مانای ئه‌م ژیانه بۆگه‌نه که ته‌نانه‌ت ده‌سته له‌رزۆکه‌کانم وه‌ک یه‌ک نین و یه‌کیان له‌وی دیکه‌یان زیاتر ته‌قه‌ی ددانی دێت و هه‌ڵده‌له‌رزێ، ئه‌م چۆک یارمه‌تی ئه‌و چۆکم نادات و به‌رده‌وام هه‌وڵی پاشقول دانی ده‌دات.. له‌و لاشه‌وه هه‌ناسه‌یه، که په‌یتا په‌یتا پاڵ به سیه‌کانمه‌وه ده‌نێ تا وه‌ده‌ریان نێم، ئای چه‌ند سیخناخه ئه‌م هه‌ناسه‌یه‌ی به گه‌رووم دا دێت و به خه‌جاڵه‌تیه‌وه ده‌بێ گۆی زه‌وی پێ بۆگه‌ن بکه‌م... له‌وانه‌یه ئه‌مه بێ مانای ژیانی ئیده‌ئال.
له نێۆ جه‌غزی ژیان و له ژێر نینۆکی ره‌شی تاوانی بوون دا، مان و بوونت پێوه‌ندی به چه‌مکێکه‌وه هه‌یه به ناوی کات و ساتی مه‌جبووری... مه‌جبووری نان بخۆیت تا برسیت نه‌بێ، مه‌جبووریت بنوویت تا کوو شێت نه‌بی، مه‌جبووری خۆت شێت و ئه‌ویندار و مه‌ست پیشان بده‌یت تا له رومانتیک بازی کورتت نه‌هێنابێ، مه‌جبووری له به‌ر دڵان خۆت به‌خته‌وه‌ر پیشان بده‌یت تا کوو خه‌ڵکی پێت پێ نه‌که‌نن، ناو زگت ئه‌گه‌ر پڕ له زووخاو بیت و هه‌ناوت ره‌ش داگیرسابێ و خه‌ڵکیش به به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤی سه‌ر عه‌رزت بناسن، هه‌ر زۆر قیزه‌ونه.... له‌ولاشه‌وه دۆستی زێڕینت ئێره‌یت پێ ببات و پێی خۆش بێت ئه‌ویش وه‌ک تۆ بوایه‌ت، به بڕوای خه‌ڵکی، عه‌جه‌ب ژیانێکی ئیده‌ئالم هه‌یه...!!!
چۆنی برا ؟ بووگی به قه‌ن ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ن !!!! به خێر بیته‌وه سه‌ر چاو .
ReplyDeleteسلاو کورده گیان
ReplyDeleteبه راستی که یف خو بووم که هاتیته وه
به لای منه وه خه یر و شه ر به رده وام 2روی یه ک سکه ن تو قه ت ناتوانی هه میشه به وه ی که خه یره بلی خه یر ره نگه له چاو که سیکی دیکه یان له کاتیکی تر دا ئه وه ی که ئیستا خه یره شه ر بیت هه روه ها شه ری تواویشمان نییه مه به ستم ئه وه یه که ژیانی ئیده ئالیش ده توانی له روانگه یکه وه ژیانیکی پر له تراژدیا بیت ئه وه ی که خوشه نا خوشیشه ئه وه ی که خه یره شه ریشه ئه وه ی که جوانه قیزه ونیشه به قه ولی به ختیار عه لی:"ئه ی مروف ئه گه ر ده ته وی ئازاد بی ده س له جوانی هه لگره"
هه‌ر خۆم به‌قوربان هه‌موو ته‌نییایه‌کانت بم!
ReplyDeleteته‌نیایی ده‌ردێکه که هی هه‌ر مرۆڤێک تایبه‌ته به خۆی و که‌سی تر ناتوانێ ده‌رکی بکات. باسی ته‌نیاییت مه‌که که من یه‌کی بۆم ته‌حه‌مول ناکرێت!
سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که‌ی عه‌زیز شاڕۆخ، بۆ ئه‌وه‌ی که نووسیبووت باسی خۆیت نه‌کردوه، به ڕێکه‌وت یه‌ک ژیاننامه‌ی ته‌واو به قه‌ڵه‌می خۆی نووسیبووی بۆم که‌چی له گیروداری کۆڕ‌و شتا به داخه‌وه گوومم کرد.
ڕاستی وێنه‌ی زۆریشم ئاماده کردبوو که‌چی هه‌ندێ کێشه‌ی فه‌نیم هه‌یه که هێشتا بۆم دانه‌نراوه.
به‌رده‌وام یه‌ک له ئازیزترینه‌کانمی...