Aug 1, 2011

شێعره‌کانم 3


"ئاخر له به‌ر چی..؟"

دڵدارێکی
       دڵ‌شکاوی
               باڵ‌شکاو
                      بووم
       که نه‌هاتی...
به‌رزیه‌تی و سپیه‌تی دڵم هه‌ر تۆی
له‌و کاته‌وه‌ ئه‌م دوو پێنجی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌
                           به‌ر دروومان که‌وتن،
به ئه‌سرین پڕم کرد
گۆزه‌ی پڕ له هه‌ستی نیگات
رووم کرده‌ به‌رده‌نوێژی ته‌وێڵت
له گوڵزار و لاله‌زاری باوشت دا
         حه‌سامه‌وه‌
توامه‌وه‌ له قرچه‌ قرچی له‌شت دا
به‌ڵام بۆچی
له‌ به‌ر چی
مێرووله‌ی دڵم له ژێر لاقی تۆ که‌وت..؟

گۆڕان   (19ی ئاوریلی 2000- ده‌ره‌کێ)

Jul 21, 2011

شێعره‌کانم 2


"ئا..خ باران"
ئا..خ باران
ئه‌و ئه‌وینه‌ت چۆن داباراند
                           به سه‌رمدا
ئا..خ باران
ئاخۆ که‌ی بێ خۆره‌تاوێ
                          هه‌تاوێ
گه‌ڵا زه‌رده‌کانی پاییز که‌ی ده‌گه‌شێنه‌وه‌
ئا..خ باران
خووساوم به هه‌ورت
له‌وه‌دام بخنکێم
           له زه‌لکاوی تۆ دا
ئیتر به‌سمه،
           به‌سمه،
                 به‌سمه
ئا..خ باران
من ئه‌و ماسیه نیم
                   بتوانم مه‌له‌ بکه‌م
وه‌ره‌ فێرم که
             و
                تێرم که                        
                           
                         "گۆڕان" (ده‌ره‌کێ 17ی ئاوریلی 2000)

ٍٍٍشێعره‌کانـم 1


"خه‌ونی دڵ"
دڵم نووستبوو
             زۆر له مێژ بوو
خه‌ونی خۆشی ده‌دی
کاتێ که رۆژ خۆی ساوی به لووتکه‌ی کێوا
به ئه‌سه‌م له کڵاورۆچنه‌ی دڵته‌وه‌
                                    نووقم داچووم
گیرسامه‌وه‌ به برژانگی ره‌شی نیگات
                          و
                               هه‌نیسک هه‌نیسک
په‌له‌قاژێم ده‌کرد
                ده‌مزریکاند نا، نا
                                 ئه‌مجاره‌ش نا
 گۆڕان (20/9/78 ده‌ره‌کێ)

Mar 15, 2011

ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست (هه‌ر به نێره‌ که‌ری) تیرۆری ئیبراهیم تاتلیسی، خسته‌ ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی..

بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌وانه‌یه‌ زۆر پیس "گڵۆڵه‌یان که‌وتبێته‌ لێژێ"...! جا بۆ سێ کوردیش له‌م ئاڵۆزیانه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران دا کوژراون نانێن به ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یان تاله‌بانی، چوونکا له‌وانه‌یه‌ رۆژێک له رۆژان پێیان که‌وتبێته‌ هه‌وڵیر یان سلێمانی..!

سه‌ردێڕی بابه‌تی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پڕ خوێنه‌ره‌، وه‌ها ده‌س پێ ده‌کات: " له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ ، که‌ ته‌قه‌ لێکردنه‌که‌ی ئیبراهیم تاتڵه‌س په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ریکه‌کانیه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ کوردستان که‌ له‌م دوایه‌دا چه‌ند کێشه‌یه‌ک که‌وتۆته‌ نێوانیان له‌سه‌ر پاره‌ و پڕۆژه‌کان... و هتد".

خۆی له خۆی دا سه‌ردێری ئه‌م هه‌واڵه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه‌. ئاخر سه‌رچاوه‌کان کێن؟ له کاتی ته‌قه‌ له‌وێ دابوون؟ یان ئاگایان له ته‌قه‌ که‌ره‌کان بووه‌ که چۆناچۆن دێن و ته‌قه‌ ده‌که‌ن؟ یان ته‌قه‌ که‌ره‌کان پێوندیان گرتوه‌ به کوردستان پۆسته‌وه‌ و پێیان راگه‌یاندون ئه‌وا ئێمه ئه‌چین ته‌قه‌ ئه‌که‌ین، ئیجازه‌تان له سه‌ریه‌تی؟ یان ئه‌وه‌ی کوردستان پۆست ده‌یهه‌وێ توورکه‌کانیش وه‌ک برا عه‌ره‌به‌کانمان!!!! بکه‌ن به که‌ڵه‌گا به سه‌رمانه‌وه‌؟!!‌

جا ئه‌م جاره‌ وه‌ره‌ تورکیش حاڵی بکه‌ ئه‌م جاره‌ش ئه‌وان بڵێن به هۆی کێشه‌ی پرۆژه‌ی ناو کوردستانه‌وه‌ ئه‌م هاوڵاتیه‌مان!!! تیا چووه‌؟؟!!
...........

Mar 8, 2011

کونفرانسێک به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان

به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان له هه‌ولێر کونفرانسێک به‌ڕێوه‌ چوو..
کاتێ باس له کونفرانس ده‌کرێت، مرۆڤ وا ده‌زانێ ئاخۆ چی بێ ئه‌م زه‌ریا پڕ له عیلم و زانیاریه‌.! جا کێیان بانگهێشت کردوه بۆ ئه‌م کۆنفرانسه؟؟ ‌... <<مامۆستایانی ئایینی>> ...

جا خۆ بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێ تۆزێک به خۆمان پێبکه‌نین، ئاخر ئایین ئه‌گه‌ر ژن نه‌کات به کۆیله‌یه‌ک و له‌غاوێک نه‌کاته‌ سه‌ری به ناوی ته‌ڵاق ، خۆ ئیتر ژن چۆن مافی ده‌فوتێت و ده‌چه‌وسێته‌وه‌؟؟!!

باشه‌ نه‌ده‌کرا ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ که وا ئایین له سه‌دا سه‌د دژیه‌تی، بۆ یه‌ک رۆژیش بوو بێ،  نۆێنه‌رانی ئایین خۆیان نه‌که‌ن به که‌ڵه‌گا به سه‌ریانه‌وه‌!!

Jan 17, 2011

وڵاتانی عه‌ره‌ب،


وڵاتانی عه‌ره‌ب، به شێوه‌یه‌کی دگماتیستانه روویان هێناوه‌ له داخرانی وڵاته‌که‌یان، و هه‌ر که‌سێک له‌ هه‌ر کام له‌و وڵاتانه‌دا ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆمار، یان شای وڵاته‌که، ئیتر هه‌ڵکنینی بۆ نیه‌.. جه‌نابی سه‌دام حوسه‌ین به خۆی ده‌وت سه‌رۆک کۆماری مادام العمر، تا کوو له ئاکام دا عه‌مریان کوورت کرد... یان له وڵاتی عه‌ره‌بستان، بنه‌ماڵه‌ی "آل سعود" 300 ساڵه مێخی ده‌سه‌ڵاتیان داکوتاوه‌ به شێوه‌یه‌ک که وڵاته‌که‌ش هه‌ر به ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ناسرێت، یه‌عنی پێی ده‌ڵێن "عه‌ره‌بستانی سعوودی". به‌ڵام ته‌نیا وڵاتێکی عه‌ره‌بی که‌ دوای 23ساڵ توانیان سه‌رۆک کۆماره‌که‌یان ده‌رپه‌ڕێنن، "توونس" بوو.. ئه‌ویش دوای ئاگر تێبه‌ردانی لاوێک به هۆی ده‌س‌کورتیه‌وه‌ له جه‌سته‌ی خۆی. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له وڵاتی میسر پیاوێکی 49 ساڵان ئاگری به‌ردایه‌ جه‌سته‌ی خۆی، وا دیاره‌ ئه‌و وڵاته‌ش گه‌شتوه‌ته‌ لووتکه‌ی کوڵان. هه‌ر پزیسکێک ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵکات.. وڵاتی "لوبنان"یش، ده‌وڵه‌ته‌که‌ی سه‌راوبن بوو، له‌ هه‌مویان خۆشتر سه‌ردانه‌واندنی وڵاتی "سوودان" له‌ ئاستی هه‌ڵبژاردن و به سه‌ربه‌خۆ کردنی باشووری ئه‌و وڵاته‌ بوو.. ده‌توانین بڵێن، تا ئێستا ساڵی 2011 ساڵی نغرۆ بوونی دیکتاتۆره‌کان بووه‌.. ده‌ی نوخشه‌ بێ له کورد و ئه‌و شه‌ماڵه خۆشه‌ی پڕ له بزووتنه‌وه‌ و شۆڕش و ئازادیه...

Dec 22, 2010

د.فه‌رهاد پیرباڵ به‌ شه‌ش مانگ زیندان حوكمدرا

مامۆستای زانكۆ‌و نوسه‌ر‌و شاعیری كورد، د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنی هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌ ئیسلام، به‌ شه‌ش مانگ زیندان حكومدرا‌و به‌پێی ئه‌وه‌ بڕیاره‌ش بۆی نییه‌ تا سێ ساڵ هیچ نوسینێكی بڵاوبكاته‌وه‌.
به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك له‌ گۆڤاری "وێران"‌و له‌سه‌ر سكاڵای یاسایی لیژنه‌ی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، دادگای‌ کەتنی‌ هەولێر رۆژی یەکشەممە 19/12
بەپێی‌ مادەی‌ (403) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌، نووسەر د.فەرهاد پیرباڵی‌ بە شەش مانگ زیندانی‌ سزا دا لەگەڵ وەستاندنی‌ حوکمەکەی‌ و بەپێی‌ ماددەی‌ (9)ی‌ یاسای کاری‌ رۆژنامەوانی‌، گۆڤاری‌ (وێران)ی بە 5 ملیۆن دینار غەرامەکرد.

فەرهاد پیرباڵ لەلێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه‌ هەواڵەکەی‌ پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند بابه‌تێك له‌ گۆڤاری "له‌كاتی دادگاییكردنه‌كه‌دا منیان بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر به‌ پێوه‌ راگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێیان رابگه‌یه‌نم كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ شتێكی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌رییه‌، نه‌وه‌ك ته‌شهیركردن به‌هیچ ئایینێك، به‌ڵام نه‌متوانی له‌و به‌رگرییه‌ی خۆم ئه‌وان تێبگه‌یه‌نم‌و ئه‌و بڕیاره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندم".
د. فه‌رهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان له‌ ماده‌ی 9ی یاسای رۆژنامه‌نوسی نه‌یانده‌توانی من دادگایی بكه‌ن بۆیه‌ په‌نایان بۆ ماده‌ی 403 له‌ یاسای سزادانی عێراقی برد‌و وتی "من ئه‌م حكومه‌ به‌ ره‌وا نازانم‌و پێموایه‌ ئه‌مه‌ غه‌درێكه‌ له‌من كراوه‌".

نوسه‌ر د.فه‌رهاد پیرباڵ وتیشی "من ئه‌م پرسیاره‌ ئاراسته‌ی میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ تا ئێستا له‌ نوسین‌و خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كوردی كردن زیاتر كه‌ تاكو ئێستا 63 كتێبم چاپكردوه‌، ئایا ویژدانی میلله‌ته‌كه‌م رازی ده‌بێت من ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر دانیشم‌و هیچ شتێك بڵاو نه‌كه‌مه‌وه‌؟ ئه‌م پرسیاره‌ ئاراسته‌ی ویژدانی میلله‌ته‌كه‌م‌و ئاراسته‌ی ویژانی وڵاتی خۆم‌و خوێنه‌رانم ده‌كه‌م كه‌ ئایا رازی ده‌بن؟".
گۆڤاری و‌ێران که‌ له‌ ساڵی 1994 یه‌که‌مین ژماره‌ی بڵاوکرایه‌وه‌و له‌دوا ژماره‌یداچه‌ند چیرۆكێكی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف، "چیرۆكه‌كان باسی‌ سێكسی‌ تێدایه‌‌و ئه‌وه‌ش سه‌رپێچیكردنی‌ نه‌ریته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگایه"‌.
سه‌رچاوه‌: http

Dec 12, 2010

بێ مانا و پڕ مانا!!


سه‌یری نێو چاوانیم نکردبوو. چاوه‌ گرژ و شڵقاو و جوانه‌کانی، ئه‌وین و ئاگری لێ ده‌باری، به‌ڵام بڕیارم دا ئه‌گه‌ر بار و دۆخ هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بێت، به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران سه‌رده‌که‌وێت، سه‌رکه‌وێت، هه‌ڵده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وێت، دانابه‌زێ. من ده‌مزانی که دابه‌زینی گه‌رمای له‌شم که پتر له 47 پله‌ بوو، دووکتور بۆی چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کر، اهه‌ر بۆیه‌ رۆشتم بۆ بنکه‌ی ئاگرکوژاندنه‌وه‌ی نێو قوتابخانه‌یه‌ک و داوای مریشکێکی هێلکه‌که‌رم کرد که بتوانم گۆشته‌که‌ی ببرژێنم و به‌م شێوه‌یه‌ خۆم وه‌ بیری برژاندنه‌کانی جه‌هه‌نه‌م بهێنمه‌وه‌ که چۆ ناو چۆن ئاگر له هه‌ناومه‌وه‌ دێته‌ ده‌ر بۆ ئه‌و فانتازیایه‌ی تێیدا گیرم کردبوو، له ناکاو چاوه‌کانم به ده‌م فاکته‌رێکی خه‌وناویه‌وه‌ هه‌ڵگڵۆفی و چه‌مکێک له ژیانم ده‌ستی پێکرد و.................!

Nov 25, 2010

25 ی نوامبێر

جۆره‌کانی تووند و تیژی دژ به مرۆڤایه‌تی، له روانگه‌ی کاریکاتیره‌وه‌..