شاری ورمێ به کوردی، به فارسی ارومیه و رضائیه.. هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری رۆژئاوای ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گه‌وره‌یه.. ئه‌م شاره وێده‌چێ 40تا50 له‌سه‌دی کورد بن.. کورده‌کانی ئه‌م گه‌وره شاری کورده، (به داخه‌وه) ئه‌م شاره به هی خۆیان نازانن و وه‌ک غه‌ریبه و میوان له‌م شاره ده‌ڕوانن.. شار به ته‌واوی مۆرکی ئازه‌ری به خۆی گرتووه و له کورد و کوردایه‌تی هیچ خه‌به‌رێک نیه.. ته‌نیا نیشانه‌ی کورد بوون هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه که جار به جار ژنه کورده‌کان ده‌بینی له نێو بازاڕ که به جلی هه‌زار ره‌نگی کوردیه‌وه دێنه ده‌ره‌وه و مانتۆیهکیان به سه‌ر کراسه‌که‌یان دا کردوه یان پیاوه به ته‌مه‌نه‌کانیان که کۆت و شه‌ڵواریان له به‌ر کردوه و جامانهیهکیش به سه‌ریانه‌وه!!! ئه‌م دیمه‌نانه ئه‌وه‌نده پارادۆکس ده‌خاته مێشکته‌وه، که بێزت له کورد و کوردایه‌تی دێت...
ئیتر هیچ خه‌به‌رێک له نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی نیه.. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به ده‌گه‌مه‌ن!! له به‌ر مارکی (تجزیهطلب) که ته‌نها بۆ کورد داتاشراوه، شاراوه‌یه..
کورده‌کانی ئه‌م شاره زۆربه‌یان بادینین که جیا ده‌کرێنه‌وه به دوو لقی شکاکی و هه‌رکیانی.. زاراوه‌کانی دیکه‌ی کوردیش وه‌ک سۆرانی لقی موکریان به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌بینرێن.. سه‌یر و سه‌مه‌ر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی کورده‌کانی ئه‌م شاره زمانی ئازه‌ری به پاراوی ده‌زانن به‌ڵام درێغ له ئازه‌ریه‌ک که کوردی بزانێت.. ئه‌م ناوچه‌یه‌ی که ئێمه‌ی لێی داده‌نیشین کوردن هه‌ر کات ده‌ڕۆم بۆ نانه‌واخانه؛ هه‌ر که‌س که دێت ده‌پرسێت بۆ ئاخر نه‌فه‌ر به ئازه‌ری ده‌پرسێت!!! ده‌شزانێ که ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌ستاون بۆ نان کوردن نه‌ک ئازه‌ری...
کورده‌کانی ئه‌م شاره له بواری ماڵیه‌وه یان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نن یان زۆر فه‌قیرن.. ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان مووچه و مه‌زرا و باخی باشی ترێ و سێویان هه‌یه..بازێکیشیان له ڕێی کڕین و فرۆشتنی ماده سڕکه‌ره‌کان و خواردنه‌وه‌کان(مشروبات)ده‌وڵه‌مه‌ند بووگن.. فه‌قیره‌کانیش به زۆری خه‌ریکی ده‌س فرۆشی مه‌وادی موخهدر و له‌ش فرۆشین !!!!
له بواری که‌ش و هه‌واوه، ئه‌م شاره، زستانێکی سارد و هاوینێکی فێنکی هه‌یه.. خه‌ڵکی ورمێ زۆربه‌یان جوان چاکن.. قژیان کاڵ و چاویان شین و سه‌وزه و له به‌ره‌که‌تی هێرشی عه‌ره‌به‌کانیشه‌وه سه‌ر ڕه‌ش و روومه‌ت ره‌ش و ئه‌سمه‌ر و چاو ره‌شیش که‌م نین..
له بواری چالاکی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زۆر له پاشن.. تا راده‌یه‌ک که زۆربه‌ی کورده‌کان ته‌نانه‌ت نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی نازانن.. هه‌ر وه‌ها ئازه‌ریه‌کانیش!!! خه‌ڵکی ئه‌م شاره به تێکرا رێزی میوان و غه‌ریبه و ریش سپی و سه‌ر پیه‌کان ده‌گرن.. و ته‌نها شارێکی دوونه‌ته‌وه‌یه که له چاو باقی شاره ئازه‌ری نشین و کوردنشینه‌کان، که‌مترین کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌یه..
له باری ئایینه‌وه ئه‌م شاره ته‌نها شارێکی ئێرانه که رێژه‌یه‌کی به‌رچاو گاوری تێدا ده‌ژی و حه‌فتانه و ساڵانه رێ و ره‌سمی ئایینی خۆیان به‌ڕێوه ده‌بن.. یه‌کێک له کلێسهکانیان ناوی کلێسه‌ی "نه‌نه مه‌ریه‌م"ه
کورده‌کان سونین و ئازه‌ریه‌کانیش شێعه‌ن..
یه‌کێک له سه‌یرانگاکانی ورمێ شوێنێکه که پێی ده‌ڵێن "به‌ند" که زیاتر لایه‌نی پیشان دانی ماشێنه‌کان و فیز کردن به ماشێنه‌کانیانه‌وه زیاتر زه‌ق و به‌رچاوه تاکوو رابواردن.. هه‌رچه‌نده که رابوواردن و بزه و خۆشی و پیکهنێن له ئێران دا هه‌ر نه‌ماوه..
کۆتایی به‌شی دووهه‌م