له نێو ته‌واوی نه‌ته‌وه موسڵمانه‌کان دا هه‌موویان شانازیان به رابردویانه‌وه‌یه و که‌س ناڵێ ئه‌ی ئه‌مڕۆ چیمان بۆ مێژوو جێ هێشتوه؟؟؟؟؟؟
ته‌واوی موسڵمانان له به‌ر ئه‌وه‌ی که شوێن بیرۆکه‌ی دونیا ئاخر و قبر و قیامه‌ت که‌وتوون؛ ئیتر شوێن پێشکه‌وتن و زانیاری و زانست ناکه‌ون . بۆیه له سه‌ده‌ی پازده به‌م لاوه له نێو موسڵمان دا به ده‌گمه‌ن که‌سانێک هه‌ڵکه‌وتبن که داهێنه‌ر و خاوه‌ن بیرۆکه‌یه‌ک بن که له سه‌ر کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ریان بو بێت .
فارسه‌کان هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌بوو عه‌لی سینا و رازی و ملا صدرا و ………..
کورده‌کانیش شانازی به‌که‌سانێکه‌وه ده‌که‌ن که هیچیان بۆ کورد نه‌کردوه وه‌ک سه‌لاح ا‌لدین ئه‌یووبی و که‌ریم خانی زه‌ند و موزه‌فه‌ر په‌رته‌و ماه و....
به‌رده‌وام موسڵمانه‌کان له دروشم دا خۆیان ده‌پارێزن له غه‌یره موسڵمان و پێیان وایه ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌لایان دا بچێت و یان شوێن خوو ره‌وشتی ئه‌وان بکه‌وێت ئه‌وا کافر بوه و جێگای جه‌هه‌نه‌مه .
به‌ڵام خۆ موسڵمانان بیریان له‌وه نه‌کردوه‌ته‌ه‌و که ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و غیره موسڵمانانه نه‌بوایه‌ن؛ ئێمه‌مانان ناوی کامپیوتریشمان نه‌ده‌بیست ره‌نگی گلۆپ و وزه‌ی کاره‌بامان نه‌ده‌بینی ، ده‌نگی رادیو و ته‌له‌فیزیونمان نه‌ده‌بیست......
که‌ئه‌و (با بڵێین )غه‌یره موسڵمانانه!!!!!!! شتێک ئه‌دۆزنه‌وه یان داهێنانێک ده‌که‌ن موسڵمانان ده‌ڵێین ئه‌وه خۆ له ناو قورعانه‌که‌ی خۆمان دا ئاماژه‌ی پێ دراوه !!!!!!!!
ده‌ی با ئاماژه‌ی پێ درابێت مه‌رج ئه‌وه‌یه چاوی دیتن و عه‌قڵی داهێنانمان ببێت .
به‌داخه‌وه ته‌نیا شتێک که ئێستا له ئیسلام ماوه‌ته‌وه ؛ سه‌ربڕین و ئاواره‌یی و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ناو خۆیی ئیسلام و شه‌ڕ و کوشتاری عومه‌رییه‌کان و عه‌لییه‌کانه ....
No comments:
Post a Comment
په‌یڤێـک بپه‌یڤێنــه