11.که‌سانێک که ژێر تابووته‌که‌م ده‌چن، باڵایان به یه‌ک ئه‌ندازه بێ. با له‌نجه‌م پێ نه‌که‌ن..
12.ژوماره ته‌لیفون و ژوماره‌ی گۆڕه‌که‌م نه‌ده‌ن به کچه خۆڕیه‌کان، با گیر نه‌که‌م به ده‌سیانه‌وه، هه‌ر نووکه‌م بۆ بکه‌ن و داوای کارت شارژم لێ بکه‌ن..
13.سیم کارته‌که‌م و موبایله‌که‌م بده‌ن به کچێک، خیرتان ده‌گا..
کۆمه‌ڵگای جیهانی سێهه‌م و له‌وانه کۆمه‌ڵگای ئێران به هۆی داسپاوه‌بوونی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی، به ته‌واوتی خۆی سنوودار کردوه. تا راده‌یه‌ک که له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌کانی کاریگه‌ر ده‌بێ و ته‌واوی هه‌ست و نه‌ستی کۆمه‌ڵگا ده‌خمڵێنی و مرۆڤه‌کانی له ژیر یاساکانی دا خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن و به ته‌واوی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ستی چاره‌نووسی دیاری کراو بۆیان. به شێوه‌یه‌ک که پێ ترازاندن له هه‌ر یه‌ک له‌و یاسایانه ده‌بێته مایه‌ی عه‌یب و عار و تووڕه بوونی خودا!
ئه‌م وێنه‌یه که ده‌یبینن، شوکلاتێکه که دۆستی براده‌رێکمان که خه‌ڵکی چینه وه‌ک باشترین دیاری هێناویه‌تی بۆیان.. کاتێک هاوکارانی ئه‌م براده‌ره ئه‌م شوکلاته ده‌بینن که شیوه‌ی ساز کردنی وه‌ک بتڵی ویسکیه و ته‌نانه‌ت تامی ویسکیشی تێکه‌ڵ کراوه، هه‌موویان به تێکرا له‌و به‌سته شوکلاته ده‌کشێنه‌وه و ته‌نانه‌ت بێزیشیان نایه ده‌ستی لێ بده‌ن، وا ده‌زانن گڵاو ده‌بن و یا ئه‌وه‌ی به بۆنه‌که‌ی سه‌رخۆش ده‌بن.. جا ئه‌مجاره وه‌ره و کابرای چینی چه‌نده ئارقی رشت و خه‌جاڵه‌ت بار بوو بۆ ئه‌و دیاریه‌ی هێناویه‌تی، نه‌یده‌زانی چۆناوچۆن داوای لێبوردنیان لێ بکات.. ئاخۆ تا که‌ی شته‌کان بکه‌ینه تابۆ و بڤـه.؟؟؟
هه‌موومان؛ رۆژگارانێک ساوایتی و کۆرپه‌له‌یی و منداڵی و مێر منداڵیم تێپه‌ڕاندوه.. هه‌موومان رۆژگارانێکی ره‌ش و ساته‌کانی شادیمان وه‌لا ناوه.. به‌لام ئه‌مڕۆ که واین له‌م ته‌مه‌نه‌دا، به‌رده‌وام تامه‌زرۆی ئه‌و ته‌مه‌نه و ئه‌و ساتانه ده‌بین و زۆرترمان پێمان ناخۆشه و یان لانیکه‌م خۆزگه ده‌خوازین که بریا هه‌ر منداڵ باین و قه‌د گه‌وره نه‌باین تا کوو هه‌ر ده‌م مامزی ئاواته‌کانمان هه‌ر خولیا بوونایه و غه‌در به‌ره‌نگار و به‌ربه‌ستی ژین و ئازادیمان نه‌بووبایت.. گه‌وره بوون به ته‌مه‌نیش بێ هه‌ستێکی ناخۆش دێنێت.. ئه‌مڕۆ که دیواری زانست جه‌غزی بیرۆکه‌کانی ئێمه‌ی داگیر کردوه، قه‌د له‌و خولیایه‌دا نیم که ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش بێ بگه‌ڕێمه‌وه بو دواوه.. گه‌رانه‌وه بۆ پاش، هه‌ر ده‌م هه‌ستی وره و جووڵه له مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه.. ئه‌مڕۆ که فێری پیتزا خواردن و سالادی مالزیایی و تی شێرت له به‌ر کردن و فێری سێرچ کردن له نێو ئه‌نته‌رنێت دا بووم، قه‌د بیر له‌وه ناکه‌مه‌وه ئاخ بۆ چێشتێک ساور یان بۆ شه‌له‌مێک یان بۆ گۆچانێکی لووس بۆ شوانیه‌تیم..
پێویسته فێر بین که چۆناوچۆن له گه‌ل مرۆڤانی که‌م ته‌مه‌ن و پڕ خولیا مامه‌ڵه بکه‌ین.. بۆ ده‌بێ منداڵانمان هه‌ر پێمان خۆش بێ وه‌ک با و باپیرانمان بیر که‌نه‌وه و له رێچکه‌ی ئه‌وان لا نه‌ده‌ن.. ئه‌ی داهێنان بۆ کێ.؟