ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردووغان:
ئه‌م شه‌و پڕ به چاوم ئه‌خه‌وم.. ئه‌م شه‌و میوانیه‌کی باشمان ساز کرد.. میوانه‌کانمان بریتی بوون له جورج بووش، ئۆلمێرت، عه‌بدووڵا گول، جه‌لال، که لایی خۆیان پێی ده‌ڵێن جه‌لاله قه‌ل خۆر.. به‌ڕاستی واش بوو.. یه‌ک گریلایی کرد به قه‌پاڵێک..
خواردنه‌که‌ی ئه‌م شه‌و خواردنێکی جیاوازتر بوو له شه‌وانی پێشتر.. چۆنیه‌تی ساز کردن و هه‌ر وه‌ها چۆنیه‌تی خواردنیشی بۆ ئێوه ئه‌درکێنم..
په‌سا و پێداویستی خواردنه‌که:
1- گۆشت 3200میلیون ته‌ن یا گۆشتی 40 میلیۆن تورکی کێوی..
2- خوێن له بریتی ئاو و رۆن 200 میلیون لیتر
3- مه‌نجه‌ڵێک به ئه‌ندازه‌یی کوردستان
4- ئاورێکی باش به سووته‌مه‌نی و دهسهپارهی دووبه‌ره‌کی و چه‌ن به‌ره‌کی و قین و..
5- که‌لتووری پڕ له بارووت و پڕ له شه‌ڕ..
6- سه‌ربازی راو که‌ری باش و تانجی و گوله و تۆپ و فڕۆکه..
7- ئیتر ویسکی سپیشال و شه‌رابی فه‌رانسه و سه‌مایی سبیل که‌ن و نووکته‌کانی جه‌لال وه‌ک هه‌میشه گه‌رم که‌ری به‌زم و شادیمانه..
چۆنیه‌تی خواردنی:
ئه‌م جۆره خۆراکه هه‌ر وه‌ک ساز کردنه‌که‌ی زه‌حمه‌تی زۆری ده‌وێ؛ خواردنه‌که‌شی زه‌حمه‌تی زۆری پێویسته.. بۆ خواردنی ئه‌م خۆراکه پێویست ناکات که له رووی شارهستانیهتهوه بخۆیت و ده‌ستماڵ بخه‌یته سه‌ر ڕانت یان بیده‌ی له ژێر چه‌ناکه‌ت.. به‌س ده‌بێ زوو به زوو هاشاوڵی بۆ بده‌ی که بتوانی زیاتر بخۆیت.. ته‌نیا یه‌ک شت زۆر گرنگه ئه‌ویش، ده‌بێ له کاتی خواردندا ئاگات له براده‌ری پاڵ ده‌ستت بێت و له کاتی ته‌نگانه‌دا به هانه‌یه‌وه بچیت و یارمه‌تی بده‌یی نه‌کا تیکه‌یه‌ک له گه‌روویی دا گیر بکات... چوونکا ئه‌م تیکه‌یه بێ یارمه‌تی یه‌کتر قووت نادرێ...
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م میوانیانه:
1- بۆ داهاتوویه‌کی نزیک: پاکتاو کردنی تورکه کێویه‌کان..
2- بۆ داهاتووی دوورتر: ئامانجی هه‌ره گرنگمان ساز کردنی شارستانیه‌ت و دڵ خۆش کردنی باوکی گه‌وره‌مان(ئاتا تۆرک)ه .. ئه‌گه‌ر ئه‌م میوانیانه ساز نه‌که‌م، به ته‌واوی لێم زیز ده‌بێ... چوونکا هه‌ر وه‌ک ناچار بووم سه‌رپۆش و حیجاب بنێمه‌وه سه‌ر خه‌ڵک.. ئه‌گه‌ر ئه‌م راونان و خواردنانه‌ش ساز نه‌که‌م ئه‌وا کارم له‌نگ ده‌بێ..