وڵاتانی عه‌ره‌ب، به شێوه‌یه‌کی دگماتیستانه روویان هێناوه له داخرانی وڵاته‌که‌یان، و هه‌ر که‌سێک له هه‌ر کام له‌و وڵاتانه‌دا ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار، یان شای وڵاته‌که، ئیتر ههڵکنینی بۆ نیه.. جه‌نابی سه‌دام حوسه‌ین به خۆی ده‌وت سه‌رۆک کۆماری مادام العمر، تا کوو له ئاکام دا عه‌مریان کوورت کرد... یان له وڵاتی عه‌ره‌بستان، بنه‌ماڵه‌ی "آل سعود" 300 ساڵه مێخی ده‌سه‌ڵاتیان داکوتاوه به شێوه‌یه‌ک که وڵاته‌که‌ش هه‌ر به ناوی ئه‌و بنه‌ماڵه‌وه ده‌ناسرێت، یه‌عنی پێی ده‌ڵێن "عه‌ره‌بستانی سعوودی". به‌ڵام ته‌نیا وڵاتێکی عه‌ره‌بی که دوای 23ساڵ توانیان سه‌رۆک کۆماره‌که‌یان ده‌رپه‌ڕێنن، "توونس" بوو.. ئه‌ویش دوای ئاگر تێبه‌ردانی لاوێک به هۆی دهسکورتیهوه له جه‌سته‌ی خۆی. به‌ڵام ئه‌مڕۆ له وڵاتی میسر پیاوێکی 49 ساڵان ئاگری به‌ردایه جه‌سته‌ی خۆی، وا دیاره ئه‌و وڵاته‌ش گه‌شتوه‌ته لووتکه‌ی کوڵان. هه‌ر پزیسکێک ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵکات.. وڵاتی "لوبنان"یش، ده‌وڵه‌ته‌که‌ی سه‌راوبن بوو، له هه‌مویان خۆشتر سه‌ردانه‌واندنی وڵاتی "سوودان" له ئاستی هه‌ڵبژاردن و به سه‌ربه‌خۆ کردنی باشووری ئه‌و وڵاته بوو.. ده‌توانین بڵێن، تا ئێستا ساڵی 2011 ساڵی نغرۆ بوونی دیکتاتۆره‌کان بووه.. ده‌ی نوخشه بێ له کورد و ئه‌و شه‌ماڵه خۆشه‌ی پڕ له بزووتنه‌وه و شۆڕش و ئازادیه...
Jan 17, 2011
Dec 22, 2010
د.فه‌رهاد پیرباڵ به شه‌ش مانگ زیندان حوكمدرا
مامۆستای زانكۆ‌و نوسه‌رو شاعیری كورد، د. فه‌رهاد پیرباڵ له‌لایه‌ن دادگای كه‌تنی هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به ئیسلام، به شه‌ش مانگ زیندان حكومدراو به‌پێی ئه‌وه بڕیاره‌ش بۆی نییه تا سێ ساڵ هیچ نوسینێكی بڵاوبكاته‌وه.
به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێك له گۆڤاری "وێران"و له‌سه‌ر سكاڵای یاسایی لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان، دادگای کەتنی هەولێر رۆژی یەکشەممە 19/12
بەپێی مادەی (403) لەیاسای سزادانی عێراقی، نووسەر د.فەرهاد پیرباڵی بە شەش مانگ زیندانی سزا دا لەگەڵ وەستاندنی حوکمەکەی و بەپێی ماددەی (9)ی یاسای کاری رۆژنامەوانی، گۆڤاری (وێران)ی بە 5 ملیۆن دینار غەرامەکرد.
فەرهاد پیرباڵ لەلێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند بابه‌تێك له گۆڤاری "له‌كاتی دادگاییكردنه‌كه‌دا منیان بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر به پێوه راگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی پێیان رابگه‌یه‌نم كه ئه‌و بابه‌ته شتێكی ئهدهبیو هونه‌رییه، نه‌وه‌ك ته‌شهیركردن به‌هیچ ئایینێك، به‌ڵام نه‌متوانی له‌و به‌رگرییه‌ی خۆم ئه‌وان تێبگهیهنمو ئه‌و بڕیاره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندم".
د. فه‌رهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان له ماده‌ی 9ی یاسای رۆژنامه‌نوسی نه‌یانده‌توانی من دادگایی بكه‌ن بۆیه په‌نایان بۆ ماده‌ی 403 له یاسای سزادانی عێراقی برد‌و وتی "من ئه‌م حكومه به ره‌وا نازانم‌و پێموایه ئه‌مه غه‌درێكه له‌من كراوه".
نوسه‌ر د.فه‌رهاد پیرباڵ وتیشی "من ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م كه تا ئێستا له نوسین‌و خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كوردی كردن زیاتر كه تاكو ئێستا 63 كتێبم چاپكردوه، ئایا ویژدانی میلله‌ته‌كه‌م رازی ده‌بێت من ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر دانیشم‌و هیچ شتێك بڵاو نه‌كه‌مه‌وه؟ ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی ویژدانی میللهتهكهمو ئاراسته‌ی ویژانی وڵاتی خۆم‌و خوێنه‌رانم ده‌كه‌م كه ئایا رازی ده‌بن؟".
گۆڤاری وێران که له ساڵی 1994 یه‌که‌مین ژماره‌ی بڵاوکرایه‌وه‌و له‌دوا ژمارهیداچهند چیرۆكێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف، "چیرۆكه‌كان باسی سێكسی تێدایه‌و ئه‌وه‌ش سه‌رپێچیكردنی نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگایه".
سه‌رچاوه: http

Dec 12, 2010
بێ مانا و پڕ مانا!!
سه‌یری نێو چاوانیم نکردبوو. چاوه گرژ و شڵقاو و جوانه‌کانی، ئه‌وین و ئاگری لێ ده‌باری، به‌ڵام بڕیارم دا ئه‌گه‌ر بار و دۆخ هه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت، به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران سه‌رده‌که‌وێت، سه‌رکه‌وێت، هه‌ڵده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وێت، دانابه‌زێ. من ده‌مزانی که دابه‌زینی گه‌رمای له‌شم که پتر له 47 پله بوو، دووکتور بۆی چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کر، اهه‌ر بۆیه رۆشتم بۆ بنکه‌ی ئاگرکوژاندنه‌وه‌ی نێو قوتابخانه‌یه‌ک و داوای مریشکێکی هێلکهکهرم کرد که بتوانم گۆشته‌که‌ی ببرژێنم و به‌م شێوه‌یه خۆم وه بیری برژاندنهکانی جه‌هه‌نه‌م بهێنمه‌وه که چۆ ناو چۆن ئاگر له هه‌ناومه‌وه دێته ده‌ر بۆ ئه‌و فانتازیایه‌ی تێیدا گیرم کردبوو، له ناکاو چاوه‌کانم به ده‌م فاکته‌رێکی خهوناویهوه هه‌ڵگڵۆفی و چه‌مکێک له ژیانم ده‌ستی پێ‌کرد و.................!
Nov 25, 2010
Nov 16, 2010
وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک به ته‌نزه‌وه
من عبدولستار کوڕی عبدولمالک و کوڕی پووره ئایش، ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه له ته‌مه‌نی 64 ساڵیم دا نووسیوه و هه‌ر ساڵ که نه‌مردوم ده‌ستم داوه‌ته بیرازکاری ناوه‌رۆکی و یه‌عنی ئێستا که 86 ساڵمه هه‌ر به ته‌مای ئه‌وه‌م که ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه، سه‌ر بگرێت که‌چی هه‌ر چاوه‌ڕوانیم بۆ ماوه‌ته‌وه.. کاتێ مردم تکاتان لێده‌که‌م تا کوو به‌ند به به‌ندی ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه به جوانی وه‌پێش چاو خه‌ن و بێبهن به‌ڕێوه، ئه‌گینا.. ئه‌گینا هیچ، خۆ هیچم له ده‌س نایه‌ت..
1. قه‌بره‌که‌م نیو مه‌تر که‌متر بیکه‌نن تا کوو لانی که‌م په‌نجا سانتێک به خوداوه نزیکتر بم..
2. پاش مه‌رگم، په‌نجه‌کان و دوولاقم و دڵ و گورچیله‌کان و میزه‌ڵانه‌که‌م به خۆڕایی دانێن بۆ سه‌گه‌کانی قه‌شمه‌رئاوا.. حه‌یفن کرمه‌کان بیخۆن..
3. ده‌ڵێم به قابیز رۆحه‌که‌م به جوانی هه‌ڵدرێ.. هیچی لێ لانه‌دا.. من لێی مه‌شکووکم!!
4. میرات خۆره‌کانم مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له گه‌ل قه‌رزاره‌کانم دا شه‌ڕ بکه‌ن و کوته‌ک بخۆن..
5. هه‌ڵدڕینی گۆڕه‌که‌م بۆ کاره‌با و ته‌له‌فۆن و ئاو و گاز به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه..
6. ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ گۆڕه‌که‌م دابنێن تا کوو کاتی دڵته‌نگیم، سه‌یری رێبواران بکه‌م..
7. کارتی پیناسه‌که‌م و دوو وێنه بنێنه لای کفنه‌که‌م له‌وانه‌یه له‌وێش پێویستم پێی هه‌بێ..
8. ئاگاتان له تابووته‌که‌م بێ نه‌وه‌ک ریکلامی پێدا بچسپێنن..
9. له سه‌ر تابووته‌که‌م بنووسن ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که له بێشکه‌وه تا کوو مردن به دویی زانین دا بوو... به‌ڵام له ئاکام دا هه‌ر هیچی نه‌زانی..
10. پێم خۆش نیه خه‌ڵکی گۆڕه‌که‌م پێشێل بکه‌ن. له نێو مێرگیک دا بمنێژن..
11. که‌سانێک که ژێر تابووته‌که‌م ده‌چن، باڵایان به یه‌ک ئه‌ندازه بێ. با له‌نجه‌م پێ نه‌که‌ن..
12. ژوماره ته‌لیفون و ژوماره‌ی گۆڕه‌که‌م نه‌ده‌ن به کچه خۆڕیه‌کان، با گیر نه‌که‌م به ده‌سیانه‌وه، هه‌ر نووکهم بۆ بکه‌ن و داوای کارت شارژم لێ بکه‌ن..
13. سیم کارته‌که‌م و موبایله‌که‌م بده‌ن به کچێک، خیرتان ده‌گا..
14. سه‌لکه مریشکتان له بیر نه‌چی بۆ سه‌گه‌کان چوونکا گوناحن برسیان ده‌بێ..
15. له بریتی وێنه بۆ سه‌ر ئاگاداری مردنم، قه‌شمه‌ریه‌ک بنووسن..
16. له پرسه‌که‌م دا گازی فرمێسک ڕێژ بڕێژن تا کوو هه‌مووان به‌خووڕ بگرین..
17. له‌وه‌ی که ناتووانم بێم بۆ پرسه‌که‌ی خۆم، هه‌ر ئێستا داوای لێبوردنتان لێ ده‌که‌م و داواتان لی ده‌که‌م خراپه‌م نه‌ڵێن..
18. داواتان لی ده‌که‌م پارچه‌ی کفنه‌که‌م مارک دار بێت تاکوو لای که‌سانی دیکه که‌م نه‌هێنم..
19. بڵێن به مردوو شۆره‌که‌م به شامپۆ بمشۆرێت چوونکا رقم له سابوون و تایته..
20. له به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌واوی ئاره‌زووه‌کانم ده‌به‌مه ژێر خاک، تکایه قه‌بره‌که‌م پان و به‌رین بێت با جیگای ئه‌وانیش بێته‌وه..
Nov 4, 2010
کاتێک دیارده‌یه‌ک ده‌بێته تابوو..
کۆمه‌ڵگای جیهانی سێهه‌م و له‌وانه کۆمه‌ڵگای ئێران به هۆی داسپاوه‌بوونی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی، به ته‌واوتی خۆی سنوودار کردوه. تا راده‌یه‌ک که له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌کانی کاریگه‌ر ده‌بێ و ته‌واوی هه‌ست و نه‌ستی کۆمه‌ڵگا ده‌خمڵێنی و مرۆڤه‌کانی له ژیر یاساکانی دا خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن و به ته‌واوی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ستی چاره‌نووسی دیاری کراو بۆیان. به شێوه‌یه‌ک که پێ ترازاندن له هه‌ر یه‌ک له‌و یاسایانه ده‌بێته مایه‌ی عه‌یب و عار و تووڕه بوونی خودا!
ئه‌م وێنه‌یه که ده‌یبینن، شوکلاتێکه که دۆستی براده‌رێکمان که خه‌ڵکی چینه وه‌ک باشترین دیاری هێناویه‌تی بۆیان.. کاتێک هاوکارانی ئه‌م براده‌ره ئه‌م شوکلاته ده‌بینن که شیوه‌ی ساز کردنی وه‌ک بتڵی ویسکیه و ته‌نانه‌ت تامی ویسکیشی تێکه‌ڵ کراوه، هه‌موویان به تێکرا له‌و به‌سته شوکلاته ده‌کشێنه‌وه و ته‌نانه‌ت بێزیشیان نایه ده‌ستی لێ بده‌ن، وا ده‌زانن گڵاو ده‌بن و یا ئه‌وه‌ی به بۆنه‌که‌ی سه‌رخۆش ده‌بن.. جا ئه‌مجاره وه‌ره و کابرای چینی چه‌نده ئارقی رشت و خه‌جاڵه‌ت بار بوو بۆ ئه‌و دیاریه‌ی هێناویه‌تی، نه‌یده‌زانی چۆناوچۆن داوای لێبوردنیان لێ بکات.. ئاخۆ تا که‌ی شته‌کان بکه‌ینه تابۆ و بڤـه.؟؟؟
Oct 27, 2010
Oct 9, 2010
به بیانووی رۆژی جیهانی منداڵانه‌وه
هه‌موومان؛ رۆژگارانێک ساوایتی و کۆرپه‌له‌یی و منداڵی و مێر منداڵیم تێپه‌ڕاندوه.. هه‌موومان رۆژگارانێکی ره‌ش و ساته‌کانی شادیمان وه‌لا ناوه.. به‌لام ئه‌مڕۆ که واین له‌م ته‌مه‌نه‌دا، به‌رده‌وام تامه‌زرۆی ئه‌و ته‌مه‌نه و ئه‌و ساتانه ده‌بین و زۆرترمان پێمان ناخۆشه و یان لانیکه‌م خۆزگه ده‌خوازین که بریا هه‌ر منداڵ باین و قه‌د گه‌وره نه‌باین تا کوو هه‌ر ده‌م مامزی ئاواته‌کانمان هه‌ر خولیا بوونایه و غه‌در به‌ره‌نگار و به‌ربه‌ستی ژین و ئازادیمان نهبووبایت.. گه‌وره بوون به ته‌مه‌نیش بێ هه‌ستێکی ناخۆش دێنێت.. ئه‌مڕۆ که دیواری زانست جه‌غزی بیرۆکه‌کانی ئێمه‌ی داگیر کردوه، قه‌د له‌و خولیایه‌دا نیم که ته‌نانه‌ت بۆ ساتێکیش بێ بگه‌ڕێمه‌وه بو دواوه.. گه‌رانه‌وه بۆ پاش، هه‌ر ده‌م هه‌ستی وره و جووڵه له مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه.. ئه‌مڕۆ که فێری پیتزا خواردن و سالادی مالزیایی و تی شێرت له به‌ر کردن و فێری سێرچ کردن له نێو ئه‌نته‌رنێت دا بووم، قه‌د بیر له‌وه ناکه‌مه‌وه ئاخ بۆ چێشتێک ساور یان بۆ شهلهمێک یان بۆ گۆچانێکی لووس بۆ شوانیهتیم..
پێویسته فێر بین که چۆناوچۆن له گه‌ل مرۆڤانی که‌م ته‌مه‌ن و پڕ خولیا مامه‌ڵه بکه‌ین.. بۆ ده‌بێ منداڵانمان هه‌ر پێمان خۆش بێ وه‌ک با و باپیرانمان بیر که‌نه‌وه و له رێچکه‌ی ئه‌وان لا نه‌ده‌ن.. ئه‌ی داهێنان بۆ کێ.؟
Subscribe to:
Posts (Atom)