May 1, 2017

شۆڕشگێڕانی شۆرا


+جا وتم: ئەی خەبەر و باسی لای ئێوە؟ شار و دێهات ئێستا لەوانەیه ئیتر رەنگ و بۆنی بەهاری به خۆوە گرتبێ.
 ++ وتی: کورە نەوەڵا مەگەر رەنگ بۆنی درۆ و ریا و موخلیسم موخلیسم و واین له خزمەتانای گرتبێ.
+وتم: چۆناوچۆن؟ چ باسە؟
 ++وتی: کورە ئەوە ئیتر هەڵبژاردنی شۆرای شار و گوندەکانە و هەمووی به جلی کوردی و به حەماسەتەوە خەریکن خەڵک پەل کێش دەکەن بۆ لای خۆیان. هەموو بوونەته دوکتور و موهەندیس. تا دوێنێ هیچ هونەرێکیان نەبوو، بەڵام ئەوا ئێستا باسی تێزەکەیان دەکەن له فڵانه زانکۆ و له هەمان کاتیشدا قەسەمی هەوەڵ و ئاخریشیان به گۆڕی شەهیدانه. هەر چی رێگایانه له خەڵکی گرتوە سەر بکەی به هەر شوێنێکدا حەتم لووتت ئەتەقێ به لووتی یەکێکیانەوە. له مال دادەنیشیت و کارت پێیان نابێ، کەچی ناو عەنتەرنێتیشیان پڕ کردوە له تێلگرام و ئینستاگرام بگرە تا فەیس بووق و باقی کون و قوژبنەکانی دیکه.
+وتم: دەی به تەمای چ بکەی دەنگیان پێدەدەی؟
 ++وتی: جا مەگەر شێت بووم دەنگ به درۆزن و ریاباز و ماستاوچی بدەم؟