابه‌ت شتم نووسی...
ئه‌مساڵیش دوایی ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌ند په‌ڵه ره‌نگێک به سه‌ر دێرێ بابه‌ته‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتبوو ، و هیچیشم بۆ لێ نه‌ده‌کرا!!!! هه‌ر بۆیه دیسانه‌وه مامۆستای فریاکه‌وتن؛ مامۆستای رهوگـه فریام که‌وت و ئه‌م قاڵبه جوانه‌ی بۆ داڕێژام و ده‌سته‌کانی له‌دووره‌وه زۆر به گه‌رمی ده‌گووشم........
ره‌فیق چۆڵ و هۆڵم ئێستا بوه‌ته کێبورد و پهیڤـی ئازیز و هه‌ڤاڵان و خۆشه‌ویستان و میوانانی په‌یڤ ... هه‌ر وه‌ک جاران به هاتنتان شادم ، به بۆچوونه‌کانتان سه‌ربه‌رزم.
له سێهه‌مین ساڵی ده‌سپێکی وبلاگ نووسینم دا ده‌ڵێم :"بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و دونیایه‌کی پڕ له وبلاگ و پڕ له ئازادی...."
Aug 25, 2006
دیپلۆماسیێهکی خۆڕایی
تۆپ باران کردنی سنووره ده‌سکرده‌کانی کوردستان له لایان وڵاتانی دراوسێ؛ دیپلۆماسیێهکی خۆڕایی و هه‌رزانی بۆ کوردی لێ که‌وته‌وه. به‌م تۆپ باران کردنه پارله‌مانی کوردستان ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه ، سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه.. هه‌ر فیشه‌کێکی تورکی که روو له کوردستان ده‌کات یه‌ک راست به ناخی ئاواته‌کانی کوردیه‌وه ده‌نێ که ساڵه‌های ساڵه خوێنی بۆ ده‌ڕێژێ.. یه‌عنی به‌م گه‌له کۆمه‌کیه که له کوردانی باشوور ده‌کرێت بۆ زه‌خت خستنه سه‌ر ئۆپۆزسیونی کوردی په‌یمانی 1937ی سه‌عد ئاباد نۆێ ده‌کاته‌وه..
سه‌دان ساڵه ئه‌زموونی کێشانی دیوار له بین نه‌ته‌وه‌یه‌ک تاقی کراوه‌ته‌وه وه‌ک دیواره به‌ناو بانگه‌که‌ی به‌رلین. که دوو دونیای رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایی له یه‌کتر جیا ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م سنوور کێشانه که به سه‌دان هه‌زار سه‌رباز و پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر چاوه‌دێری ده‌کرا ... له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی پۆڵایینی جه‌ماوه‌ر ملی که‌چ کرد...و دیواری به‌رلین رووخا و رۆژهه‌لات و رۆژئاوا ئاشتیان بویه‌وه...
به‌ڵام ئه‌وا له سه‌ده‌ی 21دا وڵاتانی دۆست و براده‌ری سرکردایهتیه سیاسیه‌کان خه‌ریکن یارمه‌تی دوژمنی جه‌ماوه‌ری کوردی ده‌ده‌ن، بۆ کێشانی دیوارێک له بینی کورده‌کاندا ..
Aug 19, 2006
ته‌ڵاقه‌که‌ی شرێک
ئه‌م بابه‌ته‌م له وبلاگی "قوڵته"دا بڵاو کردبویه‌وه... به‌ڵام نازانم قوڵته‌ی ئازیز تووشی چ کێشه‌یه‌ک هاتوه !!!!! وا دیاره هه‌ر نه‌مابێ ؟؟؟؟هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌م لێرا داناوه حه‌یفم لێهات بابه‌ته‌که لێرا درێژه پێ نه‌ده‌م ...
ئه‌مڕۆ "شرێک " گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ به "ڤیونا"ی ووت :
تۆ ده‌بێ بچیته‌وه ماڵی بابت.
ڤیونا: ئاخر بۆ؟
شرێک: بۆی ناوێ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ل که‌ره‌که گره‌ومان کرد که من ده‌توانم ئه‌و درخته له بیخ هه‌ڵ که‌نم، که‌ر وتی ناتووانی .
من گووتم سێ تهلاقهم که‌وتبێ ده‌توانم .
که چووینه نزیکیه؛ زانیم داره‌که چه‌نده ئه‌ستووره، و من پێی ناوێرم ناچار له به‌ر ته‌ڵاقه‌که‌م بازێک زۆرم لێ کرد بازێک خستم به‌م بار و به‌و بارا به‌ڵام هه‌ر بۆم نه‌کرا.
ڤیونا به دوو ده‌ست کێشای به سه‌ر خۆی دا و وتی:
ده‌زانی چ قوڕێکت بۆ گرتینه‌وه!! من وام بیستوه ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقی پیاوێک بکه‌وێت ده‌بێ ژنه‌که‌ی ماره به جاش بکرێته‌وه ........ یه‌عنی ئێستا من ده‌بێ ماره بکرێم بۆ پیاوێکی تر و شه‌وێک له لای بخه‌وم ؛ و هتد...
_) یه‌عنی ده‌بێ ئه‌و کاره‌شت له گه‌ڵ بکات .
_)ئه‌دی....
_) ده‌ی با به که‌س نه‌ڵێین و ئێمه هه‌ر وا خه‌ریکی ژیانی خۆمان بین. خۆ که‌س نازانێ.......
_) نه .. نه نه ..نه نابێ قه‌د شتی وا نه‌ڵێیت. ئاخر ئه‌مانه مه‌سائلی نامووسین..
_) ده‌ی باشه با بڵێین به خاتوو نامووس بۆمان چاره سه‌ر ده‌کات تۆ ناڵێیت ئه‌مانه مه‌سائلی نامووسین..
_)به ئه‌و ناکرێ ئه‌و خۆیی نامووسی پیاوێکی تره .. پیاوه‌که‌ی به ئه‌و سووێند ده‌خوات....ده‌بێ چاره‌سه‌رێکی بۆ بکه‌ین و چاکی بکه‌ینه‌وه...
_) ده‌ی باشه بچین بۆ لای دوکتۆر قوڵته ....
_) به ئه‌ویش ناکرێ خۆ ته‌ڵاق که‌وتن نه‌خۆشی نیه ..ئه‌بێ بچین بۆ لای مه‌لای مه‌زبووره.. ده‌بێ من ماره بکاته‌وه بۆ که‌سێکی تر خوا بکات چارمین نه‌بێ ئه‌گینا ته‌ڵاقم ناداته‌وه ..
_) یه‌عنی ده‌شتوانێ تهڵاقیشت نه‌دات و بۆ هه‌میشه له لای ئه‌و بیت ...
_) ئه‌دی ... به‌ڵام من ده‌ڵێم با که‌س نه‌زانێ رۆژێک بڵێین به "حاجی له‌ق له‌ق " یان "ده‌روێش ئه‌وڕه‌حمان " که ئه‌م کارمانه بۆ بکه‌ن.... ئاخر ئه‌مان ئه‌وه‌نده پیاوه‌تییان لێ ناییه‌ت، که بتوانن من لای خۆیان راگرن .. هه‌ر بۆیه سبه‌ی پاره‌یه‌کیشیان پێ ده‌ده‌ین و ....
له‌م کاته‌دا شرێک سوور بوویه‌وه و ره‌گی غیره‌تی جووڵا و قیڕاندی!!!! ده‌بێ پاره‌شیان بده‌ینێ ... لاوانهیشه دوایی کاره‌که‌یان ده‌بێ ئه‌م لا و ئه‌و لایان ماچ بکه‌م و ماندوو نه‌بوونیان لێ بکه‌م ....
من که قه‌د رازی نابم شتی وا به ده‌ستی خۆم به سه‌ر ژنم دا بهێننن ....تۆش ئه‌گه‌ر پێت ناخۆشه دانیشی بڕۆره‌وه بۆ ماڵی باوکت تا خۆم چاره سه‌ری بکه‌م .
Subscribe to:
Posts (Atom)