Sep 6, 2005
Aug 28, 2005
هۆمه‌ر دزه‌یی
هۆمه‌ری دزه‌یی : ئه‌وه‌ی له م دیمانه‌ی کوردستان ئۆنلاین وتوومه بۆ که‌سم نه درکاندووه | هونه‌ری |
دیمانه: به‌رهه‌م شێخ عزه‌دین هونه‌رمه‌ند هۆمه‌ر دزه‌یی ده‌نگێكی كوردی و ڕه‌سه‌نی نێو هونه‌ری كوردیه ، له كاروانی گۆرانی و مۆزیكی كوردیدا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی به‌رچاو به فه‌رهه‌نگی گۆرانی و مۆزیكی كوردی بگه‌یه‌نێت . هونه‌رمه‌ند خه‌ڵكی سنووری شاری هه‌ولێره ، له ده‌شتی دزه‌ییاتی له دایك بووه ، ناوبراو له زۆر وڵاتانی ڕۆژئاوا گه‌ڕاوه ، هۆمه‌ر دزه‌یی له‌دیمانه‌یه‌كی كوردستان ئۆنلایندا به‌هۆی چه‌ند پرسیارێكه‌وه چه‌ند نهێنیه‌كی ناخی خۆی بۆمان باسكرد. Konline / بۆ ناگه‌ڕیته‌وه له هه‌ولێر دابنیشی؟ وه‌ڵام: كوردستان خۆت ده‌زانی بۆ هه‌موو كوردێك وه‌كو یه‌كه ، به‌ڵام ڕاسته ئینسان شار و مه‌مله‌كه‌تی خۆی هه‌یه ، ڕاسته كه تۆ له وڵاتی خۆت بووی ده‌بێ له شاری خۆت یان له گوندی خۆت بیت ، به‌ڵام هه‌ندێ جار كار و پیشه وات لێ ده‌كات له‌وانه‌یه نه‌توانی له شاری خۆت دابنیشی به ڕاستی من خه‌ڵكی گوندێكم، شارنشین نیم ، بۆ خوێندن چومه‌ته هه‌ولێر گه‌ڕاومه‌ته‌وه گونده‌كه‌ی خۆم ، واته به‌ر له‌وه‌ی بڕۆم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له گوند دانیشتوم زۆر شانازیش به گونده‌كه‌م ده‌كه‌م ، من كه گه‌ڕاشمه‌وه له ده‌ره‌وه به‌ر له هه‌موو شوێنێك سه‌ردانی گونده‌كه‌م و گۆڕی دایكم وبراكه‌م كرد ، ... زوو زووش دێمه‌وه بۆ هه‌ولێر ... بۆچیش له سلێمانی دانیشتووم بڕوابكه په‌یوه‌ندی به هیچه‌وه نیه ، من كاری سیدی و كتێب و شتم هه‌بوو ، من له واشنتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه ڕێك كه‌وتم كه كارم بۆ بكه‌ن بۆیه ده‌بێ له سلێمانی بم و له‌گه‌ڵ ئه‌وان كاره‌كه‌م بكه‌م ، ئه‌مه هۆیه‌كه‌یه‌تی . Konline / حه‌زده‌كه‌ین كه‌مێك باسی ژیانی منداڵی خۆتمان بۆ بگێڕه‌وه ؟ وه‌ڵام : ژیانی منداڵیم هه‌روه‌كو باسم كرد هه‌تا 20 ساڵ هه‌ر له گونده‌كه‌ی خۆمان بووم ، پایزان و زستانان ده‌چوینه‌وه هه‌ولێر بۆ خوێندن و هاوینان ده‌گه‌ڕاینه‌وه گونده‌كه‌ی خۆمان ، به‌ڕاستی من ژیانی لادێیم پێ خۆشتره له شار ، چونكه من ژیانم له ناو بزن و مه‌ڕ و مانگا‌و گاڕان و باعه‌باعی مه‌ڕ و بۆڕه بۆڕی مانگا و زه‌ڕه‌ی نێره كه‌ر خوێندنی كه‌ڵه‌باب و ئیدی ئه‌م شتانه هه‌مووی بۆ من له گوێم‌دا ده‌زرنگێنه‌وه ، دواتر ده‌نگی سه‌پان و په‌ندی دروێنه‌وه حه‌یرانی سه‌ر خه‌رمان ، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ من زۆر گرنگ بوون ، به‌ڕاستی وه‌كو ووتم حه‌زم له شار نه‌بوو ، ده‌توانم بڵێم كوڕه كوردێكی جوتیار بووم . له منداڵی‌دا زۆر هار و عه‌جول بووم ، كه شه‌ڕه به‌رد و دار لاستیك و به‌رده‌قانی ڕویده‌دا له‌گه‌ڵ منداڵانی تر ، جارێك به به‌رده‌قانی ناوچه‌وانم شكا و به‌ردێكی وێڵ هات و دوور به دووری نه‌مزانی هی كێیه ، ئیتر گونده‌كه‌شمان به‌راستی كچی جوانی تێدا بوو ، ئێمه هه‌موومان گه‌نجه‌كانی گونده‌كه‌مان له سه‌رده‌می نه‌وجه‌وان بوین ئیدی عاده‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه كه چاوت به كچێك ده‌كه‌وێت حه‌ز حه‌زۆكێ و چاو چاوانێ ده‌كه‌ی ، له هه‌ندێ بۆنه‌ی لادێ وه‌كو كاكێشان و چونه‌سه‌ر خه‌رمان ده‌سكه‌نه‌ی نۆك و یان به‌ر به‌خان و شوانی ( شوانیم نه‌كردووه ) به‌ڵام ده‌چووم زۆر سه‌ردانم ده‌كرد ، ئیدی له‌م شوێنانه كوڕ و كچ به‌یه‌كه‌وه حه‌ز حه‌زۆكێ دروست ده‌بێت ، ژیانی لادێ هه‌روا بووه ... Konline / له سه‌رده‌می لاوی‌دا زۆربه‌ی كاته‌كانت له‌كوێ به‌سه‌ر ده‌برد ؟ وه‌ڵام : به‌ڕاستی خۆت ده‌زانی له لادێ زۆربه‌ی هاوڕێكانت كوڕن و هاوڕێی كچت نیه ، بۆیه كه ده‌چووم بۆ هه‌ولێر بۆ خوێندن خواخوام بوو زوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ یاری و لای هاوڕێكانم ئه‌وها بوو . Konline / ده‌پرسین حه‌زت له‌و هه‌ره‌وه‌زه نه‌بووه كه كچی تێدابووه ؟ وه‌ڵام : با به‌رێ وه‌ڵا زۆرم حه‌ز ده‌كرد ، به‌ڵام دایكم زۆر نه‌ی ده‌هێشت بچمه زۆر شوێن ، بۆ نمونه شه‌وان ساوار كوتانه‌وه و ئه‌و شتانه هه‌بوو كه كارێكی هه‌ره‌وه‌زیه و هه‌موو ئاوایی ده‌چن و كچی زۆر تێدا بوو ، من به گشتی ده‌چووم بۆ ئه‌و شوێنانه . یان كا كێشان كه شه‌و به گوێدرێژ ئه‌و شتانه‌مان ده‌كێشاوه بۆ ناو كادین ئیتر خۆش بوو له ناوه‌وه ده‌مان كرده باز بازۆكێ و ده‌ست بازی كوڕ و كچ تێكه‌ڵ ده‌بووین به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌وتین زۆر خۆش بوو .. به‌ڵا م دایكم ڕێگرم بوو نه‌ی ده‌هێشت ده‌ی گووت كوڕم تۆ هه‌موو له‌شت ده‌بێ به كا ، به‌م هه‌موو كایه‌وه ده‌خه‌وی ، ده‌بوایه هه‌موو شه‌وێك خۆت بشۆی ، خۆزگه به‌و ساتانه‌وه ده‌خوازم . Konline / ده‌رباره‌ی ژیانی دڵداری چیده‌ڵێیت ؟ وه‌ڵام: به‌ڕاستی من هه‌ر له منداڵیه‌وه حه‌زم ده‌كرد له‌گه‌ڵ كچان دۆستایه‌تیم هه‌بێت ، كه چوومه كه‌ركوكیش بۆ خوێندن ئه‌و وه‌خته ساڵی 1950_ 1951 كه له ناوه‌ندی بووم له‌و وه‌خته دڵداری ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌وكاته حه‌زم له كچێك كردووه كه ئاشوری بوو كه ڕه‌شتاڵه‌یه‌كی 15 ساڵی بوو زۆر جوانیش بوو شیعرێكی خۆشم له‌سه‌ر نووسیبوو كه ئێستاش ماومه . Konline / له ئه‌وروپاش هه‌روه‌ك و كوردستان براده‌ری كچت هه‌بووه؟ وه‌ڵام :راستی من هه‌میشه عاشق بووم و ئێستاش هه‌ر عاشقم دوای كه‌ركوك من چووم بۆ ده‌ره‌وه ، له وێش هه‌ر خولیای كچ بووم به‌ڕاستی هه‌موو كات دۆستم هه‌بووه ،خۆت ده‌زانی له ئه‌وروپا ئاساییه ، وه‌كو ئێره نیه به دزی بێت هه‌موو شتێك به ئاشكرایه ، له‌و ساڵانه‌ی كه پێشی ژن بهێنم من له ساڵی 1970 ژنم هێنا ، له ساڵی 1955 چووم بۆ ده‌ره‌وه به سه‌فه‌ر چووم ، له‌و وڵاتانه هه‌میشه به‌بێ دۆست نه‌بووم هه‌میشه دۆستم هه‌بوو ، هه‌مووشیانم خۆشویستووه ئه‌وه‌ی دۆستم بووه ، ناتوانم له بیریان بكه‌م ، ئه‌وه‌شم له بیر ناچێته‌وه كه كچێكی نه‌مسایی كه له خۆمم خۆشتر ده‌ویست ڕه‌فزی كردم و وازی لێ هێنام بۆیه گریاندمی ، به‌ڵام كچه‌كانی تر بێزار ده‌بووم لێیان وازم لێده‌هێنان ، به‌ڵام نه‌مساییه‌كه عه‌یار بوو ، ئه‌و په‌یوه‌نیه‌ی له‌گه‌ڵ پچڕاندم و هه‌ستی بریندار كردم . Konline / ده‌مانه‌وێت بڵێین كه ئێستاكه جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ت دۆستی دیكه‌ت نییه ؟ وه‌ڵام : نا دۆستم نیه ، به‌ڵام بیری ڕابردووم ده‌كه‌مه‌وه زۆرباسی ده‌كه‌م له‌لای خێزانه‌كه‌م ، ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوم كردنه‌وه له كتێب به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بووه ، ده‌زانێت كه شاعیر و هونه‌رمه‌ند وه‌كو من ناتوانێت رابردووی خۆی بسڕێته‌وه چونكه ئه‌وانه هه‌وێنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی من بوون خۆشبه‌ختانه‌ش ژن و منداڵه‌كانم تێده‌گه‌ن كه ژیانی من ئه‌وهایه . Konline / دوای ئه‌م هه‌موو حه‌ز حه‌زۆكێیه چۆن خێزانت پێكهێنا ؟ وه‌ڵام :به‌ڕاستی هاوسه‌ره‌كه‌م كه ئامۆزای خۆمه ، جارێك كه هاتمه‌وه كوردستان سه‌ردانی ئاموزاكانم كرد سه‌یرم كرد زۆر جوان بوو و منداڵیش بوو كه ته‌مه‌ن14 - 15 ساڵ ده‌بوو ئیدی خۆشم ویست ، به‌ڕاستی بریارم دابوو كه ده‌بێ ژنه‌كه‌م كورد بێت چونكه زۆر جار دۆسته‌كانم داوایان لێكردووم كه بیانهێنم به‌ڵام من ده‌مویست كورد بێت . Konline / به‌ر له ژیانی هاوسه‌رگیریت خێزانه‌كه‌ت به‌م نهێنیانه‌ی ده‌زانی ؟ وه‌ڵام : به‌ڵێ ئاموزای خۆمه باش ده‌یزانی ناو ناوبانگی منی بیستبوو ، لای ئاسایی بوو ڕازی بوو پێم ، كه شوم پێبكات . Konline / وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانی هه‌نه‌رمه‌ند دووبه‌ش بووه به‌شێك بۆ گه‌ڕان ئه‌ویتر بۆ خۆشه‌ویستی ؟ وه‌ڵام : ئاخر گه‌ڕان و خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵاوی ژیانی من بووم ، له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو گه‌ڕانه كچی جوان و تازه‌م ده‌ناسی .. و حه‌زحه‌زۆكێی تازه‌م ده‌كرد و دۆستی تازه‌م ده‌گرت له ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا و سوێد و هه‌ركوێیه‌ك ده‌چووم دۆستم هه‌بوو ؟!! وه‌كو بڵێی ته‌واوكه‌ری یه‌ك بوون . Konline / ئه‌گه‌ر هه‌نه‌رمه‌ند نه‌بوویتایه چ پیشه‌یه‌كت هه‌ڵده‌بژارد؟ وه‌ڵام : به‌خوای ڕه‌نگه دیپلۆمات ، حه‌زم له دیپلوماتی بوو ، یه‌كێك له دوای پزیشكی زانستی سیاسیم هه‌ڵبژاردبێ ببم به دیپلومات . Konline / كوڕێكت بینی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ت ، چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م دیمه‌نه ؟ وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر بێت و به‌گشتی كومه‌ڵ قبوڵی كرد له‌لام ئاسیایی ده‌بێت و قبوڵی ده‌كه‌م ، به‌ڵام من خۆم ناكه‌م به سه‌ر قافڵه یان بڵێم من باوه‌ڕم به ئازادی هه‌یه قبوڵی ده‌كه‌م ، ئه‌گه‌ر منیش پێم ئاسایی بێت به‌گشتی قبوڵ ناكرێت ، به‌ڵام كه بوو به گشتی خۆی ڕێگای ئاسایی ده‌گرێت . Konline / حه‌زده‌كه‌ین له‌سه‌ر پرۆژه‌ی داهاتووت بدوێیی له كوردستان ؟ وه‌ڵام : وه‌ڵا دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان كۆمه‌ڵێك كار و پڕۆژه‌م هه‌یه ، یه‌كه‌م ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له‌وێ له ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌م بوو هێناومه بیكه‌م به سیدی و كتێب پێشكه‌شی ده‌كه‌م به فه‌رهه‌نگی كوردی ، دووه‌م چه‌ند لێكوڵینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر حه‌یران و لاوك و به‌سته هه‌یه خه‌ریكم بیكه‌م به سیدی و كتێب . ئینجا ماوه‌ته‌وه سه‌ر گۆرانیه‌كانی خۆم كه ئه‌مانیشم كردووه به دوو به‌ش ، به‌شێكی ئه‌و گۆرانیانه‌ی تا ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه و ده‌یكه‌م به سیدی ؟، وه ئه‌وانه‌ی بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه هه‌ر یه‌كی له شوێنێكه ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌م به سیدی به‌م زوانه . Konline / زۆر سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و دیمانه‌یه وه‌ڵام : زۆر سوپاس بۆ كوردستان ئۆنلاین هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن ، ئه‌م قسانه‌م بۆ كه‌س نه‌كردووه ئه‌وه بۆ ئێوه‌م كرد ، شتی زۆرتان وه‌بیرهێنامه‌وه سوپاستان ده‌كه‌م . سه‌رچاوه: www.kurdistanonline.net |
Aug 20, 2005
دڵشـاده‌ن هـه‌رکه‌س وه زووانــه‌که‌ی وێـش
ئه‌م کورده قووڕبه‌سه‌ره كه زمانی زگماكیه‌كه‌یشی فێر نەبووه ؛ ماڤێک که به‌رده‌وام سه‌دان ساڵه لی زه‌وت کراوه . ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کانی دونیا یه‌که‌م جار زمانی زگماکییان فێر ده‌بن و بیر و هه‌ستیان تێکه‌ڵ به‌و زمانه ده‌که‌ن . زۆریش شانازی پیوه ده‌که‌ن ؛ و راسته‌و خۆ خۆشیان ده‌وێ .
که‌چی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورده ، ئه‌وه که هیچ شانازی پێوه ناکه‌ن به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر که‌سانێک شۆێنی ئه‌م بیر و بۆچوونه بکه‌ون به مرۆڤێکی هیچ نه‌زان و دواکه‌وتووی ده‌زانن .
قه‌د له بیرم ناچی که له " کرماشان " شاری کوردان له گه‌ل شۆفیری تاکسیه‌ک دا به قسه هاتین . کووتی خه‌ڵکی سنه‌م و خێزانیشم خه‌ڵکی پاوه‌یه . به‌ڵام ... به‌ڵام ؛ ناهیڵین منداڵه‌کانمان فێری کوردی بن و به‌رده‌وام من و ژنه‌که‌شم به فارسی قسه ده‌که‌ین نه‌وه‌ک ...........
پڕ به دڵ ئاخێک به ناخم دا تێپه‌ڕی و هه‌ناسه‌می سووار کرد . گووتم که " حه‌سه‌ن زیره‌کی " خوالێخۆش بوو به‌مانه‌ی ده‌گووت کرماشان جێگای ئه‌جدادم ، جێگای شیرین جێی فه‌رهادم .............
به‌ڵام جار به جار ناو چینی ماڤ خوراو دا که‌سانێک وه‌ک ئه‌م شووتی فرۆشه هه‌ڵده‌که‌ون که به ته‌ق و له‌قه‌ی کوردیه‌کی ناته‌واو فێر بووه ؛ حه‌زی پێدەكات که به زمانه‌که‌ی خۆیی هه‌ستی خۆی ده رببڕێت .
ئێوه‌ش لێی زیز مه‌بن . جارێک تر جوان تر و رێک و پێک تر ده‌ینووسێت . ئه‌گه‌ر تووی رق و دووبه‌ره‌کی ناو کۆمه‌ڵگا بهێلێت .
بۆیه ده‌ڵێم تووی رق و دووبه‌ره‌کی ناو کۆمه‌ڵگا بهێلێت ؛ چوونکا ته‌نیا نه‌ته‌ه‌ویه‌کین که له به‌ینی خۆمان دا سنوور ده‌کێشین . ده‌ڵێن کورد ( سۆرانی ) و هه‌ورامی ، سۆرانی و بادینانی ، ئێرانی و عێراقی ( مه‌به‌ستم کوردی ئێرانی و کوردی عیراقیه ) ، و............. هتد
" هه‌رچه‌ن مه‌واچان فارسی شـــــه‌که‌ره‌ن
كوردی جه‌لای من به‌س شيرين تـــــه‌ره‌ن
مه‌علوومه‌ن جه‌ده‌ور دنيای به‌د ئه‌ندَیش
دڵشـاده‌ن هـه‌رکه‌س وه زووانــه‌که‌ی وێـش "
خانای قوبادی
Aug 15, 2005
له پەراوێزی سەردانی ئاغایانی بەرپرس دا
هەر ئەوەی كه بەرپرسێك سەردانی ناو خەڵكی دەكات ؛ رێژەی گلەیی و گازەندەكان سەرەو خوار دەبێتەوه بۆ لایان . ئەوانەی دێن بۆ لایان که له دایرەكان دا و‌ڵامیان نادەنەوه ، ناو خەڵك پێیان دەڵێن ؛ بەڵكوو له روو دەربایسیش دا بووبێت و‌ڵامیان بدەنەوه .
ئەوانیش سەرێكیان بۆ دەلەقێنن ، باشە بەسەر چاوێك دەڵێن ، دەڵێن سبەی وەرە بۆ لام ، ئەوا نامەكەشت هەڵدەگرم .
كابرا ! تا سبەی خەوی لێ ناكەوێت كه رۆژ دەبێتەوە به خۆشیەكەوه دەڕوات . بەڵام ... بەڵام ..... پێی دەڵین كه ئاغا رۆیشتوه . كۆبوونەوەیان هەیە ......
و هەر وەها هەر رۆژێك به بیانوویەكەوه دەس به سەر دەكرێت .
ئیتر ئاخۆ چینی دەس كوورت و چەوساوه و بێ پارتی و بێ بەرتیل قووڕیشی دەس كەوێت به سەری خۆیشی دابكات .
Aug 12, 2005
یاده‌وه‌ری شه‌هیدان .
"شه‌هید ئاوه تینوێتی زه‌وی ده‌شکێنێ
په‌نجه و ده‌سته ئازارای خاک راده‌ژێنێت "
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30/ 6/2006 کات ژمێر 8:30 سه‌رله‌به‌یانی بۆ یاده‌وه‌ری کیمیابارانی شاری مه‌ریوان و باقی شاره‌کانی وه‌ک بانه و سه‌رده‌شت و ئاوایه‌کانی قه‌ڵاجێ و و نژمار و ئالووت و...... مه‌راسمێک به به‌شداری سه‌دان که‌س به‌ڕێوو چوو .
به‌شدار بووان له وڵاتانی یونان و ئوتریش و ئوسترالیا و شاره‌کانی هیرۆشیما و ناکازاکی و مه‌ریوان و بانه و سه‌رده‌شت هاتبوون .
و هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌کی زۆر له کاربه‌ده‌ستان له ئوستاندار و نۆێنه‌ری مه‌ریوان له مه‌جلیسدا ، فه‌رمانداری مه‌ریوان و فه‌رمانداری سه‌وڵاوا و هه‌روه‌ها ئیداره‌کانی وه‌ک بنیاد شهید و جانبازان و هه‌روه‌ها هه‌واڵنێرانێکی زۆر به‌شدار بوون .
جیا له مانه خه‌ڵکێک زۆر له ئاوایه‌کانی نژمار و قه‌ڵاجێ و ئاڵووت و شاره‌کانی بانه و سه‌رده‌شت هاتبوون و یادی شه‌هیدانی به ناحه‌ق کوژراوی قوربانی دیکتاتوریتیان به‌رزنرخاند و یادی ته‌واوی شه‌هیدانیان له هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت بگره تا هیروشیما و ناکازاکی کرده‌وه و کرده‌وه دژ به مرۆڤایه‌تیه‌کانیان مه‌حکووم کرد .
Aug 8, 2005
Aug 6, 2005
"مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک "
ساڵیادی مامۆستای هونه‌رمه‌ندی به‌هره‌داری هونه‌ری کوردی ،
مامۆستای ستران بیژ و ده‌نگ خۆشی ئاواز و مۆسیقای کوردی ،
لووتکه‌ی گه‌شی فلکلۆڕ و داهێنان، مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌کی له
دڵا زیندوو ، به‌رز و پیرۆز و شه‌کاوه بێت .
Jul 6, 2005
ئه‌سپی کورد، ناسنامه‌ی جیهانی په‌یدا کرد
ئاژانسی ئێرانی ئیسنا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆکی کومپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌سپی ئوسترالیا، رالی ڕایگه‌یاندووه که به نموونه‌هه‌ڵگرتن له چه‌ند سه‌ر ئه‌سپی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کرماشان، ئه‌سپی کورد، ناسنامه‌ی جیهانی په‌یدا کردووه.
رالی ڕایگه‌یاند، به نموونه هه‌ڵگرتن زیاتر له 110 سه‌ر ئه‌سپ له کرماشان و لێکۆڵینه‌وه دی‌ئێن ئه‌ی DNA و ژێنتیکی ئه‌وان و سپاردنیان به بانکی زانیاریه‌کانی ژنێتیکی جیهانی، توانیمان ناسنامه‌ی جیهانی ئه‌سپی کورد ده‌ستنیشان بکه‌ین.
ناوبراو ڕایگه‌یاند ئوستانی کرمانشان یه‌کێک له‌و شوێنانه‌یه، که ره‌سه‌ن ماوه و بۆ په‌روه‌رده‌کردن و پێگه‌یاندنی ئه‌سپ و ته‌نانه‌ت بۆ فرۆشتنی بۆ وڵاتانی جیهانی ده‌کرێت له سه‌ری کار بکرێت، به تایبه‌ت که ئه‌سپی کوردی له باری ژێنێتیکی و له‌ش و لاری، تایبه‌تمه‌ندی بێ‌وێنه‌ی هه‌یه، بۆیه به نیازین ئه‌م ئوستانه بکه‌ین به یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی فرۆشی ئه‌سپ له ئاستی ئێران و جیهان.
سه‌رۆکی کومپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌سپی ئوسترالیایی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌ناردنی ئه‌سپ بۆ 22 وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی، به یه‌کێک له ده‌رفه‌ته‌کانی باش هه‌ڵسه‌نگاند، که ده‌بێت ئه‌سپی کوردی شوێنی خۆی تێدا بدۆزێته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌سپی کوردی کرد وتی: ئه‌سپی عه‌ره‌بی به‌ره‌و شێوه‌ی مینیاتۆری ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌سپی کوردی سه‌ره‌ڕای باری ژێنێتیکی و له‌ش و لاری، به‌هێز و به‌توانایه و بۆ په‌رین و خێرایی ئه‌مه شتێکی تایبه‌ت و بێ‌وێنه‌یه.
به‌رێوبه‌ری کومپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌سپ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که ئه‌وان بریاریان داوه که له کرماشان کێ به‌رکێکانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رێوه به‌رن و وتیشی که ئوستانی کرماشان، ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی تێدا ده‌بینرێت.
رالی هه‌روه‌هاش ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به جیهانی بوونی ئه‌سپی کوردی و سپاردنیان به بانکی زانیاریه‌کانی ژنێتیکی، نرخی ئه‌سپی کوردی بڕه‌وه‌ی سه‌ندووه.
هاوکات دوکته‌ر موقسوودی فه‌رد، به‌رپرسی پزیشکی ئاژه‌ڵانی ئوستان له‌و چاوپێکه‌ونه رۆژنامه‌وانیه ڕایگه‌یاند، که ئه‌وانیش هه‌موو هه‌ولیان بۆ گه‌شه‌ندنی ئه‌وه‌ی که ئه‌سپی کوردی له جیهان بناسرێت ده‌ده‌ن و له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک پیشه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌ر سه‌یری ده‌که‌ن بۆ پاشه‌ڕۆژی ئه‌م ئه‌وستانه.
شایانی باسه ئه‌سپی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 4 تیره‌ی به ناوه‌کانی سه‌نجابی، جاف، که‌لهور و هه‌وشار هه‌یه.
رالی ڕایگه‌یاند، به نموونه هه‌ڵگرتن زیاتر له 110 سه‌ر ئه‌سپ له کرماشان و لێکۆڵینه‌وه دی‌ئێن ئه‌ی DNA و ژێنتیکی ئه‌وان و سپاردنیان به بانکی زانیاریه‌کانی ژنێتیکی جیهانی، توانیمان ناسنامه‌ی جیهانی ئه‌سپی کورد ده‌ستنیشان بکه‌ین.
ناوبراو ڕایگه‌یاند ئوستانی کرمانشان یه‌کێک له‌و شوێنانه‌یه، که ره‌سه‌ن ماوه و بۆ په‌روه‌رده‌کردن و پێگه‌یاندنی ئه‌سپ و ته‌نانه‌ت بۆ فرۆشتنی بۆ وڵاتانی جیهانی ده‌کرێت له سه‌ری کار بکرێت، به تایبه‌ت که ئه‌سپی کوردی له باری ژێنێتیکی و له‌ش و لاری، تایبه‌تمه‌ندی بێ‌وێنه‌ی هه‌یه، بۆیه به نیازین ئه‌م ئوستانه بکه‌ین به یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی فرۆشی ئه‌سپ له ئاستی ئێران و جیهان.
سه‌رۆکی کومپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌سپی ئوسترالیایی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌ناردنی ئه‌سپ بۆ 22 وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی، به یه‌کێک له ده‌رفه‌ته‌کانی باش هه‌ڵسه‌نگاند، که ده‌بێت ئه‌سپی کوردی شوێنی خۆی تێدا بدۆزێته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌سپی کوردی کرد وتی: ئه‌سپی عه‌ره‌بی به‌ره‌و شێوه‌ی مینیاتۆری ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌سپی کوردی سه‌ره‌ڕای باری ژێنێتیکی و له‌ش و لاری، به‌هێز و به‌توانایه و بۆ په‌رین و خێرایی ئه‌مه شتێکی تایبه‌ت و بێ‌وێنه‌یه.
به‌رێوبه‌ری کومپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌سپ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که ئه‌وان بریاریان داوه که له کرماشان کێ به‌رکێکانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رێوه به‌رن و وتیشی که ئوستانی کرماشان، ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی تێدا ده‌بینرێت.
رالی هه‌روه‌هاش ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به جیهانی بوونی ئه‌سپی کوردی و سپاردنیان به بانکی زانیاریه‌کانی ژنێتیکی، نرخی ئه‌سپی کوردی بڕه‌وه‌ی سه‌ندووه.
هاوکات دوکته‌ر موقسوودی فه‌رد، به‌رپرسی پزیشکی ئاژه‌ڵانی ئوستان له‌و چاوپێکه‌ونه رۆژنامه‌وانیه ڕایگه‌یاند، که ئه‌وانیش هه‌موو هه‌ولیان بۆ گه‌شه‌ندنی ئه‌وه‌ی که ئه‌سپی کوردی له جیهان بناسرێت ده‌ده‌ن و له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک پیشه‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنه‌ر سه‌یری ده‌که‌ن بۆ پاشه‌ڕۆژی ئه‌م ئه‌وستانه.
شایانی باسه ئه‌سپی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 4 تیره‌ی به ناوه‌کانی سه‌نجابی، جاف، که‌لهور و هه‌وشار هه‌یه.
Jul 4, 2005
هه‌ی هه‌ی و هۆ هۆیی جوتیاران
دیمه‌نه جوانه‌کانی سرووشت، تێکه‌ڵ به شاڵاوی گه‌رما له پاڵ خه‌ڵکی جووتیاری یه‌ک دڵ و خۆراگری کورده‌واری دا. ده‌یان دیمه‌ن ده‌خولقێنێ.
دیسانه‌وه وه‌رز وه‌رزی دوورین و کۆکردنه‌وه‌ی ئاڵفه و مانگ مانگی جۆزه‌ردانه. له رێگای ئاوایی سه‌رنژمار که بۆ تاقیکاریه‌کانی ئاخری ساڵ ده‌ڕۆیشتم. هه‌ر خه‌ڵکی بوون که له‌م به‌ر بۆ ئه‌و به‌ر هاواریان ده‌کرد له یه‌کتر
_)"ه..ۆ کاکه ره‌حیم ئابێ چایه‌ک بخۆ ".
_) "به‌زیاد بێ "...
له لایه‌کی دیکه‌وه
_)"ه..ۆ هۆۆ کاکه مه‌حموو کاکه مه‌حموو "...
_)"به‌ڵی هۆۆۆۆ"...
_)"ماوتانه"...
_)"ته‌واو بووین دێن بۆ یارده‌تان" ..
Subscribe to:
Posts (Atom)