May 23, 2013

بتخۆم ئەفغانستان بۆ خۆت و ئیسلام و پەرلەمانت!

پارلەمانی ئەفغانستان له بەر ئایینه حەیاتەکەی ئیسلام ئەم خاڵانەی نایه ژێر پێ که بڕیار بوو وەک یاسای دژ به تووند و تیژی ژنان پەسەندی بکات:

١ -پەسەندی نەکرد هاوسەرگیری پێش وەخت و هاوسەرگیری زۆرە مله به تاوان بزانرێ
٢ -پەسەندی نەکرد سونەتی خێڵەکی "باد" قەدەغە بکرێت (ئەم رێسایه بۆ دانی کچ له بریتی قەرز و دانی ژن له بریتی خوێنه).
٣ -پەسەندی نەکرد لایەنگری بکات له قوربانیانی دەسدرێژی سێکسی.
٤ -پەسەندی نەکرد زیناکار به یاسای مەدەنی سزا بدرێت.
٥ -پەسەندی نەکرد پیاو کەمتر له دوو ژنی هەبێ.
٦ -پەسەندی نەکرد ماڵێکی بناوان دابمەزرێت بۆ ژنانی هەڵاتوو له ماڵ.