Dec 10, 2011

"که‌پری خه‌م"



له‌ ژێر ئه‌م که‌پری خه‌ما
ویزه‌ی مێش و شیڕه‌ی شیڕشڕۆکه
                                 ئاهه‌نگی رۆژانمه
له‌ ژێر ئه‌م که‌پری خه‌ما
گیزه‌ی مێشوله‌ و لووره‌ی گورگان
                               ئاهه‌نگی شه‌وانمه
له‌ ژێر ئه‌م که‌پری خه‌ما
با بۆ په‌ڕه‌سێلکه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ
تینووی قومێ ئه‌سرینی گه‌شم
له‌ گه‌ل خۆیا بیهێنێ
له‌ ژێر ئه‌م که‌پری خه‌ما
دارستان و گه‌نم زکری تۆیانه
باسی ئه‌وینی دوو کۆتریانه

گۆران (23 مای 2000 – ده‌ره‌کێ)

"زۆر له مێژه"

ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه
که‌پری خه‌مم هه‌ڵبه‌ستووه‌
ئه‌ژنۆم نێو باوش گرتوه‌

ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه
دڵم جێگای ناوی تۆیه‌
به‌ڵام خه‌م ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه‌
فرمێسکیشم ده‌ریای خوێنه

ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه
مێژووی گه‌شی خۆشه‌ویستی
له‌ گه‌ل عه‌شقی سووری به‌رزی تۆ تێکه‌ڵ بووه‌

ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه
دۆزه‌خی بێ کۆتاییان هه‌ڵ کردوه‌
سه‌هۆڵ به‌ندانی ژینیان رێ خستوه‌
به‌هاریشم زۆر لێ دووره‌..

گۆڕان (22 مه‌ی 2000)

Sep 25, 2011

حضور احمدی نژاد و ارمغان تریبون سازمان ملل برای ایران


هفتمین سخنرانی احمدی نژاد در صحن سازمان ملل در حالی برگزار شد که ایران با معضلات بی سابقەای دست به گریبان است و هر آن منتظر توفان دیکتاتور رانی و به اصطلاح بهار عرب می رود که در ایران نیز وزیدن بگیرد. وجود تضاد درون حکومتی که بر ایران سایه گسترانیدە است، باعث شدە است که دربار دیکتاتوریت ایران گام های سراشیبی فنا را بپیماید و دستگاه حاکمه را با چالشی عظیم مواجهە نماید. از سوی دیگر و از زمان آخرین اجلاس سازمان ملل در سال گذشته، جمهوری اسلامی به کشوری با برنامه کمرنگ هسته ای بدل شده است. علی رغم چهار دوره از تحریم های سازمان ملل علیه این کشور، تهران همچنان به تکمیل نیروگاه هسته ای خود پرداخته و آن را ظاهرا در 3 سپتامبر سال جاری وارد مدار کرده است. نتیجەی بی توجهی مقامات ایرانی به قطعنامەهای سازمان ملل در مورد سلاح های هستەای باعث شدە است که ایران امسال بیش از پیش به قالب انزوا بنشیند و علاج ها اورژانسی دکتر احمدی نژاد نیز نتوانسته است اقتصاد بیمار ایران را، شفا بخشد. اصولا مقامات ایرانی برای دور زدن تمامی اتهاماتی که بر ایران وارد می شود، هموارە از این گونه تریبون ها صرفا به عنوان سکویی برای ارشاد و هدایت سایر ملل، بهرە می گیرد و در واقع از آن سوء استفادە می کنند. هم چنان که جناب احمدی نژاد هموارە از این گونه فرصت ها برای نوید دادن به ظهور امام زمان بهرە می گیرد و اینکه امام زمان با همکاری عیسی مسیح و سایر بندگان صالح جهان، زمین را از لوث ظلم و ستم پاک خواهند کرد. همان ظلم و ستمی که کشور ایران در موقعیت کنونی به عنوان نماد کامل برای جامعەی بین المللی نمودی آشکار است.
در ابتدای هفتمین نطق احمدی نژاد ایشان کاملادر مقام یک روحانی که در صحن نماز جمعه خطبه ایراد می کند، به ایراد بیانات پرداختند و از وقت ٢٨ دقیقەایش تنها برای مقابله با آمریکا و آسیب شناسی جنگ و کشتار و ایراد گرفتن از گذشتە و تاریخ ممالک غربی پرداخت. تحلیل های سیاسی و حقوقی و تاریخی احمدی نژاد به گونەای صرفا جهت فرافکنی بود بلکه بتواند اوضاع نابسامان ایران را به حاشیە بیفکند و در واقع نقش یک مورخی دینی را اجرا کرد و به عنوان معلم اخلاق تریبون سازمان ملل را به سوی ننه من غریبم کشانید.
احمدی نژاد هم چون سایر سخنرانی هایش و حتی با دادن باجی به نام آزاد کردن کوهنوردان آمریکایی محکوم به زندان نیز، نتوانست نمایندگان کشورها را در سر جای خود آرام نگه دارد و آن ها را مجبور به ترک جلسە ننماید. و با مشکوک خواندن حادثەی یازدە سپتامبر ٢٠٠١، عملا نوک پیکان اتهام را به سوی کشورهای غربی و در رأس آن امریکا گرفت و بار دیگر به قضیەی هولوکاست پرداخت و به سان غروری تزریق شدە و یدک کش شدە و موروثی انقلاب ایران، از کشور اسرائیل به نام رژیم صهیونیستی یاد کرد.
احمدی نژاد در ادامەی گفتارش سوالاتی مطرح کرد که اگر این سوالات را از خود ایشان بپرسند پاسخی در خور توجه، به غیر از تبلیغات گردی نمی تواند داشتە باشد.
احمدی‌نژاد در ادامەی سخنانش که بخش بزرگی از آن به موعظه‌های مذهبی شباهت داشت، اعلام کرد که: ملت بزرگ و تمدن ساز ايران آماده است در مسير ريشه کن کردن ظلم و تبعيض و تحولات آزاديخواهانه و آينده درخشان، دست ديگر ملت‌ها را بفشارد و توان خود را به مشارکت بگذارد.
بر طبق گزارش های نهادهای حقوق بشری، در طول دوران حاکمیت جمهوری اسلامی، این کشور عملا به زندانی برای روزنامەنگاران و فعالان سیاسی و مدنی تبدیل شدە است. در ایران هنوز هم که هنوزە سانسور بر نشریات سایه افکندە و فیلترینگ سایت های اینترنتی هر روز بیش از روز قبل بر سایت ها حکمرانی می کند، با انداختن پارازیت بر آنتن های ماهوارەای و یا جمع آوری دیش های ماهوارەای عملا به مبارزە با آزادی بیان و اطلاع رسانی می پردازد، ایجاد کارتل های حکومتی مواد مخدر و باندهای رانت خواری و اختلاس، اقتصاد کشور را فلج کردە است. و سوال اینجاست آیا این ملت، با چنین اوضاع کنونی و چنین اوضاع نابسامان، آیا می تواند ادعای تمدن سازی سر دهد آن هم از سوی رئیس جمهوری که با تقلب این پست را چپاول کردە است؟
در ایران به موازات سال های عمر این رژیم حاکم بر ایران، هموارە تبعیض و تفکیک در رأس امور برنامەها بودە است. از تبعیض های دینی و عقیدتی گرفتە تا تبعیضات جنسیتی و تفکیک دانشجویان دختر و پسر!! آیا چنین ملتی می تواند با چنین نمایندەای ادعای بزرگی نماید و دست سایر ملت ها را هم بفشارد؟ جمهوری اسلامی هموارە با طرح صدور انقلاب کوشیدە است به خاک سایر کشورها تجاوز کند و توپ باران شمال عراق، آخرین نمونەی آشکار از نقض تمامیت ارضی این کشور است. با ارسال اسلحه به سوریه و لبنان و کشف محمولەهای ارسالی اسلحە و مهمات در کشورهای آنگولا، نیجریە و ترکیه و تهدید های پیاپی کشور اسرائیل، جایگاهی متزلزل را برای خود یافتە است و در داخل ایران نیز با سرکوب فعالان مدنی و سیاسی و اعدام های پیاپی، حتی نتوانستە با خود ملل ساکن در ایران به شیوەای مسالمت جویانه برخورد نماید و هموارە کوشیدە است که آن ها را قلع و قمع نماید و در یک کلام می توان گفت که با ریاکاری و فرافکنی و انداختن مشکلات به دوش سایر کشورها و در رأس آن‌ها آمریکا، می خواهد با خیال خام خودش از سنگینی مسولیت از دوش خود شانه خالی کند.

احمدی نژاد در پايان سخنانش، به عشق، آزادی، عدالت، آگاهی و آينده روشن و درخشان بشری سلام کرد. گویا احمدی نژاد تنها زمانی که به کشوری دیگر پای می گذارد به یاد این آیتم های انسان پسند می افتد. اما زمانی که در ایران باشد از حقوق بشر، آزادی بيان و قلم، حقوق زنان و اقليت‌ها و عشق، آزادی، عدالت، آگاهی و آينده روشن خبری نیست.  
و این گونه سخنرانی هفتم احمدی نژاد در مقام ریاست جمهوری اسلامی ایران، باز مثل همیشە با طفره گویی و با توضيحاتی تبليغاتی و غيرواقعی، قطعا ختم به انزوای بیشتر برای ملل ساكن در ایران خواهد شد.
..........................
توضیح: این مطلب پیشتر در سایت‌های NNSroj و Gooya news منتشر شدە است.

Aug 1, 2011

شێعره‌کانم 3


"ئاخر له به‌ر چی..؟"

دڵدارێکی
       دڵ‌شکاوی
               باڵ‌شکاو
                      بووم
       که نه‌هاتی...
به‌رزیه‌تی و سپیه‌تی دڵم هه‌ر تۆی
له‌و کاته‌وه‌ ئه‌م دوو پێنجی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌
                           به‌ر دروومان که‌وتن،
به ئه‌سرین پڕم کرد
گۆزه‌ی پڕ له هه‌ستی نیگات
رووم کرده‌ به‌رده‌نوێژی ته‌وێڵت
له گوڵزار و لاله‌زاری باوشت دا
         حه‌سامه‌وه‌
توامه‌وه‌ له قرچه‌ قرچی له‌شت دا
به‌ڵام بۆچی
له‌ به‌ر چی
مێرووله‌ی دڵم له ژێر لاقی تۆ که‌وت..؟

گۆڕان   (19ی ئاوریلی 2000- ده‌ره‌کێ)

Jul 21, 2011

شێعره‌کانم 2


"ئا..خ باران"
ئا..خ باران
ئه‌و ئه‌وینه‌ت چۆن داباراند
                           به سه‌رمدا
ئا..خ باران
ئاخۆ که‌ی بێ خۆره‌تاوێ
                          هه‌تاوێ
گه‌ڵا زه‌رده‌کانی پاییز که‌ی ده‌گه‌شێنه‌وه‌
ئا..خ باران
خووساوم به هه‌ورت
له‌وه‌دام بخنکێم
           له زه‌لکاوی تۆ دا
ئیتر به‌سمه،
           به‌سمه،
                 به‌سمه
ئا..خ باران
من ئه‌و ماسیه نیم
                   بتوانم مه‌له‌ بکه‌م
وه‌ره‌ فێرم که
             و
                تێرم که                        
                           
                         "گۆڕان" (ده‌ره‌کێ 17ی ئاوریلی 2000)

ٍٍٍشێعره‌کانـم 1


"خه‌ونی دڵ"
دڵم نووستبوو
             زۆر له مێژ بوو
خه‌ونی خۆشی ده‌دی
کاتێ که رۆژ خۆی ساوی به لووتکه‌ی کێوا
به ئه‌سه‌م له کڵاورۆچنه‌ی دڵته‌وه‌
                                    نووقم داچووم
گیرسامه‌وه‌ به برژانگی ره‌شی نیگات
                          و
                               هه‌نیسک هه‌نیسک
په‌له‌قاژێم ده‌کرد
                ده‌مزریکاند نا، نا
                                 ئه‌مجاره‌ش نا
 گۆڕان (20/9/78 ده‌ره‌کێ)

Mar 15, 2011

ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست (هه‌ر به نێره‌ که‌ری) تیرۆری ئیبراهیم تاتلیسی، خسته‌ ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی..

بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌وانه‌یه‌ زۆر پیس "گڵۆڵه‌یان که‌وتبێته‌ لێژێ"...! جا بۆ سێ کوردیش له‌م ئاڵۆزیانه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران دا کوژراون نانێن به ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یان تاله‌بانی، چوونکا له‌وانه‌یه‌ رۆژێک له رۆژان پێیان که‌وتبێته‌ هه‌وڵیر یان سلێمانی..!

سه‌ردێڕی بابه‌تی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پڕ خوێنه‌ره‌، وه‌ها ده‌س پێ ده‌کات: " له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ ، که‌ ته‌قه‌ لێکردنه‌که‌ی ئیبراهیم تاتڵه‌س په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ریکه‌کانیه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ کوردستان که‌ له‌م دوایه‌دا چه‌ند کێشه‌یه‌ک که‌وتۆته‌ نێوانیان له‌سه‌ر پاره‌ و پڕۆژه‌کان... و هتد".

خۆی له خۆی دا سه‌ردێری ئه‌م هه‌واڵه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه‌. ئاخر سه‌رچاوه‌کان کێن؟ له کاتی ته‌قه‌ له‌وێ دابوون؟ یان ئاگایان له ته‌قه‌ که‌ره‌کان بووه‌ که چۆناچۆن دێن و ته‌قه‌ ده‌که‌ن؟ یان ته‌قه‌ که‌ره‌کان پێوندیان گرتوه‌ به کوردستان پۆسته‌وه‌ و پێیان راگه‌یاندون ئه‌وا ئێمه ئه‌چین ته‌قه‌ ئه‌که‌ین، ئیجازه‌تان له سه‌ریه‌تی؟ یان ئه‌وه‌ی کوردستان پۆست ده‌یهه‌وێ توورکه‌کانیش وه‌ک برا عه‌ره‌به‌کانمان!!!! بکه‌ن به که‌ڵه‌گا به سه‌رمانه‌وه‌؟!!‌

جا ئه‌م جاره‌ وه‌ره‌ تورکیش حاڵی بکه‌ ئه‌م جاره‌ش ئه‌وان بڵێن به هۆی کێشه‌ی پرۆژه‌ی ناو کوردستانه‌وه‌ ئه‌م هاوڵاتیه‌مان!!! تیا چووه‌؟؟!!
...........

Mar 8, 2011

کونفرانسێک به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان

به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان له هه‌ولێر کونفرانسێک به‌ڕێوه‌ چوو..
کاتێ باس له کونفرانس ده‌کرێت، مرۆڤ وا ده‌زانێ ئاخۆ چی بێ ئه‌م زه‌ریا پڕ له عیلم و زانیاریه‌.! جا کێیان بانگهێشت کردوه بۆ ئه‌م کۆنفرانسه؟؟ ‌... <<مامۆستایانی ئایینی>> ...

جا خۆ بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێ تۆزێک به خۆمان پێبکه‌نین، ئاخر ئایین ئه‌گه‌ر ژن نه‌کات به کۆیله‌یه‌ک و له‌غاوێک نه‌کاته‌ سه‌ری به ناوی ته‌ڵاق ، خۆ ئیتر ژن چۆن مافی ده‌فوتێت و ده‌چه‌وسێته‌وه‌؟؟!!

باشه‌ نه‌ده‌کرا ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ که وا ئایین له سه‌دا سه‌د دژیه‌تی، بۆ یه‌ک رۆژیش بوو بێ،  نۆێنه‌رانی ئایین خۆیان نه‌که‌ن به که‌ڵه‌گا به سه‌ریانه‌وه‌!!

Jan 17, 2011

وڵاتانی عه‌ره‌ب،


وڵاتانی عه‌ره‌ب، به شێوه‌یه‌کی دگماتیستانه روویان هێناوه‌ له داخرانی وڵاته‌که‌یان، و هه‌ر که‌سێک له‌ هه‌ر کام له‌و وڵاتانه‌دا ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆمار، یان شای وڵاته‌که، ئیتر هه‌ڵکنینی بۆ نیه‌.. جه‌نابی سه‌دام حوسه‌ین به خۆی ده‌وت سه‌رۆک کۆماری مادام العمر، تا کوو له ئاکام دا عه‌مریان کوورت کرد... یان له وڵاتی عه‌ره‌بستان، بنه‌ماڵه‌ی "آل سعود" 300 ساڵه مێخی ده‌سه‌ڵاتیان داکوتاوه‌ به شێوه‌یه‌ک که وڵاته‌که‌ش هه‌ر به ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ناسرێت، یه‌عنی پێی ده‌ڵێن "عه‌ره‌بستانی سعوودی". به‌ڵام ته‌نیا وڵاتێکی عه‌ره‌بی که‌ دوای 23ساڵ توانیان سه‌رۆک کۆماره‌که‌یان ده‌رپه‌ڕێنن، "توونس" بوو.. ئه‌ویش دوای ئاگر تێبه‌ردانی لاوێک به هۆی ده‌س‌کورتیه‌وه‌ له جه‌سته‌ی خۆی. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له وڵاتی میسر پیاوێکی 49 ساڵان ئاگری به‌ردایه‌ جه‌سته‌ی خۆی، وا دیاره‌ ئه‌و وڵاته‌ش گه‌شتوه‌ته‌ لووتکه‌ی کوڵان. هه‌ر پزیسکێک ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵکات.. وڵاتی "لوبنان"یش، ده‌وڵه‌ته‌که‌ی سه‌راوبن بوو، له‌ هه‌مویان خۆشتر سه‌ردانه‌واندنی وڵاتی "سوودان" له‌ ئاستی هه‌ڵبژاردن و به سه‌ربه‌خۆ کردنی باشووری ئه‌و وڵاته‌ بوو.. ده‌توانین بڵێن، تا ئێستا ساڵی 2011 ساڵی نغرۆ بوونی دیکتاتۆره‌کان بووه‌.. ده‌ی نوخشه‌ بێ له کورد و ئه‌و شه‌ماڵه خۆشه‌ی پڕ له بزووتنه‌وه‌ و شۆڕش و ئازادیه...

Dec 22, 2010

د.فه‌رهاد پیرباڵ به‌ شه‌ش مانگ زیندان حوكمدرا

مامۆستای زانكۆ‌و نوسه‌ر‌و شاعیری كورد، د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنی هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ ئیسلام، به‌ شه‌ش مانگ زیندان حكومدرا‌و به‌پێی ئه‌وه‌ بڕیاره‌ش بۆی نییه‌ تا سێ ساڵ هیچ نوسینێكی بڵاوبكاته‌وه‌.
به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك له‌ گۆڤاری "وێران"‌و له‌سه‌ر سكاڵای یاسایی لیژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، دادگای‌ کەتنی‌ هەولێر رۆژی یەکشەممە 19/12
بەپێی‌ مادەی‌ (403) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌، نووسەر د.فەرهاد پیرباڵی‌ بە شەش مانگ زیندانی‌ سزا دا لەگەڵ وەستاندنی‌ حوکمەکەی‌ و بەپێی‌ ماددەی‌ (9)ی‌ یاسای کاری‌ رۆژنامەوانی‌، گۆڤاری‌ (وێران)ی بە 5 ملیۆن دینار غەرامەکرد.

فەرهاد پیرباڵ لەلێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه‌ هەواڵەکەی‌ پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند بابه‌تێك له‌ گۆڤاری "له‌كاتی دادگاییكردنه‌كه‌دا منیان بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر به‌ پێوه‌ راگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێیان رابگه‌یه‌نم كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ شتێكی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌رییه‌، نه‌وه‌ك ته‌شهیركردن به‌هیچ ئایینێك، به‌ڵام نه‌متوانی له‌و به‌رگرییه‌ی خۆم ئه‌وان تێبگه‌یه‌نم‌و ئه‌و بڕیاره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندم".
د. فه‌رهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان له‌ ماده‌ی 9ی یاسای رۆژنامه‌نوسی نه‌یانده‌توانی من دادگایی بكه‌ن بۆیه‌ په‌نایان بۆ ماده‌ی 403 له‌ یاسای سزادانی عێراقی برد‌و وتی "من ئه‌م حكومه‌ به‌ ره‌وا نازانم‌و پێموایه‌ ئه‌مه‌ غه‌درێكه‌ له‌من كراوه‌".

نوسه‌ر د.فه‌رهاد پیرباڵ وتیشی "من ئه‌م پرسیاره‌ ئاراسته‌ی میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ تا ئێستا له‌ نوسین‌و خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كوردی كردن زیاتر كه‌ تاكو ئێستا 63 كتێبم چاپكردوه‌، ئایا ویژدانی میلله‌ته‌كه‌م رازی ده‌بێت من ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر دانیشم‌و هیچ شتێك بڵاو نه‌كه‌مه‌وه‌؟ ئه‌م پرسیاره‌ ئاراسته‌ی ویژدانی میلله‌ته‌كه‌م‌و ئاراسته‌ی ویژانی وڵاتی خۆم‌و خوێنه‌رانم ده‌كه‌م كه‌ ئایا رازی ده‌بن؟".
گۆڤاری و‌ێران که‌ له‌ ساڵی 1994 یه‌که‌مین ژماره‌ی بڵاوکرایه‌وه‌و له‌دوا ژماره‌یداچه‌ند چیرۆكێكی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف، "چیرۆكه‌كان باسی‌ سێكسی‌ تێدایه‌‌و ئه‌وه‌ش سه‌رپێچیكردنی‌ نه‌ریته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگایه"‌.
سه‌رچاوه‌: http

Dec 12, 2010

بێ مانا و پڕ مانا!!


سه‌یری نێو چاوانیم نکردبوو. چاوه‌ گرژ و شڵقاو و جوانه‌کانی، ئه‌وین و ئاگری لێ ده‌باری، به‌ڵام بڕیارم دا ئه‌گه‌ر بار و دۆخ هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بێت، به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران سه‌رده‌که‌وێت، سه‌رکه‌وێت، هه‌ڵده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وێت، دانابه‌زێ. من ده‌مزانی که دابه‌زینی گه‌رمای له‌شم که پتر له 47 پله‌ بوو، دووکتور بۆی چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کر، اهه‌ر بۆیه‌ رۆشتم بۆ بنکه‌ی ئاگرکوژاندنه‌وه‌ی نێو قوتابخانه‌یه‌ک و داوای مریشکێکی هێلکه‌که‌رم کرد که بتوانم گۆشته‌که‌ی ببرژێنم و به‌م شێوه‌یه‌ خۆم وه‌ بیری برژاندنه‌کانی جه‌هه‌نه‌م بهێنمه‌وه‌ که چۆ ناو چۆن ئاگر له هه‌ناومه‌وه‌ دێته‌ ده‌ر بۆ ئه‌و فانتازیایه‌ی تێیدا گیرم کردبوو، له ناکاو چاوه‌کانم به ده‌م فاکته‌رێکی خه‌وناویه‌وه‌ هه‌ڵگڵۆفی و چه‌مکێک له ژیانم ده‌ستی پێکرد و.................!

Nov 25, 2010

25 ی نوامبێر

جۆره‌کانی تووند و تیژی دژ به مرۆڤایه‌تی، له روانگه‌ی کاریکاتیره‌وه‌..

Nov 16, 2010

وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک به ته‌نزه‌وه


ئه‌م بابه‌ته‌ له ژوماره‌ی 63ی حه‌وته‌نامه‌ی ده‌نگی ئاشنا بڵاو بوه‌ته‌وه‌.
من عبدولستار کوڕی عبدولمالک و کوڕی پووره‌ ئایش، ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ له ته‌مه‌نی 64 ساڵیم دا نووسیوه‌ و هه‌ر ساڵ که‌ نه‌مردوم ده‌ستم داوه‌ته‌ بیرازکاری ناوه‌رۆکی و یه‌عنی ئێستا که 86 ساڵمه‌ هه‌ر به‌ ته‌مای ئه‌وه‌م که‌ ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌، سه‌ر بگرێت که‌چی هه‌ر چاوه‌ڕوانیم بۆ ماوه‌ته‌وه‌.. کاتێ مردم تکاتان لێده‌که‌م تا کوو به‌ند به به‌ندی ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ به جوانی وه‌پێش چاو خه‌ن و بێبه‌ن به‌ڕێوه‌، ئه‌گینا.. ئه‌گینا هیچ، خۆ هیچم له‌ ده‌س نایه‌ت..
1.      قه‌بره‌که‌م نیو مه‌تر که‌متر بیکه‌نن تا کوو لانی که‌م په‌نجا سانتێک به خوداوه‌ نزیکتر بم..

2.      پاش مه‌رگم، په‌نجه‌کان و دوولاقم و دڵ و گورچیله‌کان و میزه‌ڵانه‌که‌م به خۆڕایی دانێن بۆ سه‌گه‌کانی قه‌شمه‌رئاوا.. حه‌یفن کرمه‌کان بیخۆن..

3.      ده‌ڵێم به قابیز رۆحه‌که‌م به‌ جوانی هه‌ڵدرێ.. هیچی لێ لانه‌دا.. من لێی مه‌شکووکم!!

4.      میرات خۆره‌کانم مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ گه‌ل قه‌رزاره‌کانم دا شه‌ڕ بکه‌ن و کوته‌ک بخۆن..

5.      هه‌ڵدڕینی گۆڕه‌که‌م بۆ کاره‌با و ته‌له‌فۆن و ئاو و گاز به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه‌..

6.      ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ  گۆڕه‌که‌م دابنێن تا کوو کاتی دڵته‌نگیم، سه‌یری رێبواران بکه‌م..

7.      کارتی پیناسه‌که‌م و دوو وێنه‌ بنێنه‌ لای کفنه‌که‌م له‌وانه‌یه‌ له‌وێش پێویستم پێی هه‌بێ..

8.      ئاگاتان له‌ تابووته‌که‌م بێ نه‌وه‌ک ریکلامی پێدا بچسپێنن..

9.      له‌ سه‌ر تابووته‌که‌م بنووسن ئه‌مه‌ ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ له‌ بێشکه‌وه‌ تا کوو مردن به‌ دویی زانین دا بوو... به‌ڵام له‌ ئاکام دا هه‌ر هیچی نه‌زانی..

10. پێم خۆش نیه‌ خه‌ڵکی گۆڕه‌که‌م پێشێل بکه‌ن. له‌ نێو مێرگیک دا بمنێژن..

11. که‌سانێک که‌ ژێر تابووته‌که‌م ده‌چن، باڵایان به یه‌ک ئه‌ندازه‌ بێ. با له‌نجه‌م پێ نه‌که‌ن..

12. ژوماره‌ ته‌لیفون و ژوماره‌ی گۆڕه‌که‌م نه‌ده‌ن به کچه‌ خۆڕیه‌کان، با گیر نه‌که‌م به ده‌سیانه‌وه‌، هه‌ر نووکه‌م بۆ بکه‌ن و داوای کارت شارژم لێ بکه‌ن..

13. سیم کارته‌که‌م و موبایله‌که‌م بده‌ن به کچێک، خیرتان ده‌گا..

14. سه‌لکه‌ مریشکتان له‌ بیر نه‌چی بۆ سه‌گه‌کان چوونکا گوناحن برسیان ده‌بێ..

15. له‌ بریتی وێنه‌ بۆ سه‌ر ئاگاداری مردنم، قه‌شمه‌ریه‌ک بنووسن..

16. له‌ پرسه‌که‌م دا گازی فرمێسک ڕێژ بڕێژن تا کوو هه‌مووان به‌خووڕ بگرین..

17. له‌وه‌ی که‌ ناتووانم بێم بۆ پرسه‌که‌ی خۆم، هه‌ر ئێستا داوای لێبوردنتان لێ ده‌که‌م و داواتان لی ده‌که‌م خراپه‌م نه‌ڵێن..

18. داواتان لی ده‌‌که‌م پارچه‌ی کفنه‌که‌م مارک دار بێت تاکوو لای که‌سانی دیکه که‌م نه‌هێنم..

19. بڵێن به‌ مردوو شۆره‌که‌م ‌به شامپۆ بمشۆرێت چوونکا رقم له‌ سابوون و تایته‌..

20. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ته‌واوی ئاره‌زووه‌کانم ده‌به‌مه‌ ژێر خاک، تکایه‌ قه‌بره‌که‌م پان و به‌رین بێت با جیگای ئه‌وانیش بێته‌وه‌..

Nov 4, 2010

کاتێک دیارده‌یه‌ک ده‌بێته‌ تابوو..

کۆمه‌ڵگای جیهانی سێهه‌م و له‌وانه‌ کۆمه‌ڵگای ئێران به هۆی داسپاوه‌بوونی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی، به ته‌واوتی خۆی سنوودار کردوه‌. تا راده‌یه‌ک که له‌ سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌کانی کاریگه‌ر ده‌بێ و ته‌واوی هه‌ست و نه‌ستی کۆمه‌ڵگا ده‌خمڵێنی و مرۆڤه‌کانی له‌ ژیر یاساکانی دا خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن و به ته‌واوی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ستی چاره‌نووسی دیاری کراو بۆیان. به شێوه‌یه‌ک که پێ ترازاندن له هه‌ر یه‌ک له‌و یاسایانه ده‌بێته‌ مایه‌ی عه‌یب و عار و تووڕه‌ بوونی خودا!
ئه‌م وێنه‌یه‌ که ده‌یبینن، شوکلاتێکه‌ که دۆستی  براده‌رێکمان که خه‌ڵکی چینه وه‌ک باشترین دیاری هێناویه‌تی بۆیان.. کاتێک هاوکارانی ئه‌م براده‌ره‌ ئه‌م شوکلاته‌ ده‌بینن که شیوه‌ی ساز کردنی وه‌ک بتڵی ویسکیه‌ و ته‌نانه‌ت تامی ویسکیشی تێکه‌ڵ کراوه‌، هه‌موویان به تێکرا له‌و به‌سته‌ شوکلاته‌ ده‌کشێنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت بێزیشیان نایه‌ ده‌ستی لێ بده‌ن، وا ده‌زانن گڵاو ده‌بن و یا ئه‌وه‌ی به بۆنه‌که‌ی سه‌رخۆش ده‌بن.. جا ئه‌مجاره‌ وه‌ره‌ و کابرای چینی چه‌نده‌ ئارقی رشت و خه‌جاڵه‌ت بار بوو بۆ ئه‌و دیاریه‌ی هێناویه‌تی، نه‌یده‌زانی چۆناوچۆن داوای لێبوردنیان لێ بکات.. ئاخۆ تا که‌ی شته‌کان بکه‌ینه تابۆ و بڤـه.؟؟؟

Oct 9, 2010

به بیانووی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه‌



هه‌موومان؛ رۆژگارانێک ساوایتی و کۆرپه‌له‌یی و منداڵی و مێر منداڵیم تێپه‌ڕاندوه‌.. هه‌موومان رۆژگارانێکی ره‌ش و ساته‌کانی شادیمان وه‌لا ناوه‌.. به‌لام ئه‌مڕۆ که واین له‌م ته‌مه‌نه‌دا، به‌رده‌وام تامه‌زرۆی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ و ئه‌و ساتانه‌ ده‌بین و زۆرترمان پێمان ناخۆشه‌ و یان لانیکه‌م خۆزگه‌ ده‌خوازین که بریا هه‌ر منداڵ باین و قه‌د گه‌وره‌ نه‌باین تا کوو هه‌ر ده‌م مامزی ئاواته‌کانمان هه‌ر خولیا بوونایه‌ و غه‌در به‌ره‌نگار و به‌ربه‌ستی ژین و ئازادیمان نه‌بووبایت.. گه‌وره‌ بوون به ته‌مه‌نیش بێ هه‌ستێکی ناخۆش دێنێت.. ئه‌مڕۆ که دیواری زانست جه‌غزی بیرۆکه‌کانی ئێمه‌ی داگیر کردوه‌، قه‌د له‌و خولیایه‌دا نیم که ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش بێ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بو دواوه‌.. گه‌رانه‌وه‌ بۆ پاش، هه‌ر ده‌م هه‌ستی وره‌ و جووڵه له مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه‌.. ئه‌مڕۆ که فێری پیتزا خواردن و سالادی مالزیایی و تی شێرت له به‌ر کردن و فێری سێرچ کردن له نێو ئه‌نته‌رنێت دا بووم، قه‌د بیر له‌وه‌ ناکه‌مه‌وه‌ ئاخ بۆ چێشتێک ساور یان بۆ شه‌له‌مێک یان بۆ گۆچانێکی لووس بۆ شوانیه‌تیم..
پێویسته‌ فێر بین که چۆناوچۆن له گه‌ل مرۆڤانی که‌م ته‌مه‌ن و پڕ خولیا مامه‌ڵه بکه‌ین.. بۆ ده‌بێ منداڵانمان هه‌ر پێمان خۆش بێ وه‌ک با و باپیرانمان بیر که‌نه‌وه‌ و له رێچکه‌ی ئه‌وان لا نه‌ده‌ن.. ئه‌ی داهێنان بۆ کێ.؟

Sep 17, 2010

ئۆپرای گه‌مارۆ

ئه‌م بابه‌ته‌ له ژوماره‌ی 58ی حه‌وته‌نامه‌ی "ده‌نگی ئاشنا" بڵاو بوه‌ته‌وه‌.

هه‌بوو نه‌بوو گه‌مارۆیه‌ک هه‌یه‌ وه‌ک په‌تا چین له سه‌ر چین خه‌ڵکی تووشی ده‌بن.. گه‌مارۆ گه‌روی پێ ته‌نگ کردوین، گه‌مارۆیش ئیتر بۆ خۆیی بوه‌ته‌ چیرۆکی بێ بڕانه‌وه‌، ساڵ نیه‌ گه‌مارۆی دوو قات و سێ قات له چوار سووچی دونیا به‌ر بینمان پێ نه‌گرن، ئاخر بۆ؟ "بأی ذنب"؟؟ ئه‌وا ئه‌م ساڵ گه‌مارۆ له‌ لایه‌ک و مانگی ره‌مه‌زانیش له‌و لای دیکه‌وه‌، ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوین و نازانین په‌نا بۆ کێ به‌رین و خۆمان بخه‌ینه‌ دامانی کێ..؟ جاران به ته‌مای سفره‌ و خوان و چێشتی نه‌وتاوی بووین، بڕیار بوو نه‌وت له بریتی نێۆ چراکانمان، بێته‌ سه‌ر سفره‌کانمان..! چاک بوو هه‌ر نه‌هات و به ده‌س بۆنی نه‌وته‌وه‌ نه‌جاتمان بوو..! ئه‌گینا ده‌بوایه‌ ئه‌وه‌نده‌ نان و نه‌وتمان بخواردایه‌ تا کێشی جه‌سته‌مان رووی له فڕین ده‌کرد، جا وه‌ره‌ ئه‌م جاره‌ پاره‌ خه‌رج بکه بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری و شه‌کر دابه‌زاندن، خۆ پیاو به مانگێک ده‌ کیلۆ ده‌توانێ زیاد بکات به‌ڵام به ساڵێک ناتوانێ سه‌د گره‌م که‌م کات... جا به‌س نه‌بوو ئه‌و سفره‌مانه لێ دووره‌، هه‌ر نان و پیازه‌که‌ و شوکرێک بۆ په‌روه‌ردیگار به‌سمانه... با نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بڕیار له سه‌ر بڕیار ده‌رکه‌ن و دووقات و سێ قات لووتی نرخی شته‌کان به‌رز که‌نه‌وه‌، خۆ هه‌ر ئه‌توانین  ژنێک بێنین و منداڵێک دروست که‌ین و پاره‌ی منداڵه‌که‌ بخۆین.. ئه‌ی چۆن برا گیان! وا یارانه‌ له رێگا دایه‌‌، وا دیاره‌ جارێ بێنزینی ده‌س ناکه‌وێت، ئه‌گینا به چۆڕێک بێنزینی سۆپر خۆیی ده‌خزانته‌ گیرفانمان و زوو ده‌گه‌یشت... خۆ من به هه‌ر نقه‌ نقێک بوو، ژنێکم هێنا هه‌ر چه‌ند به قیستیش بوو، ئه‌گینا تووشی ئابڵۆقه‌ی ژن هێنان ده‌هاتم.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و منداڵانه‌ی که ئه‌مڕۆ له دایک ده‌بن و ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ بۆ دابین کردنی ژیانی به ساڵاچوان ته‌رخان بکرایه‌ت، ئیتر به لای ره‌حم و به‌زه‌یی ئه‌م و ئه‌و چاو له ده‌س نه‌ده‌مان..
جا با واز له‌م ژنان و پیاوانه‌ی 30 ساڵی داهاتووه بێنین، چونکا ئه‌زانم یه‌که‌م کێشه‌ی هاوسه‌رگیریه‌کانی 30 ساڵ دواتر هه‌ر ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ که بۆ ئه‌م کۆرپه‌لانه ته‌رخان کراوه‌، ئه‌وان که له‌وانه‌یه‌ به پێی"خووشه‌به‌ندی" یه‌کتریان دۆزیبێته‌وه‌ و خووشه‌ی یه‌ک کچێکی خووشه‌ی سێی هه‌ڵخڕاندبێت یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌ هاتبیته‌ ئاراوه‌.. به‌زه‌یم به شوورای حه‌ل ئیختلاف دا دێته‌وه‌، که‌ 30 ساڵی داهاتوو ئه‌م کێشه‌یه‌ چۆناوچۆن چاره‌ سه‌ر ده‌که‌ن...
دیسانه‌وه‌ خه‌ریک بوو ئۆپراکه‌م له بیر بچێته‌وه‌...
ئه‌ڵێم بیلامانا، پیاو زاتی نیه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، چوونکا سه‌یری نرخی شته‌کان ده‌کات که چۆناوچۆن لووتیان به‌رز کردوه‌ته‌وه‌، پیاو له ترسی جه‌ڵده‌ و سه‌کته‌ ده‌ترسێ ئیتر خۆ له خودا به‌زیاد بێ بۆ ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه قه‌د گه‌مارۆمان وه‌ سه‌ر ناکه‌وێ.. ته‌نانه‌ت گه‌مارۆ زۆر جار به کاره‌ساتێک کۆتایی دێت، له رۆژنامه‌کان دا ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵه قیزه‌ونانه ده‌بینین:" فڵان ژن له به‌ر فه‌قیری و ده‌س کورتی مێرده‌که‌ی، ژیانی هاوبه‌شی تێک داوه"‌، یه‌عنی له گه‌ل نه‌بوونی پاره‌دا ژیانی ئاڵۆز بووه‌ و شێواوه‌..! "فڵانه پیاو به هۆی نه‌داریه‌وه‌ سه‌ری منداڵه‌که‌ی بڕیوه"‌، یان "فیساره‌ بنه‌ماڵه منداڵه‌که‌ی له به‌ر  ده‌رکه‌ی فڵانه ده‌وڵه‌مه‌ندا جێهێشتوه‌".. جا خۆ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندانیش ناوێرن خه‌شه‌ڵ بنێنه ده‌ره‌وه‌، چوونکا ده‌یان که‌س چاوه‌ڕوانی ده‌ڵقی خه‌شه‌ڵه‌که‌یان ده‌که‌ن به‌ڵکوو له‌تێک سێۆ یان قاژێک کاڵکیان لێ به جێ مابێ و ئه‌وان بیخۆن، جاری واش هه‌یه‌ که ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندانه جار و بار منداڵێکیش داڵده‌ ئه‌ده‌ن، ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندان بوته‌ باخچه‌ی ساوایان، ده‌یان منداڵ و کۆرپه‌له‌ له نێو ماڵیان دا دێن و ده‌ڕۆن و قرووسکه‌یان دێت و ئوپرا درگێڕن..!!!
ئه‌م ئۆپرایه‌ له لایه‌ن میرزا تحریم الدوله سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت.. میرزا هه‌ر جاره‌ میزی که‌ف بکات، ده‌یگرته‌ نێوچاوانی خه‌ڵکی بێ ده‌سه‌ڵات و قانێع و شاکیر..
میرزا چاک ده‌یزانی جیقڵدانی خه‌ڵک قه‌د لیپاولیپ نابێ.. چوونکا میرزا هه‌رده‌م مۆسیقایه‌کی بۆ ده‌ژه‌ندن.. خه‌ڵکیش به‌رده‌وام به هیوای داهاتوو بوون، به‌ڵکوو مۆسیقایه‌ک ناخیان هێور کاته‌وه‌ و ئیتر واز له گرم و قاڵ بێنن، میرزاش ده‌یزانی خه‌ڵکی به چی ئۆقره‌ ده‌گرن هه‌ر منداڵانی برسی تر ده‌کرد تا بنه‌ماڵه‌کان به زریکه‌ی ده‌نگی منداڵانه‌وه‌ ئۆقره‌ بگرن..
عه‌جه‌ب ئۆپرایه‌که‌، ئه‌م ئۆپرای بۆڵه بۆڵه‌ به‌رده‌وام و بێ بڕانه‌وه‌..!