له ژیانی خه‌ڵکی لای ئێمه ، که وڵاتانی پێشکه‌وتوو پێمان ده‌ڵێن جیهان سێهه‌م ، یه‌کێک له ئامێره سه‌ره‌کیه‌کانی رابواردن 'تۆم'ه .. ژنی به‌رده‌رکه نشینی لای ئێمه _که هه‌لی چالاکیان زۆر که‌مه_ یان پیاوی به‌تاڵی لای گوێسه‌بان و سه‌ر حه‌وز و سه‌ر شه‌قامه‌کان !! له کاتی بێ ئیشی دا زۆربه‌یان په‌نا بۆ شه‌وچه‌ره به تایبه‌ت تۆمه ڕه‌شه ده‌به‌ن. .
نازانم راده‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م شته ناحه‌زه لای خه‌ڵکانی وڵاتانی دیکه چۆناوچۆنه .. به‌ڵام له‌وه‌ی دڵنیام که باشترین ئامێری رابواردن جیا له کامپیوتر و گۆڤار و رۆژنامه‌کان ئه‌گه‌ر تۆم بێت به شێوه‌یه‌کی جوان ده‌یخۆن و ژێر پێ و شوێنه گشتیه‌کانی پێ پیس و پۆخڵ ناکه‌ن.. Jun 23, 2007
Jun 13, 2007
'ئه‌نجومه‌ن'ه کان یان نێرگه‌له
نازانم سه‌باره‌ت به نێرگه‌له یان قلیان چه‌نده زانیاریتان هه‌بێ زانیاری وه‌ها نه ، که له کوێ دروست کراوه یان یه‌که‌م جار کێ دروستی کردوه.. به‌ڵکوو سه‌باره‌ت به ئیشی نێرگه‌له ..
به بڕوای من NGO کان به گشتی تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک نێرگه‌له، شان به شانن و له یه‌ک ده‌چن .. ئه‌گه‌ر نێرگه‌له بۆ چه‌ند ساتێک که‌سیک هه‌بی جوان مژی لێ بدات و سكڵ و ئاوی بۆ دابین بکات زۆر به جوانی ده‌بووژێته‌وه .. ئه‌نجومه‌نه‌کانیش وه‌هان.. ئه‌گه‌ر که‌س یان که‌سانێک هه‌بن هه‌ست و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی زمان و کو‌لتوور و نیشتمانیان له دڵدا بێت .. به‌ره به‌ره ده‌بووژێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش نه‌مان که شێعرێک وتارێک یان بۆنه‌یه‌ک ساز بکه‌ن .. ئیتر ئه‌مێنێته‌وه و خۆڵه‌مێشێک و ناوێک..
جیا له‌مانه‌ش ئه‌ندامان ده‌ست ده‌که‌ن به خراپه کووتن له‌م و له‌و و له خۆیان و هه‌ر وه‌ها تاوانبار کردنی یه‌کتر.. فڵانی جاشه.. فڵانی کۆمه‌ڵه‌یه.. فڵانی پ.ک.ک یه .. فڵانی حیزه هه‌ر له به‌ر کچان ده‌هاته ئه‌نجومه‌ن.. فڵانی دزه هه‌موو پاره‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵلوشی..
May 23, 2007
یادێک له مازووی خۆشه‌ویست!!
هه‌بوو، نه‌بوو، بێجگه له مازوو هیچ که‌س نه‌بوو.. مازوو ئه‌و بوونه‌وه‌ره بوو که خۆیی حه‌شار دابوو له گۆره‌ویه‌کان دا... هه‌ر که‌س ده‌هاته لای لێی ده‌پارایه‌وه و دیگووت "وه‌ره ده‌رێ مازوو.."
مازوو هیچ که نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ئه‌م گۆره‌وی و ئه‌و گۆره‌وی به هه‌ڤاڵانی خۆی ده‌کرد.. له ناکاو شۆڕش تێک چوو.. مازوو بزر بوو.. مازوو له پڕیک گوم بوو نه له مهسنجر نه له بلاگه‌که‌ی نه له نێو گۆره‌ویه‌کان دا ده‌رنه‌که‌وت..
مازوو بوو به کاریزما.. هاوڕێیانی بۆنی به‌رد و ئاو و کانیاو و مووچه و مه‌زرایان ده‌کرد و به‌رده‌وام گۆره‌ویان ده‌کڕی که به‌ڵکوو له نێو یه‌کێکیان دا بیدۆزنه‌وه..
به‌ڵام وا ئێستا مازوو سێ مانگه دیار نیه؟؟!! ئاخۆ چی به سه‌ر هاتبێ؟؟!!
به‌ڵام مازوو گیان! به راستی بێ تاقه‌تت بووین!! هیوادارم له پێشدا نه‌گیرابی ئه‌گه‌ر گیراوی زه‌نگ بده بۆ (لوله بازکنی)، دواتر هیوادارم نه‌مردبی!! ئه‌گه‌ر مردبی ئیتر هیچمان له ده‌ست نایه‌ت.. چونکا نهوتوانی وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک بنووسی هه‌ر خۆم چاکم کرد که وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌کم نووسی..
ئه‌و دوو مریشکه‌ش (سه‌رخڕ و سه‌ره‌خه‌ر)که بانگه‌وازم بۆ کردن و هه‌ر نه‌هاتنه‌وه چاک بزانن، وه‌ک تۆیان پێ ناکرێ.. که خۆیان بکه‌ن به کاریزما.. به‌ڵام جارێ ئاگام لێیانه، که چۆن له‌م کون و قوژبنانه‌دا هه‌لده‌ترووشکێن بۆ هێلکه کردن؟؟ ئه‌م جاره ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه‌وه؛ ئاو کوڵاتوو ده‌که‌م به سه‌ریان دا و ئاوه رووتیان ده‌که‌م.. و فاتێحایه‌کیان بۆ داده‌خه‌م.. (به‌ڵام به ئه‌سته‌م دایده‌خه‌م نه‌وه‌ک بشکێ..)
به‌ڵام مازوو گیان ! وا ئێستا که سێ مانگه نه‌ماوی به‌ڵێن ده‌ده‌ین به خۆت و مانیفسته‌که‌ت، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌که‌ت .. به‌ڵێن ده‌ده‌ین به قه‌شمه‌رئاوای سه‌ربه‌رز.. که رێگا و ئامانجی به‌رزت بپارێزین.. دوژمنانیش چاک بزانن که ئه‌گه‌ر هه‌زاری وه‌ک تۆ و ئه‌و دوو مریشکه‌ش (سه‌رخڕ و سه‌ره‌خه‌ر)نه‌مێنن، ئه‌وا به ته‌نێ خۆم ئاوایی ده‌پارێزم و ناهێڵم به‌ر (کوچه تراشی) بکه‌وێت..
May 13, 2007
وێنه
هاتن به ده‌سی خـۆم نه‌بوو هێنـایانـم
ده‌رچوونه ده‌ریش چۆن و که‌یه؟ نازانم
سه‌د خۆزگه نه‌هاتبام ، نه‌چووبام ، نه‌ببام
له‌م گێـره و کێشـهدا ڕه‌حه‌ت با گیانــم "خه‌ییام"
ده‌رچوونه ده‌ریش چۆن و که‌یه؟ نازانم
سه‌د خۆزگه نه‌هاتبام ، نه‌چووبام ، نه‌ببام
له‌م گێـره و کێشـهدا ڕه‌حه‌ت با گیانــم "خه‌ییام"
Apr 30, 2007
من و خوێندنه‌که‌م(3)
من و خوێندنه‌که‌م(3)
ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مامۆستایانی شه‌هید ره‌جایی شاری ورمێ له ساڵی 1360ی هه‌تاوی، یه‌عنی گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی ئێران و عێراق کراوه‌ته‌وه. ئه‌م ناوه‌نده که تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی مامۆستایه، وه‌ک باقی ناوه‌نده‌کانی ئێران بریتیه له چه‌ند شوقه‌یه‌ک وه‌ک جێگای نووستنی قوتابیان، که بۆ هه‌موو شتێک ده‌بێ ته‌نیا بۆ حه‌وانه‌وه نه‌بێ، چوونکا هه‌ر ژوورێک حه‌فده تا بیست که‌سی تێدا ده‌ژی.
شوێنی خواردنهکشمان تاراده‌یه‌ک پیس و پۆخڵ، چێشتهکانیشمان که ئیتر هیچ باسیکی ناوێ که چه‌نده ناحه‌زن به‌ڵام چوونکا زۆربه‌ی نیمچه مامۆستاکانی داهاتوو له چینی لاخوار و که‌م ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا هاتوون،(یه‌کێک نه‌زانێ خۆم بورژوام) وه‌ها ده‌می بۆ ده‌ته‌قێنن و ده‌س به‌رز ده‌که‌نه‌وه شووکرانه بژێری ده‌که‌ن ئه‌ڵێت چێشتیان نه‌خواردوه هه‌ر ئه‌م چێشته گه‌رم کراوانه نه‌بێ.. چایه‌که‌شی پریان کردووه له کافوور و زه‌ردی زه‌رده... وه‌ک شێخ ره‌زا(ع) ده‌فرمێ:"چایه‌که‌ی مامه غه‌فورم ئه‌وه‌نده زه‌رده به دوو تڕ گه‌رم ده‌بێ" به‌ڵام ئه‌م چایه به یه‌ک تڕیش گه‌رم ده‌بێ..
چه‌ند که‌سێکمان ویستمان له بارودۆخ و گرانی خوارده‌مه‌نیه‌کان ناڕه‌زایه‌تییه‌ک ده‌بڕین، هێج که باری خواردنه‌کان هه‌ر فه‌رقی نکرد به‌ڵکوو خواردنی نیوه‌ڕوان که پێشتر به 1000تمه‌ن بوو، کردیان به 1200 تمه‌ن!! "بۆ ریش چووین و سمێڵیشمان نا له‌بانی"...
کتێبخانه‌یه‌کی سوونهتیشمان هه‌یه که به ره‌وشی کۆن ئیداره ده‌کرێ و هه‌ر قووتابیه‌ک بیهه‌وێ په‌رتووکێک وه‌ر بگرێ ئه‌بێ ئه‌وه‌نده به ناو فایله‌کان دا بگه‌ڕێ که له بیریشی ده‌چێته‌وه بۆ چی هاتووه..
شوینی وه‌رزش و یاری کردنمان ئه‌وه‌نده دواکه‌وتووانه‌یه که ته‌نانه‌ت بێزم دێت هه‌ر باسیشی لێ بکه‌م.. تۆپێک ده‌ده‌نه ده‌ستمان و ئاده‌ی ده‌سه به‌ش بکه‌ن به‌تێکرا مامۆستایانی 22 تا 45 ساڵانمان شوێن تۆپ ده‌که‌وین، وه‌ک منداڵیمان که به‌رده‌وام مامۆستای وه‌رزشمان ئه‌م کاره‌ی ده‌کرد، لێره‌ش دا هیچ فهرقیکی نه‌کردوه.. ئیتر فێر کردنی ته‌نانه‌ت چۆن شه‌ق لێدانێکشمان نیه.. له کاتی تاقیکردنه‌وه‌مان دا ده‌بێ به سه‌ر شلنگێک(سۆنده)یه‌ک هه‌ڵ به‌زین و داخه‌ینه‌وه له ماوه‌ی 30چرکه‌دا.. ئه‌مه‌ش یاری و وهرزشهکهشمان!!!!!
ناوه‌رۆکی وانه‌کانی ئێمه که خه‌ریکی خوێندنی لقی 'دینی و عه‌ربی'ن زۆربه‌یان باسی 'کلام و فلسفه و عرفان و تفسیر و سیره‌ی پیامبر و معصومین' به‌زۆریش له بیرۆکه‌کانی 'مطهری و طباطبایی' که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن... وه‌ک ههوێنێکش تۆزێک عهرهبێشمان پێ ده‌ڵێن که قه‌ناحه‌ت هه‌بێ ئه‌و ده‌مانه‌ی که له دوا ناوه‌ندی بووم پتر عه‌ره‌بیم ده‌زانی تا ئێستا !!!!
مامۆستاکانیشمان وه‌ک شێوازی مامۆستاکانی ئێران زۆربه‌ی کات به ده‌س ئه‌م بێسه‌وادی ئێمه‌وه گیر ده‌که‌ن و له وڵام دانه‌وه دا ده‌مێننه‌وه.. بۆ نمونه یه‌کێکیان رۆژێک ده‌هه‌ویست باسێکمان بۆ بکات به‌ڵام قوتابیه‌کان رازی نه‌ده‌بوون به‌و شته‌ی که مامۆستا ده‌ی کووت.. هه‌ر بۆیه مامۆستا به ناچاریه‌وه کووتی:"ئێوه خۆ له من موسڵمان تر نین؟؟ سه‌رمان سڕ مابوو له‌م شته که وتی.. درێژه‌ی پێدا و کوتی:"ئاخر من ریشم هه‌یه و ئێوه نیتانه" !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له ئێران دا له به‌ر ئه‌وه‌ی که خوێندن تا راده‌یه‌کی زۆر بێ بایه‌خ بووه، یان باشتره بڵێم ئاستی وه‌رگرتنی مه‌دره‌ک له پێشکه‌وتن دایه؛ تا راده‌یه‌ک که هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک سێ- چوار ماسته‌ر(لیسانس) بێکاریان هه‌یه که له کیسه‌ی بابیان ده‌خۆن.. هه‌ر بۆیه هاتن به‌ره‌و رووی ئه‌م ناوه‌ندانه به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له په‌ره سه‌ندن دایه. چوونکا هه‌ر قوتابیه‌ک که دێت بۆ ناوه‌ندی بارهێنانی مامۆستا هه‌ر له هه‌وه‌ڵی ده‌رس خوێندن، تاکوو سی ساڵ دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ریکی ده‌رس کووتنهوهیه، مووچه‌ی هه‌یه.. ته‌نیا مه‌رجێک بۆ درێژه دان به مامۆستای ئه‌وه‌یه که وه‌ک مه‌ڕ سه‌ر داخه‌یت و کارت به کاری که‌س و هیچ شتێکه‌وه نه‌بێت و تا سه‌ر ئێسقان گه‌مژه‌ش بیت.. ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر بیرێکی ترت هه‌بێ، بڕاوت هه‌بێ که وه لات ده‌نێن ئه‌گه‌ر 20ساڵیشت کار کرد بێ!!!!!!
ته‌واو
Apr 23, 2007
من و خوێندنه‌که‌م (2)
شاری ورمێ به کوردی، به فارسی ارومیه و رضائیه.. هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری رۆژئاوای ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گه‌وره‌یه.. ئه‌م شاره وێده‌چێ 40تا50 له‌سه‌دی کورد بن.. کورده‌کانی ئه‌م گه‌وره شاری کورده، (به داخه‌وه) ئه‌م شاره به هی خۆیان نازانن و وه‌ک غه‌ریبه و میوان له‌م شاره ده‌ڕوانن.. شار به ته‌واوی مۆرکی ئازه‌ری به خۆی گرتووه و له کورد و کوردایه‌تی هیچ خه‌به‌رێک نیه.. ته‌نیا نیشانه‌ی کورد بوون هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه که جار به جار ژنه کورده‌کان ده‌بینی له نێو بازاڕ که به جلی هه‌زار ره‌نگی کوردیه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و مانتۆیهکیان به سه‌ر کراسه‌که‌یان دا کردوه یان پیاوه به ته‌مه‌نه‌کانیان که کۆت و شه‌ڵواریان له به‌ر کردوه و جامانهیهکیش به سه‌ریانه‌وه!!! ئه‌م دیمه‌نانه ئه‌وه‌نده پارادۆکس ده‌خاته مێشکته‌وه، که بێزت له کورد و کوردایه‌تی دێت...
ئیتر هیچ خه‌به‌رێک له نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی نیه.. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به ده‌گه‌مه‌ن!! له به‌ر مارکی (تجزیهطلب) که ته‌نها بۆ کورد داتاشراوه، شاراوه‌یه..
کورده‌کانی ئه‌م شاره زۆربه‌یان بادینین که جیا ده‌کرێنه‌وه به دوو لقی شکاکی و هه‌رکیانی.. زاراوه‌کانی دیکه‌ی کوردیش وه‌ک سۆرانی لقی موکریان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینرێن.. سه‌یر و سه‌مه‌ر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی کورده‌کانی ئه‌م شاره زمانی ئازه‌ری به پاراوی ده‌زانن به‌ڵام درێغ له ئازه‌ریه‌ک که کوردی بزانێت.. ئه‌م ناوچه‌یه‌ی که ئێمه‌ی لێی داده‌نیشین کوردن هه‌ر کات ده‌ڕۆم بۆ نانه‌واخانه؛ هه‌ر که‌س که دێت ده‌پرسێت بۆ ئاخر نه‌فه‌ر به ئازه‌ری ده‌پرسێت!!! ده‌شزانێ که ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌ستاون بۆ نان کوردن نه‌ک ئازه‌ری...
کورده‌کانی ئه‌م شاره له بواری ماڵیه‌وه یان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نن یان زۆر فه‌قیرن.. ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان مووچه و مه‌زرا و باخی باشی ترێ و سێویان هه‌یه..بازێکیشیان له ڕێی کڕین و فرۆشتنی ماده سڕکه‌ره‌کان و خواردنه‌وه‌کان(مشروبات)ده‌وڵه‌مه‌ند بووگن.. فه‌قیره‌کانیش به زۆری خه‌ریکی ده‌س فرۆشی مه‌وادی موخهدر و له‌ش فرۆشین !!!!
له بواری که‌ش و هه‌واوه، ئه‌م شاره، زستانێکی سارد و هاوینێکی فێنکی هه‌یه.. خه‌ڵکی ورمێ زۆربه‌یان جوان چاکن.. قژیان کاڵ و چاویان شین و سه‌وزه و له به‌ره‌که‌تی هێرشی عه‌ره‌به‌کانیشه‌وه سه‌ر ڕه‌ش و روومه‌ت ره‌ش و ئه‌سمه‌ر و چاو ره‌شیش که‌م نین..
له بواری چالاکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زۆر له پاشن.. تا راده‌یه‌ک که زۆربه‌ی کورده‌کان ته‌نانه‌ت نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی نازانن.. هه‌ر وه‌ها ئازه‌ریه‌کانیش!!! خه‌ڵکی ئه‌م شاره به تێکرا رێزی میوان و غه‌ریبه و ریش سپی و سه‌ر پیه‌کان ده‌گرن.. و ته‌نها شارێکی دوونه‌ته‌وه‌یه که له چاو باقی شاره ئازه‌ری نشین و کوردنشینه‌کان، که‌مترین کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌یه..
له باری ئایینه‌وه ئه‌م شاره ته‌نها شارێکی ئێرانه که رێژه‌یه‌کی به‌رچاو گاوری تێدا ده‌ژی و حه‌فتانه و ساڵانه رێ و ره‌سمی ئایینی خۆیان به‌ڕێوه ده‌بن.. یه‌کێک له کلێسهکانیان ناوی کلێسه‌ی "نه‌نه مه‌ریه‌م"ه
کورده‌کان سونین و ئازه‌ریه‌کانیش شێعه‌ن..
یه‌کێک له سه‌یرانگاکانی ورمێ شوێنێکه که پێی ده‌ڵێن "به‌ند" که زیاتر لایه‌نی پیشان دانی ماشێنه‌کان و فیز کردن به ماشێنه‌کانیانه‌وه زیاتر زه‌ق و به‌رچاوه تاکوو رابواردن.. هه‌رچه‌نده که رابوواردن و بزه و خۆشی و پیکهنێن له ئێران دا هه‌ر نه‌ماوه..
کۆتایی به‌شی دووهه‌م
Apr 18, 2007
من و خوێندنه‌که‌م (1)
من و خوێندنه‌که‌م (1)
ئه‌وا دوا به داوی ئه‌وه‌ی که به تاقیکاریه‌ک که پێی ده‌ڵێن کنکوری فرهنگیان تاقی کرامه‌وه.. به شێوه‌یه‌کی سه‌ر سووڕهێنه‌ر ده‌رچووم (له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێم سه‌رسووڕهێنه‌ر، چوونکا ته‌نانه‌ت کتێبیشم نه‌بوو بۆ خۆ ئاماده‌کردن. یانێ هه‌ر وه‌ک فشقیاتێک رۆشتم بۆ ئه‌م تاقیکاریه... به ته‌مای ده‌رچوون نه‌ڕۆشتبووم)
که چی ده‌رچووم..بۆ ئه‌وه‌ی درێژه بده‌م به خوێندنه‌که‌م و ئاستی زانیاری خۆم به‌رمه سه‌ر!!!! به‌ڵام هیچ که ئاستی زانیاریم نه‌چووه‌ته سه‌رێ!! به‌ڵکوو وه‌ک زه‌ختی نه‌خۆشیش به‌رده‌وام له دابه‌زین دایه..
ده‌رسه‌کانمان له دوو رۆژ دا دابه‌شیان کردوه، یعنی سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌مه تاکوو ئێواره‌ی رۆژی یه‌ک شه‌مه.. جا تێ ترنجانهی ده‌رسه‌کانمان له به‌ر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و مامۆساتایانهی که لهگلمانن وه‌ک خوێندکار؛ ده‌بێ له قوتابخانه‌کانی شاره‌کانی خۆشیان ده‌رس بڵێنه‌وه.. بێجگه له من و چه‌ند که‌سێکی تر.. جا خۆ من که نیشته‌جێی ئه‌م شاره نیوه کورده واته ورمێ م؛ دوای ئه‌و دوو رۆژه، ده‌بێ دوو رۆژیش بحه‌وێمه‌وه.. نه.. نه.. وا نه‌زانن له به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌رسه‌کانمان زۆرن و پیا رانهگهین و مامۆستاکانمان زه‌خت ئه‌خه‌نه سه‌رمان نه.. به ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده به‌تاڵین .. که به ته‌واوی وه‌ڕه‌ز ده‌بین به ده‌س ئه‌و ده‌رسه هیچ و پووچ و دوور له ناوهرۆکانهمانهوه..
سه‌ره‌تا له سه‌ر ئه‌م شاره و ئه‌م ناوه‌نده و دواتریش له سه‌ر مامۆستاکان و قوتابیه‌کان و وانه‌کانمان و ناوه‌رۆکیان بۆتان دێمه ئاخافتن..
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ینووسم که ساڵانی داهاتووی ژیانم چاو له‌م گێژاوه‌ی ژیانم بکه‌م که چلۆن باشترین کاته‌کانی ژیانم به فیڕۆ رۆشت و منیش هیچ کاریگهریهکم له سه‌ر چاره‌نووسی خۆم نه‌بوو..
کۆتایی به‌شی هه‌وه‌ڵ
Apr 15, 2007
مه‌نووچێهر پووردڵ
12 ساڵان ده‌بێ که چیرۆکی "مێشک کامپیوتری" ده‌نووسێ. و دێته ناو جه‌رگه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی. شاعیری به‌ڕێز کاک ره‌سووڵ عه‌بدوڵا نیژاد له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا به جوانی فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی ده‌کا. 16ساڵان ده‌بێ که یه‌که‌مین به‌رهه‌می به ناوی "رزگاری"پێشکه‌ش به ئه‌ده‌بی منداڵان کردووه. پاشان له ته‌مه‌نی 18 ساڵی دا دووهه‌مین به‌رهه‌می به ناوی "ئامانج و ئاوات" چاپ کردووه. له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا بوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نووسه‌رانی ئێران. له ساڵی 2008 دوو به‌رهه‌می وه‌رگێڕاوی له شاری هه‌ولیر به چاپ گه‌یاندووه.
رێزدار مه‌نووچێهر پووردڵ ئێستا له ورمێ خه‌ریکی خوێندن له رشته‌ی مه‌هه‌ندیسی ئه‌له‌کترۆنیکه.
به ناوی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی "خاتوون" و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نستیتۆی ئه‌حمه‌دی خانی له شاری ورمێ؛ هیوای سه‌رکه‌وتن و گه‌شه سه‌ندنی هه‌ر چی زیاتر، بۆ ئه‌م نووسه‌ر و وه‌رگێڕه‌ی کورد ده‌که‌ین. هیوادارین نمونه‌ی لاوانی سه‌رکه‌وتووی کورد به‌رده‌وام له زیاد بوون دابێ. بۆ خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی کورد.
به‌رهه‌مه له چاپ دراوه‌کانی کاک مه‌نووچێهر پووردڵ بریتین له :
رزگاری
ئامانج و ئاوات
مه‌زرای گیانه‌وه‌ره‌کان
به‌فرین و حه‌وت فچقییلهکان
Subscribe to:
Posts (Atom)