کورد له هه‌ر چی نووقسانی هه‌بێ، له هه‌ر شتێک دا کورتی هێنابێ له حیزب دروست کردن که‌می نه‌هێناوه، هیشتا ده‌ستی ره‌شی شێخ و مه‌شایخ به‌رۆکی هه‌ورامانیان به‌رنه‌داوه و دیسانه‌وه به ئامرازی کۆنه پرستی و دواکه‌وتووی، خه‌ریکن هه‌ستی خه‌ڵکی هه‌ورامان به‌ره‌و خۆیان ورووژێنن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان داوه‌ته سازکردنی حیزبێک به سه‌رۆکایه‌تی شێخ عه‌بدوولره‌حمانی نه‌قشبندی، به ناوی حیزبی هه‌ورامی. ئه‌م براده‌ره وا دیاره ته‌نیا داره داره که‌ره بۆ ئه‌م حیزبه تا ده‌یخاته سه‌ر پێ و ئیتر ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی چڵکاوخۆرانی باره‌گای شێخایه‌تی..
له به‌شێک له ئاگاداری نامه‌ی پره‌نسیب و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م حیزبه، تیشکیان هاویشتوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی "هه‌ورامیه‌کان نه‌ته‌وه‌ن و هه‌ورامی زمانی سه‌ربه‌خۆیه، نه‌ک زاراوه، به‌ڵکوو زاراوه‌کانی دیکه له زمانی هه‌ورامی که‌وتوونه‌ته‌وه،..." به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ستاون به نووسینی ئه‌م ره‌شنووسه وا دیاره هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌یان سه‌باره‌ت به "نه‌ته‌وه" وه نیه. ئه‌گینا نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت زمانیشی سه‌ربه‌خۆ بێت ئایا خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی دیکه ده‌کات و یا داوا له حکوومه‌تی وڵاتێک ده‌کات که وه‌ک حیزبێک قه‌بووڵی بکه‌ن یان ئه‌وه‌ی باقی زاراوه و بن زاراوه‌کانی دیکه ده‌بێ داوا له‌وان بکه‌ن به حیزب بیانناسن..؟!!
له به‌شێکی دیکه‌ی ره‌شنووسه‌که‌یان دا باسی داهات و پاره و شتی وا کراوه، که وا دیاره ئه‌م حیزبه سه‌ر به هیج لایه‌نێک و هیچ وڵاتێک نیه و داوای پاره و سپۆنسه‌ری له خه‌ڵک ناکات و خه‌ڵکیش نابێ چاوه‌ڕوانی هیچ جۆره پاره و داهاتێک بن... به درێژایی مێژوو شێخ و مه‌شایه‌خه‌کان داوای پاره‌یان له که‌س نکردوه به‌ڵام به شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکیان په‌روه‌رده ده‌کرد که خه‌ڵکی وه‌ک دیاری و پێشکه‌شی داهات و به‌ر و بوومیان بۆ ئه‌هێنان، ته‌نانه‌ت به ده‌یان جار مرۆڤه 12 و 14 ساڵه‌کان پێشکه‌شیان کراوه، ئه‌ویش به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که مێنه بوون ده‌س به جێ ده‌بوونه ژنی حه‌زره‌تی شێخ.. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر جوان و له بار بوایه‌ن ئه‌گینا ده‌بوونه کاره‌که‌ر و به‌رده‌ست بۆ خانقا و ته‌کیه..
سه‌رده‌مانێک بوو به‌رۆکی هه‌ورامان له ده‌ستی په‌نجه‌ی ره‌شی تاوان په‌ره‌ستان به‌ر بووبوو، ئه‌وا ئێستا تاقمێک دیسانه‌وه به هه‌ڵخراندنی خه‌ڵکی ته‌نانه‌ت وان له هه‌وڵی چه‌ند به‌ره‌کی ناو ریزه جیاجیاکانی کوردوستان دا، هیوادارم خه‌ڵکی هه‌ورامان به چاوێکی کراوه‌وه، مامه‌ڵه له گه‌ل ئه‌م بانگه‌وازه‌دا بکه‌ن.. .