Aug 21, 2019

با کەس ڕەخنەیان لێ نەگرێ!

بڵێ بە پێشمەرگەی کۆن و نوێی ھەموو حیزبەکانی ھەر سێ پارچە و نیوی کوردستان، ناوی چواردە جۆر فڕۆکەی جەنگی بێنە نایزانێ!بڵێ ناوی چوار جۆر پاپۆری دەریایی و ژێر دەریایی بێنە نایزانێ! 
بڵێ ناوی شەش جۆر تفەنگی لەیزری بێنە نایزانێ!
نەخوازەڵا بچێ کاریان پێ بکات! 

ھونەری ئەم ڕۆژانەیان بوە بە لایڤ کردنەوەی فەیس بووق..لە شەڕی نەرم ئامێریش بەس خەریکی کردنەوەی گرێپووچکەکانی دەروونیانن و به جنێودان خۆیان خاڵی ئەکەنەوە! 
شەڕ بە زانست ئەکرێ نەک بە دروشمی بریقەدا، نەک بە شەڕەپەڕۆی حیزبی! 
خۆ بەزیاد نەبێ لەوەتەی ھەین لە ناو جەرگەی شەڕین، کەچی له هیچ جۆرە شەڕێکیش نازانیین! 

No comments:

Post a Comment

په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه