کرێکارانی سێکسی سایبری
نووسه‌ر: Olivier AUBERT وه‌رگێڕ: عه‌دنان هونه‌روه‌ر
نووسه‌ر: Olivier AUBERT وه‌رگێڕ: عه‌دنان هونه‌روه‌ر
ناویان "کرێکار"، "مۆدێل" یان "رۆل گێر"ه. زۆربه‌یان ژنانی لاون، هه‌رچه‌نده له نیوانیان دا پیاو، ژن و مێرد و ته‌نانه‌ت ژنانی به ساڵاچوویش ده‌بینرێ. ئه‌م که‌سانه له پێش وێبکهمی کۆمپیوته‌ره‌که‌یان راده‌وه‌ستن له رێگای سایده دیجیتاڵیهکانەوە، هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رنجی موشته‌ری به لای خۆیان رابکێشن و بیهێننه ژووری تایبه‌تی چاته‌که‌یان. سه‌رانسه‌ری جیهان تێده‌په‌ڕێنن، قسان ده‌که‌ن، لاشه‌ی رووتی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، خۆشیه رووماڵییهکانی جینسی بۆ به‌رانبه‌ره‌که‌یان ده‌خولقێنن. هه‌ستی چێژ و ئۆرگاسم ده‌رده‌بڕن، هه‌روه‌ها گوێرایه‌ڵی قسه‌ی موشتهریهکانیانن که به نووسراوه یان به ده‌نگ پێیان ده‌ڵێن.
ئه‌م کرێکارانه که پاره‌که‌یان چه‌ند له سه‌دێکی پاره‌ی ئه‌و کاته‌یه که پێوه‌ندیان پێوه ده‌کرێ. زۆربه‌یان فیلیپینی، رۆمانیایی، ئۆکراینی، رووسی، ئامریکایی، کۆلۆمبیی و هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسین. له تێکسته کلیشهییهکانیان دا، که به ده‌نگ و ره‌نگ بڵاوده‌بێته‌وه، له شوێنه هه‌ست بزوێنه جنسییه‌کان که‌ڵک وه‌ر ده‌گیرێت. ئه‌م کرێکارانه کاته‌که‌یان ده‌فرۆشن و له‌و کاته دیاری کراوه‌دا، له ژووری نووستن یان له سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌کی تایبه‌ت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پیشاندانی له‌شیان به شێوه جۆر به جۆره‌کان، یان له رێگای وت و وێژه‌وه، رۆڵی تایبه‌تی خۆیان بگێڕن.
ماڵپه‌ڕی لایڤ جاسمین ده‌ڵێت 31315 کیژۆڵه و هه‌روه‌ها 8921 کوڕی لاویان له به‌رده‌س دایه. سیسته‌مێکی ئه‌ندامیه‌تیان له به‌رده‌س دایه که له‌و رێگایه‌وه، سهکۆگهل یان پلاتفوڕمهکان ده‌توانن ببن به خاوه‌نی ماڵپه‌ڕی له‌م شێوه‌یه. به‌ڵکوو بتوانن پێرستێکی جیهانی له مودێله‌کان کۆ بکەنەوە.
به هۆی جیاوازی کاتژمێری وڵاتانه‌وه، به‌رده‌وام چه‌ند گرووپێکی چه‌ن سه‌د که‌سی له سه‌ر هێڵ ده‌بن. ئەم کارە ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌کۆکان به‌رده‌وام له گۆڕان و نوێ بوونه‌وه دا بن. سه‌کۆکان به‌شی هه‌ره زۆری داهاته‌که وه‌ر ده‌گرن که بڕی 30% داهاته‌که ده‌درێته خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه‌که. به پێچه‌وانه‌ی باقی ماڵپه‌ڕه‌کان، یان ژووره‌کانی وت و وێژ (فروومهکان). که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیان گه‌یشتن به یه‌کتره و له‌وانه‌یه ئاکامه‌که‌ی درووست بوونی پێوه‌ندی جنسییه، ئه‌م شوێنانه به ته‌واوه‌تی مه‌جازیه زۆربه‌یان شه‌رتی بنه‌ڕه‌تیان ئه‌وه‌یه که هه‌ر کام له موشته‌ریه‌کان ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به هه‌ر کام له مۆدێله‌کان بێنه ژووره‌وه، به زووترین کات ده‌یسڕنه‌وه.
وا دیاره که یه‌ک پێوه‌ندی ده خووله‌کی هاوکات له گه‌ل چوار موشته‌ری دا، ته‌نیا 5 تا 10 یورۆ داهاتی ده‌بێ. بۆ وه‌ده‌ست هێنانی موشته‌ریه‌کی هه‌تا هه‌تایی ده‌بێ چه‌نده‌ها کاتژمێر کات سه‌رف بکه‌ن. له باشترین حاڵه‌ت دا و به سه‌رف کردنی رۆژێ ده کاتژمێر له پێش کامێرا دا، بڕی مووچه‌ی مانگانه‌یان بۆ دیاری ده‌کرێت. به‌ڵام له خراپترین حاڵه‌ت دا ته‌نیا چه‌ند یورۆیهکی داهات ده‌بێ. ئه‌م شێوه پاره ده‌رهێنانه و هه‌روه‌ها بنکه‌کانی ئابووری ریکلام بۆ ئه‌م جۆره ئیشانه، زۆرتر وان لەو شوینانەدا که بۆ ماڵیات و زەریبە وەک بەهەشتیکی خەون دێتە پێش چاو. وه‌ک ئانتێلی هوڵه‌ندا، کهستاریکا، لوگزامبوورگ، جبل الطارق، و هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌کانی دیلاوه‌ر (Delaware) یان ئیریگان(Oregan) له ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مریکا، که مافی بازرگانی کردن له‌و شوێنانه‌دا زۆر ئاسانه.
به نیسبه‌ت مووچه‌وه، له فه‌ره‌نسا و زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاواوه، مووچه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له شوێنی پورنۆستریپتێز دا، ئیش ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌و ئه‌کته‌رانه وان که دامه‌زراوی شوێنێکی تایبه‌ت نین و به پێی رێکه‌وتنامه‌ی دوولایه‌نه پارەکەیان دیاری ده‌کرێتن. ستافی سه‌نته‌ره‌کانی مینیتلی1 سێکسی یان سرویسه‌کانی ته‌له‌فۆنی پهیامگیر یان "میوانداره‌کان"، ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه دامه‌زراوی شه‌ریکه‌کانی "تێلماتیکن2. سیسته‌می حقووقی و ئیداری وڵاتی فه‌ره‌نسا، به بۆنه‌ی باج و خه‌راجه‌وه، و به پێی که‌وتنه سه‌ری ماڵیات له سه‌ر سوودی غه‌یره بازرگانی، بۆ له‌شفرۆشه‌کان، به فه‌رمی ده‌ناسرێن. ئەمە خۆی له خۆیدا دەبێتە هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بڕێکی زۆری کرێکاری ئازاد و نوێ. هەر وەها دەبێتە هۆی ئەوەی جێگه و پێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له بواری سێکس دا ئیش ده‌که‌ن، به‌ربڵاوتر بکات.
ریکلامه‌کانی دامه‌زراندنی سه‌ر وێب، هه‌ر وه‌ک هه‌لی ئیشی نێو ماڵی وان. سه‌ر و بنی قسه‌یان ئه‌وه‌یه که "سه‌ری مانگ پاره‌ی زیاترت هه‌بێ"، ته‌نانه‌ت باس له شێوه‌یه‌ک له ئیش ده‌که‌ن"بێ ره‌چاو کردنی کاتێکی دیاری کراو". باس له "پاره په‌یدا کردن" ده‌که‌ن ئه‌ویش له رێگای پێشکهشکاریهوه. باس له مووچه‌ی مانگانه ده‌که‌ن ئه‌ویش بۆ "ئیشێکی هاکه‌زایی".
پلاتفۆڕمه‌کان به‌رده‌وام خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامی تازه‌ن، باس له مووچه‌ی به‌رده‌وام و گه‌ره‌نتیدار ده‌که‌ن. (ئه‌م مووچانه به نیسبه‌ت وڵاتی سه‌ردانکراو به‌رز و نزمی ده‌کات) ده‌قه‌یه‌ک چه‌ند سه‌نت تا یه‌ک یورۆ بۆ "شوه تایبه‌ته‌کان" که به دوای به ئه‌نجام گه‌یاندنی ده‌توانن هاوکات چه‌ند بینه‌ریان هه‌بێ و هه‌ر یه‌که، یورۆیه‌ک ده‌ده‌ن.
لێکدانه‌وه‌ی داهاتی مانگانه دوای نه‌قلی پاره بۆ حیسابی بانکی کەسی رۆڵگێڕ، یان له رێگای سیسته‌می پهیپل(Paypal) که هاوکاتیش ده‌توانرێت تا راده‌یه‌ک نه‌ناسراو بمێنیته‌وه، جێبه‌جێ ده‌کرێت. ئه‌م شێوه ئابووریه مه‌جازیه، نه رێکه‌وتنامه‌ی پێویست ده‌بێ، نه له کیس دانی دارایی. و هه‌روه‌ها پاره سه‌رف کردن و که‌ڵه‌که کردنی پاره و دام و ده‌زگای تایبەتیشی پێویست نییه. ته‌نیا پێویستی به سێروهرێک و کڕینی باندێک که بکرێت ده‌نگ و ره‌نگی پێ بنێردرێت. خاوه‌نداران و به‌ش به‌ری ئه‌م گڵۆڵه سه‌ر لێشواوه، به‌رده‌وام ونن. ئه‌م شێوازه ئابووریه، که به‌رهه‌می ته‌کنۆلۆژیا، مهجازیهت، بازاڕگه‌رمی، پوورسانت وه‌رگرتن، ئاز و گوێز کردنی پاره، گه‌یشتن به لووتکه‌ی به‌رز و دڵڕفێنی باج و خه‌راج و هاوکاتیش به‌رهه‌می هه‌ژاریه؛ هەروەها راستەوخۆ له لووتکه‌ی ئابووری دونیای کۆمپیته‌ر باس دەکات.
داهاتێک که له به‌رهه‌می پێگه‌یاندنی ناوه‌ڕۆک وه ده‌ست ده‌که‌وێت، که‌متر له داهاتی رێکخستن و ریکلامهکهیهتی. سوودێک که له ئه‌نجامی میوانداریه‌تی دا به ده‌ست ده‌که‌وێت به ته‌واوه‌تی نادیاره. باقی ئیشه‌کانی دیکه به ئه‌ستۆی هه‌ژاری و ده‌سکورتی و رکه‌به‌ری ئابوورییه. و به‌م شێوه‌یه پرۆلتاریایهکی نوێی جیهانی پێک دێت. پێکهێنه‌رانی ناوه‌ڕۆکی دونیای پێشکه‌وتووی راگه‌یاندن، که هیچ کام له یاساکانی ئیش کردن، به فه‌رمی نایاناسێت. وه‌ک بڵێی هیچ یاسایه‌ک سه‌باره‌ت به مافی تاک به سه‌ر وێنه‌ی خۆیه‌وه یان ده‌سه‌ڵاتێکی ویژدانی نایانگرێته‌وه، خۆی له خۆی دا دیسانه‌وه براوه‌ی گۆڕه‌پانه‌که، پیشه بێ بڕانه‌وه‌که‌ی سێکس ده‌بێت. ئه‌م پیشه‌یه، به پێی لێکۆڵینه‌وه جیا جیاکان، ئه‌مڕۆژی 12% له ماڵپه‌ڕه‌کان و هه‌روه‌ها 25% گه‌ڕان له نێو ئه‌نته‌رنێت، له خۆ ده‌گرێت. که بوه‌ته یاریده‌ر بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می کڕین و فرۆشتنه بچووکه‌کان، و هه‌روه‌ها یاریده‌ری درۆست کردنی ڤیدیو و ته‌کنیکه وێبه‌کان. پیشه‌ی سێکس داهێنه‌ری شێوازێکی دیکه‌ی بازاڕگهرمیه و ته‌نیا یه‌ک رێچکه له خۆ ده‌گرێت؛ ئه‌ویش پێکهێنانی "ماڵپه‌ڕه دیکوریهکانه". که به خۆرایی ده‌س ده‌که‌ون به‌ڵام پێویستیان به خزمه‌ت گوزاریه که ده‌بێ پاره‌ی بۆ سه‌رف بکه‌یت. ئه‌م پیشه‌یه هه‌روه‌ها داهێنه‌ر و ته‌واوکه‌ری سه‌رجه‌م فرت و فێڵه‌کانی پێکه‌وه لکاندنی لینکه‌کان و هه‌روه‌ها جێ به جێ کردنی قورسایی له ماڵپه‌ڕێکه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕێکی دیکه و ئاکامی هه‌ر مه‌به‌ستی تایبه‌ت گه‌یشتن به یه‌ک مه‌به‌سته، ئه‌ویش به‌ردوامی موشتهریهکانه.
له فه‌ره‌نسا نیوه‌ی پیاوان و یەک له پێنجی ژنان به واتای خۆیان به‌رده‌وام سه‌یری پۆرنۆگرافی ده‌که‌ن.3 هه‌رچه‌نده چوونه لای له‌ش فرۆشان له لای پیاوان له یه‌ک ئاست دا ماوه‌ته‌وه. – له ساڵی2006 سێ پۆینت سێ له پیاوانی ده‌گرته‌وه، که‌چی له ساڵی 1992 ئه‌م نیسبه‌ته سێ پۆینت یه‌ک بوه — که خۆی پیشانده‌ری په‌ره‌پێدانی سه‌رنج راکێشی سێکسه له نێو ئه‌نته‌رنێت دا.
به وته‌ی ئالوین کۆپڕ (Alvin Cooper)، ده‌رووناس و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هاوسه‌رگیری و بواری جنسی، له سان خۆزه Centre) (San Jose Marital and Sexuality له سانتا کلارای کالیفۆڕنیا؛ (سێکس له سه‌ر ئه‌نته‌رنێت، زۆرتر ئیشی پیاوانه. ئەویش وه‌ک رێگایه‌ک بۆ که‌م کردنه‌وه قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوکێ و خه‌یاڵ بزواندن له مه‌ڕ هه‌ندێک کردار که هاوکات وه‌فاداریشی پێوه‌یه).4 هه‌روه‌ک باقی ئیعتیادهکانی وه‌ک قومار، داوده‌رمان و ئه‌لکۆل دێته ئه‌ژمار. به وته‌ی ئه‌و: "ئه‌م کرده‌وه‌یه ده‌توانێ هه‌سته سه‌ره‌ڕۆکان وه‌ک تووڕه‌یی، نائۆمێدی، دڵته‌نگی، گوشاری ده‌روونی، دڵه‌راوکێ، ته‌نیایی و خه‌فه‌ت ساڕ‌ێژ بکاته‌وه. و به سه‌رف کردنی وزه‌ی ده‌روونی له دۆخێکی ئاسووده له دونیایی سایبری له پێش کۆمپیوته‌ره‌که‌یان به ئه‌نجامی خۆی بگات".
ئه‌م کرده‌وانه خوویه‌که، که کاردانه‌وه‌ی به دواوه‌یه. ئه‌م لێکۆڵه‌ره له‌و بڕوایه دایه که ته‌نانه‌ت کاردانه‌وه‌ی هه‌یه له سه‌ر بیر و بۆچوونی تاک له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵ دا و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌توانێ بیر و هزری بگۆڕێت. هه‌روه‌ها به جۆرێک له جۆره‌کان ده‌توانێ تاک به‌ره‌و دوور خستنه‌وه له ژیانی ئاسایی هاوسه‌رگیری به‌رێت. شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی تاک بگۆڕێت تا راده‌یه‌ک که به‌ره‌و دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ببات.
ئه‌م پیشه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک له ده‌ستی چه‌ند زلهێزێک دا قۆرغ نه‌کراوه. به پێچه‌وانه‌وه، به‌رده‌وام له بازاڕگه‌رمی دایه. ماڵپه‌ڕه خۆڕاییه‌کان که به‌س بۆ دووپات کردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێک له ئه‌فلامی کۆپی کراو یان لاوه‌کی خه‌ریکی ئیشن، ئامانجی سه‌ره‌کیان ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رده‌وام خه‌ریکی سه‌ردانی مهڵپهڕهکانن، بتوانێ موشته‌ری به‌ره‌و خۆی رابکێشێ.
نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتوویی ئه‌م به‌شه ئابووریه باشه ئه‌وه‌یه که له ساڵی 2006 دۆمێنی ئه‌نته‌رنێتی sex.com فرۆشرا به 14 ملیون دۆلار. هه‌روه‌ها پیشه‌ی سێکس به تازه‌یی له شه‌ریکه‌ی ئه‌نته‌رنێتی بۆ ناو و ره‌قه‌مه دراوه‌کان، ئایکۆنێک5 که رێکخه‌ری دۆمینه ئهنتهرنێتیهکانه، دۆمێنێکی سه‌رتر له‌وی داوا کردوه. هه‌ر له‌و کاته‌دا، بونیاد نانی xxx پێشکه‌توو به ناوی ( Extension, or Top-level domain) ده‌ستی پێ کرد و زیاتر له دووسه‌د هه‌زار دۆمێنی له خۆ گرت.
بۆ زانینی زانیاری زیاتر و باشتر له سه‌ر ئیش و چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌م ئابووریه، پێنج لێکۆڵه‌ر، له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک دا رۆڵی داهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه پۆڕنۆکانیان وه ئه‌ستۆ گرت. ئه‌وان له راز و ره‌مزی نهدرکراو باس و خواستیان ده‌کرد. له شه‌ڕی بازرگانییه‌وه بگره تا شێوازی دزینی مه‌ڵبه‌ندی ده‌یتای به‌رانبه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی کرته کردن. که ده‌توانن ئه‌و کاته‌ی که ماڵپهڕوانهکان خۆیشیان لێی بێ ئاگان و هه‌ر به کرته کردن له سه‌ر بنه‌ری ریکلام زۆرترین سوود وه‌ده‌ست بێنن.6
له کاتێک دا په‌ره‌پێدانی چاتی سێکسی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له گه‌ل هه‌ندێک "مۆدێل" له په‌ره‌سه‌ندن دایه، پێوه‌ندی ئابووری و به‌رێوبه‌رایه‌تی و پاشکۆکانی، هه‌ر به هه‌مان شێوه له په‌ره‌سه‌ندن دان. هیچ ده‌رهێنه‌رێک ئه‌م رۆڵگێڕانه به‌ڕێوه نابات. به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی به‌رده‌وام له به‌شه خزمهتگووزایهکانی تێلماتیک یان "پیپ شۆ" کان ((Peep show هیچ خولێکی فێرکاریان بۆ دانانریهت. ته‌نیا ده‌قی وت و وێژه‌کان له گه‌ل خوازراوه‌کان نه‌بێت. " مۆدیلی رۆڵگێر" ده‌بێت خۆیی داخوازیه‌کان، نهێنیه‌کان و خه‌ونه‌کانی موشته‌ری بۆ لای خۆی راکێشێ. ئه‌و به پێی پێرستێکی ئاڵۆز له‌و شتانه‌ی که دڵخوازی موشتهریهکانه، له سکانسه جۆر به جۆره‌کان دا ده‌بێ بتوانێ رۆڵی خۆیی بنوێنێ و ئاکارێک بگرێته به‌ر که بتوانێ موشته‌ری له خۆی رازی بکات. پاره‌ی ئیشه‌که، به شێوه‌ی پوورسانتی ده‌بێت.
سێکس له ئه‌نته‌رنێت دا زۆرتر له په‌رله‌مانه‌کاندا باسی لێده‌کرێت. ئه‌ویش به‌س بۆ لاینگری له منداڵان و دژ به‌ری کردن له گه‌ل پوڕنۆگرافی و گرووپه سێکسیه‌کان. هیچ کات هیچ باس و خواستێک له سێکسی سایبری و ئه‌م کرێکاره "ئیش داهێنه‌رانه" که به‌رده‌وام له خزمه‌تی "رابواردنی گه‌وره‌کانن" له ئارا دا نیه. هه‌ر ئه‌و کرێکارانه‌ی که به ته‌واوه‌تی پیشه‌یه‌کی پڕ سوودیان وه ئه‌ستۆیه، ئیتر خۆ نامانه‌وێ له بار و دۆخی ژیانیان که چی وایان لێده‌کات ببنه مۆدێلی کرێکار، بکۆڵینه‌وه.
.............................. .............................
11- مینی تێل؛ ناوی ئامێرێک بوو که شاشه‌یه‌کی ته‌له‌فزیون و ته‌خته کلیلێکی هه‌بوو. له رێگای هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندیان ده‌گرت به خزمه‌تگوزاریه‌کانی ڤیدیو تێکسی وه‌زاره‌تی پۆست و ئیستخباراتی فه‌رانسا. و له ده‌یه‌ی 1980 و 1990 پێش هه‌مه لایه‌نه بوونی ئه‌نته‌رنێت بۆ هه‌موان، له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه که‌ڵکی تایبه‌تی لێوه‌ر ده‌گیرا. که‌ڵکی تایبه‌تی بریتی بوون له کڕینی شت و مه‌ک به شێوه‌ی ئۆنلاین، وه‌ر گرتنی بیتاقه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، گه‌ڕان له دووی ره‌قه‌م ته‌له‌فۆن، وه‌رگرتنی مایل باکسێک و.. هتد. هه‌ر وه‌ها ئه‌م ئامێره بۆ پێداویستیه جینسیه‌کان که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گیرا.
2 - تێلماتیک تێکه‌ڵ کراوی ئیستخبارات و ئهنفۆڕماتیکه، له هه‌ندێک ته‌کنۆلۆژیا دا. ته‌کنۆلۆژیای کۆنترۆڵ له رێگای دووره‌وه و هه‌ر وه‌ها هه‌نارده کردن و وه‌رگرتنی په‌یام بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌کان و هه‌روه‌ها مینی تێلیش، له خزمەتگوزاییەکانی تێلماتیکه.
3- بڕوانه:: Nathalie Bajot et Michel Bozon (sous la dir. de), Enquête sur la sexualité en France. Pratiques, genre et santé, La Découverte, Paris, 2008
4- بڕوانه Alvin Cooper, Sex and the Internet: A Guidebook for Clinicians, Brunner-Routledge, New York, 2002
5 - Internet Corporation for Assigned Names and Numbers: ICANN
6- بڕوانه: Gilbert Wondracek, Thorsten Holz, Christian Platzer, Engin Kirda et Christophe Kruegel, « Is the Internet for porn? An insight into the online adult industry », séminaire WEIS, université Harvard, 7-8 juin 2010
......................................................................................
تێبینی: ئەم بابەتە له وەرزنامەی تەوار دابەزیوە!