گروپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێ و میوزیكی منداڵانی كورد له‌لایه‌ن رێكخراوی منداڵ پارێزی كوردستان نێردراون بۆ شاری ئۆستونی له باشوری ئیتالیا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌شته‌مین ساڵی چالاكی كلتووری نێوده‌وڵه‌تی منداڵانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكه‌ن. سه‌ره‌تا منداڵانی كورد به به‌رگ و ئاڵای كوردیيهوه سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب- يان پشكهش كرد و دواتر به چه‌ندین چالاكی گۆرانی و شايی كوردی ئاهه‌نگه‌كه‌یان رازانده‌وه، پاشان خه‌ڵاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان له‌لایه‌ن منداڵانی ئۆستونی پێشكه‌ش كرا .
مه‌به‌ست له سازدانی ساڵانه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه كه 16/10 رێكخرا و هه‌فته‌یه‌ك دهخايه نێت، بۆ یه‌كترناسین و گۆڕینه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی گه‌لانه، كه تیایدا چه‌ندین كاری هونه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامده‌درێت.
شایه‌نی وتنه له و ئاهه‌نگه دا ئاڵای كوردستان له پاڵ ئاڵای وڵاتانی ديكه هه‌ڵكراوه .
17/10/2006