Sep 17, 2007
Sep 13, 2007
سروه سروه‌ی قه‌دیم!
له به‌ر ده‌رکی یه‌کێ له رۆژنامه‌فرۆشه‌کان "سروه"سه‌رنجی راکێشام. په‌لم هاویشت و به‌نییه‌تی جاران و به‌یادی یاران له ئامێزم گرت. سروه ئه‌و سروه‌یه نه‌ما‌بوو که ساڵه‌کانی 1988 و 89 هێز و وره و تینی ده‌خسته دڵمه‌وه... وه‌ک فرچک و هه‌وێنێک بوو بۆ من، که مێشک و هه‌ستم پێ زاخاو ده‌دا. به‌داخه‌وه هه‌ر زۆر گۆرابوو له‌ڕ و لاواز و بێ ده‌ره‌تان. نه ده‌ب ده‌به و گه‌ب گه‌به‌یه‌ی جارانی بوو. نه هومێدێکیش بۆ درێژه‌ی خه‌باتی ساڵانی دور و درێژی!!! زۆرم به‌زه‌یی به خۆم و به سروه‌ی ئازیز دا هاته‌وه. به ناچاری 500 تمه‌نم بۆ خه‌رج کرد، تا کوو بیره‌وه‌ریه‌کانی ساڵانی دوور و درێژم بۆ زیندوو بکاته‌وه .. به‌ڵام هه‌ر زووخاوی ده‌رخوارد دام.. ده‌ک به‌زیاد نه‌بێ ئه‌م وه‌زعه ئاخر سروه و دوو ژوماره (258-259) له 74 لاپه‌ڕه‌دا و نیوه‌شی فارسی بێت یانێ چی؟؟؟؟!!!
به‌راستی، سروه‌ش، هه‌ر سروه‌ی قه‌دیم!Aug 23, 2007
هه‌ر له‌به‌ر خۆمه‌وه ..
وه‌ڵاهی وه‌بیلاهی و تیلاهی و میلاهی ئه‌وه‌نده گێره و کێشه زۆره نامپه‌رژێ جار و بار سه‌ردانی ئه‌م کولانه‌یه‌ش بکه‌م.. ئه‌م ماوه‌یه ئه‌وه‌نده له دوایی خانوودا گه‌ڕاوم ئه‌ژنۆم سواوه.. نه‌ک بڵێی له‌م شاره زه‌به‌لاحه‌دا (ورمێ )خانووی تێدا نیه بۆ کرێ. به پێچه‌وانه خانوو زۆرن به‌ڵام به هۆیی گه‌مارۆ نه‌گبه‌ته‌ی که سه‌ر ئێران که‌وتوه شته‌کان و پیداویستیه‌کان رۆژ له دوای رۆژ له فڕین دان .. و ته‌نها چینی مووچه خۆر و کرێکار ده‌فله‌قێنێ.. سه‌نته‌ره‌کانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و به‌کرێدان ده‌میان گۆتره‌یه، هه‌رچی به ده‌میان دا هات ئیتر ئه‌وه نرخه‌که‌یه‌تی...
ره‌مه‌زانیش وه‌ک قۆرت له‌م ناوه‌دا وه‌ک دێوی قات و قڕی و شپرزه‌یی سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌رۆژوو نین به‌ڵام ئه‌مه ئیتر بیانوویه‌کی چاکه بۆ سه‌رمایه‌داران که نرخی پێداویستیه‌کان به‌رز که‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تیش هیچ گوویه‌کی پێ ناخورێ..
"فوڕم اقتصادی خانواده"یان داناوه بۆ که‌ر کردنی خه‌ڵک؛ که ئیمه چه‌نده واین له بیری ئێوه‌دا خه‌ڵکی له بنکه‌کانی دانه‌وه‌ی ئه‌م فوڕمانه رۆژانه به ده‌یان جار به شه‌ڕ دێن وا ده‌زانن ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌م درۆیه نکردوه.. وا ده‌زانن ئه‌و کۆمه‌ک خه‌رج (یارانه) ئێستا وا له گیرفانیان دایه..
به‌رقیش(کاره‌با) هه‌موو رۆژێک چاویک ئه‌ترووکێنی له خه‌ڵک و ئه‌روات و رۆژانی وا هه‌یه به رۆژ 2 کاتژمێر و شه‌ویش 2 کاتژمێر خۆیی ده‌شارێته‌وه.. ئیتر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی پیتاندیومی یورانیوم ده‌ڵێن بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی خوازانه ده‌یان هه‌وێ!! ئه‌م مه‌به‌سته بۆ که‌ی ده‌گاته به‌رۆ .. یان مه‌گه‌ر بۆ قه‌بری باوکیان...
"جه‌نه‌تی" ئیمام جومعه‌ی تاران فه‌ڕڕڕڕڕڕڕڕڕموویانه:"خه‌ڵکی ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌م گرانیه سه‌ر سووڕهێنه‌ره‌دا سه‌بر و خۆراگری له خۆیان پیشان بده‌ن... "
Jul 13, 2007
شێعر
' پێنــووس ' بۆ منداڵان
پێنووسه‌که‌ت هه‌ڵگـــــــره تێنووسه‌که‌ت پڕۆکـــــه
پیت و وشه‌ی جوان رێخـه ئاوێته‌ی خوێنی دڵ که
بڵـی ئه‌وه‌ی نیزامـــــــــه که دوژمنی کوردانـــــه
هه‌مووی له من حه‌رامــه فه‌رمووده‌ی با پیرانمــه
بڵــێ له‌م کوردستانــــــه له سه‌ر ئه‌م نیشتمانـــه
پێنووسه‌که‌م ئاڵامــــــــه عه‌شقی وڵات له لامــه
ده‌یپارێـزم گیـانمــــ ـــــه تا دونیــا به‌رده‌وامـــــــه
سه‌وڵاوا
20ره‌شمه‌ی 80ی هه‌تاوی
Jun 23, 2007
"تۆم و به‌تاڵی"
له ژیانی خه‌ڵکی لای ئێمه ، که وڵاتانی پێشکه‌وتوو پێمان ده‌ڵێن جیهان سێهه‌م ، یه‌کێک له ئامێره سه‌ره‌کیه‌کانی رابواردن 'تۆم'ه .. ژنی به‌رده‌رکه نشینی لای ئێمه _که هه‌لی چالاکیان زۆر که‌مه_ یان پیاوی به‌تاڵی لای گوێسه‌بان و سه‌ر حه‌وز و سه‌ر شه‌قامه‌کان !! له کاتی بێ ئیشی دا زۆربه‌یان په‌نا بۆ شه‌وچه‌ره به تایبه‌ت تۆمه ڕه‌شه ده‌به‌ن. .
نازانم راده‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م شته ناحه‌زه لای خه‌ڵکانی وڵاتانی دیکه چۆناوچۆنه .. به‌ڵام له‌وه‌ی دڵنیام که باشترین ئامێری رابواردن جیا له کامپیوتر و گۆڤار و رۆژنامه‌کان ئه‌گه‌ر تۆم بێت به شێوه‌یه‌کی جوان ده‌یخۆن و ژێر پێ و شوێنه گشتیه‌کانی پێ پیس و پۆخڵ ناکه‌ن.. Jun 13, 2007
'ئه‌نجومه‌ن'ه کان یان نێرگه‌له
نازانم سه‌باره‌ت به نێرگه‌له یان قلیان چه‌نده زانیاریتان هه‌بێ زانیاری وه‌ها نه ، که له کوێ دروست کراوه یان یه‌که‌م جار کێ دروستی کردوه.. به‌ڵکوو سه‌باره‌ت به ئیشی نێرگه‌له ..
به بڕوای من NGO کان به گشتی تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک نێرگه‌له، شان به شانن و له یه‌ک ده‌چن .. ئه‌گه‌ر نێرگه‌له بۆ چه‌ند ساتێک که‌سیک هه‌بی جوان مژی لێ بدات و سكڵ و ئاوی بۆ دابین بکات زۆر به جوانی ده‌بووژێته‌وه .. ئه‌نجومه‌نه‌کانیش وه‌هان.. ئه‌گه‌ر که‌س یان که‌سانێک هه‌بن هه‌ست و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی زمان و کو‌لتوور و نیشتمانیان له دڵدا بێت .. به‌ره به‌ره ده‌بووژێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش نه‌مان که شێعرێک وتارێک یان بۆنه‌یه‌ک ساز بکه‌ن .. ئیتر ئه‌مێنێته‌وه و خۆڵه‌مێشێک و ناوێک..
جیا له‌مانه‌ش ئه‌ندامان ده‌ست ده‌که‌ن به خراپه کووتن له‌م و له‌و و له خۆیان و هه‌ر وه‌ها تاوانبار کردنی یه‌کتر.. فڵانی جاشه.. فڵانی کۆمه‌ڵه‌یه.. فڵانی پ.ک.ک یه .. فڵانی حیزه هه‌ر له به‌ر کچان ده‌هاته ئه‌نجومه‌ن.. فڵانی دزه هه‌موو پاره‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵلوشی..
May 23, 2007
یادێک له مازووی خۆشه‌ویست!!
هه‌بوو، نه‌بوو، بێجگه له مازوو هیچ که‌س نه‌بوو.. مازوو ئه‌و بوونه‌وه‌ره بوو که خۆیی حه‌شار دابوو له گۆره‌ویه‌کان دا... هه‌ر که‌س ده‌هاته لای لێی ده‌پارایه‌وه و دیگووت "وه‌ره ده‌رێ مازوو.."
مازوو هیچ که نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ئه‌م گۆره‌وی و ئه‌و گۆره‌وی به هه‌ڤاڵانی خۆی ده‌کرد.. له ناکاو شۆڕش تێک چوو.. مازوو بزر بوو.. مازوو له پڕیک گوم بوو نه له مه‌سنجر نه له بلاگه‌که‌ی نه له نێو گۆره‌ویه‌کان دا ده‌رنه‌که‌وت..
مازوو بوو به کاریزما.. هاوڕێیانی بۆنی به‌رد و ئاو و کانیاو و مووچه و مه‌زرایان ده‌کرد و به‌رده‌وام گۆره‌ویان ده‌کڕی که به‌ڵکوو له نێو یه‌کێکیان دا بیدۆزنه‌وه..
به‌ڵام وا ئێستا مازوو سێ مانگه دیار نیه؟؟!! ئاخۆ چی به سه‌ر هاتبێ؟؟!!
به‌ڵام مازوو گیان! به راستی بێ تاقه‌تت بووین!! هیوادارم له پێشدا نه‌گیرابی ئه‌گه‌ر گیراوی زه‌نگ بده بۆ (لوله بازکنی)، دواتر هیوادارم نه‌مردبی!! ئه‌گه‌ر مردبی ئیتر هیچمان له ده‌ست نایه‌ت.. چونکا نه‌و‌توانی وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک بنووسی هه‌ر خۆم چاکم کرد که وه‌سیه‌ت نامهیه‌کم نووسی..
ئه‌و دوو مریشکه‌ش (سه‌رخڕ و سه‌ره‌خه‌ر)که بانگه‌وازم بۆ کردن و هه‌ر نه‌هاتنه‌وه چاک بزانن، وه‌ک تۆیان پێ ناکرێ.. که خۆیان بکه‌ن به کاریزما.. به‌ڵام جارێ ئاگام لێیانه، که چۆن له‌م کون و قوژبنانه‌دا هه‌لده‌ترووشکێن بۆ هێلکه کردن؟؟ ئه‌م جاره ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه‌وه؛ ئاو کوڵاتوو ده‌که‌م به سه‌ریان دا و ئاوه رووتیان ده‌که‌م.. و فاتێحایه‌کیان بۆ داده‌خه‌م.. (به‌ڵام به ئه‌سته‌م دایده‌خه‌م نه‌وه‌ک بشکێ..)
به‌ڵام مازوو گیان ! وا ئێستا که سێ مانگه نه‌ماوی به‌ڵێن ده‌ده‌ین به خۆت و مانیفسته‌که‌ت، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌که‌ت .. به‌ڵێن ده‌ده‌ین به قه‌شمه‌رئاوای سه‌ربه‌رز.. که رێگا و ئامانجی به‌رزت بپارێزین.. دوژمنانیش چاک بزانن که ئه‌گه‌ر هه‌زاری وه‌ک تۆ و ئه‌و دوو مریشکه‌ش (سه‌رخڕ و سه‌ره‌خه‌ر)نه‌مێنن، ئه‌وا به ته‌نێ خۆم ئاوایی ده‌پارێزم و ناهێڵم به‌ر (کوچه تراشی) بکه‌وێت..
May 13, 2007
وێنه
ها‌تن به ده‌سی خـۆم نه‌بوو هێنـایانـم
ده‌رچوونه ده‌ریش چۆن و که‌یه؟ نازانم
سه‌د خۆزگه نه‌هاتبام ، نه‌چووبام ، نه‌ببام
له‌م گێـره و کێشـه‌دا ڕه‌حه‌ت با گیانــم "خه‌ییام"
ده‌رچوونه ده‌ریش چۆن و که‌یه؟ نازانم
سه‌د خۆزگه نه‌هاتبام ، نه‌چووبام ، نه‌ببام
له‌م گێـره و کێشـه‌دا ڕه‌حه‌ت با گیانــم "خه‌ییام"
Apr 30, 2007
من و خوێندنه‌که‌م(3)
من و خوێندنه‌که‌م(3)
ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی مامۆستایانی شه‌هید ره‌جایی شاری ورمێ له ساڵی 1360ی هه‌تاوی، یه‌عنی گه‌رمه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی ئێران و عێراق کراوه‌ته‌وه. ئه‌م ناوه‌نده که تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی مامۆستایه، وه‌ک باقی ناوه‌نده‌کانی ئێران بریتیه له چه‌ند شوقه‌یه‌ک وه‌ک جێگای نووستنی قوتابیان، که بۆ هه‌موو شتێک ده‌بێ ته‌نیا بۆ حه‌وانه‌وه نه‌بێ، چوونکا هه‌ر ژوورێک حه‌فده تا بیست که‌سی تێدا ده‌ژی.
شوێنی خواردنه‌کشمان تاراده‌یه‌ک پیس و پۆخڵ، چێشته‌کانیشمان که ئیتر هیچ باسیکی ناوێ که چه‌نده ناحه‌زن به‌ڵام چوونکا زۆربه‌ی نیمچه مامۆستاکانی داهاتوو له چینی لاخوار و که‌م ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگا هاتوون،(یه‌کێک نه‌زانێ خۆم بورژوام) وه‌ها ده‌می بۆ ده‌ته‌قێنن و ده‌س به‌رز ده‌که‌نه‌وه شووکرانه بژێری ده‌که‌ن ئه‌ڵێت چێشتیان نه‌خواردوه هه‌ر ئه‌م چێشته گه‌رم کراوانه نه‌بێ.. چایه‌که‌شی پریان کردووه له کافوور و زه‌ردی زه‌رده... وه‌ک شێخ ره‌زا(ع) ده‌فرمێ:"چایه‌که‌ی مامه غه‌فورم ئه‌وه‌نده زه‌رده به دوو تڕ گه‌رم ده‌بێ" به‌ڵام ئه‌م چایه به یه‌ک تڕیش گه‌رم ده‌بێ..
چه‌ند که‌سێکمان ویستمان له بارودۆخ و گرانی خوارده‌مه‌نیه‌کان ناڕه‌زایه‌تییه‌ک ده‌بڕین، هێج که باری خواردنه‌کان هه‌ر فه‌رقی نکرد به‌ڵکوو خواردنی نیوه‌ڕوان که پێشتر به 1000تمه‌ن بوو، کردیان به 1200 تمه‌ن!! "بۆ ریش چووین و سمێڵیشمان نا له‌با‌نی"...
کتێبخانه‌یه‌کی سوونه‌تیشمان هه‌یه که به ره‌وشی کۆن ئیداره ده‌کرێ و هه‌ر قووتابیه‌ک بیهه‌وێ په‌رتووکێک وه‌ر بگرێ ئه‌بێ ئه‌وه‌نده به ناو فایله‌کان دا بگه‌ڕێ که له بیریشی ده‌چێته‌وه بۆ چی هاتووه..
شوینی وه‌رزش و یاری کردنمان ئه‌وه‌نده دواکه‌وتووانه‌یه که ته‌نانه‌ت بێزم دێت هه‌ر باسیشی لێ بکه‌م.. تۆپێک ده‌ده‌نه ده‌ستمان و ئاده‌ی ده‌سه به‌ش بکه‌ن به‌تێکرا مامۆستایانی 22 تا 45 ساڵانمان شوێن تۆپ ده‌که‌وین، وه‌ک منداڵیمان که به‌رده‌وام مامۆستای وه‌رزشمان ئه‌م کاره‌ی ده‌کرد، لێره‌ش دا هیچ فه‌رقیکی نه‌کردوه.. ئیتر فێر کردنی ته‌نانه‌ت چۆن شه‌ق لێدانێکشمان نیه.. له کاتی تاقیکردنه‌وه‌مان دا ده‌بێ به سه‌ر شلنگێک(سۆنده)یه‌ک هه‌ڵ به‌زین و داخه‌ینه‌وه له ماوه‌ی 30چرکه‌دا.. ئه‌مه‌ش یاری و وه‌رزشه‌که‌شمان!!!!!
ناوه‌رۆکی وانه‌کانی ئێمه که خه‌ریکی خوێندنی لقی 'دینی و عه‌ربی'ن زۆربه‌یان باسی 'کلام و فلسفه و عرفان و تفسیر و سیره‌ی پیامبر و معصومین' به‌زۆریش له بیرۆکه‌کانی 'مطهری و طباطبایی' که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن... وه‌ک هه‌وێنێکش تۆزێک عه‌ره‌بێشمان پێ ده‌ڵێن که قه‌ناحه‌ت هه‌بێ ئه‌و ده‌مانه‌ی که له دوا ناوه‌ندی بووم پتر عه‌ره‌بیم ده‌زانی تا ئێستا !!!!
مامۆستاکانیشمان وه‌ک شێوازی مامۆستاکانی ئێران زۆربه‌ی کات به ده‌س ئه‌م بێسه‌وادی ئێمه‌وه گیر ده‌که‌ن و له وڵام دانه‌وه دا ده‌مێننه‌وه.. بۆ نمونه یه‌کێکیان رۆژێک ده‌هه‌ویست باسێکمان بۆ بکات به‌ڵام قوتابیه‌کان رازی نه‌ده‌بوون به‌و شته‌ی که مامۆستا ده‌ی کووت.. هه‌ر بۆیه مامۆستا به ناچاریه‌وه کووتی:"ئێوه خۆ له من موسڵمان تر نین؟؟ سه‌رمان سڕ مابوو له‌م شته که وتی.. درێژه‌ی پێدا و کوتی:"ئاخر من ریشم هه‌یه و ئێوه نیتانه" !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له ئێران دا له به‌ر ئه‌وه‌ی که خوێندن تا راده‌یه‌کی زۆر بێ بایه‌خ بووه، یان باشتره بڵێم ئاستی وه‌رگرتنی مه‌دره‌ک له پێشکه‌وتن دایه؛ تا راده‌یه‌ک که هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک سێ- چوار ماسته‌ر(لیسانس) بێکاریان هه‌یه که له کیسه‌ی بابیان ده‌خۆن.. هه‌ر بۆیه ها‌تن به‌ره‌و رووی ئه‌م ناوه‌ندانه به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له په‌ره سه‌ندن دایه. چوونکا هه‌ر قوتابیه‌ک که دێت بۆ ناوه‌ندی بارهێنانی مامۆستا هه‌ر له هه‌وه‌ڵی ده‌رس خوێندن، تاکوو سی ساڵ دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ریکی ده‌رس کووتنه‌وه‌یه، مووچه‌ی هه‌یه.. ته‌نیا مه‌رجێک بۆ درێژه دان به مامۆستای ئه‌وه‌یه که وه‌ک مه‌ڕ سه‌ر داخه‌یت و کارت به کاری که‌س و هیچ شتێکه‌وه نه‌بێت و تا سه‌ر ئێسقان گه‌مژه‌ش بیت.. ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر بیرێکی ترت هه‌بێ، بڕاوت هه‌بێ که وه لات ده‌نێن ئه‌گه‌ر 20ساڵیشت کار کرد بێ!!!!!!
ته‌واو
Subscribe to:
Posts (Atom)