لاپه‌ڕه‌کان
Home
ته‌نز / طنز
وه‌رگێڕان \ ترجمه
قامووس
وتار \ مقالات
وێنه\عكس
هۆنراوه \ شعر
contact
Aug 27, 2018
سقز- کردستان / 5 شهریور 1358
این عكس حس خوبی به‌م میده.. حس موجودیت، مبارزه، استقلال طلبی، متجاوزرانی.. احساس توان در مقابل دشمن غاصبگر تا دندان مسلحی چون جمهوری اسلامی..
یک روز پیش از سقوط شهر
پیشمرگه به هلیکوپتر ارتش که در حال گلوله باران شهر است شلیک می‌کند.
عکاس محمد صیاد
Aug 6, 2018
هاوین؟ هه‌ر باسی مه‌كه!
هه‌ر نازانم هاوین كوێی خۆشه؟ گه‌رما كوا خۆشه؟.. بۆ هه‌ر كوێ بچیت بۆنی بن ههنگهڵ، بۆنی ده‌م و بۆنی قاچ هه‌راسانت ئه‌كات.. سه‌یری ناوشانی هه‌ر كه‌س بكه‌یت خووساوه.. تا ئاره‌قی ته‌وێڵ ئه‌سڕی فریای په‌نا مل ناكه‌ویت! نازانی ئاو بخۆیته‌وه یان خۆت بخه‌یته ناو ئاو. به بڕوای من زستان خۆشترین وه‌رزی ساڵه. هه‌ر چه‌ند خۆم له هاوینا له دایك بوم، به‌لام زۆر بێ تامه بۆم.. ئاخۆم ئه‌و كاتیش چ عهزابێكم كێشا بێ له‌و قرچهقرچهی هاوینه‌دا! حه‌تم نه‌یانزانیوه گه‌رمامه و هه‌راسانم ھەر بۆ
یە زۆر گریاوم، هێنده قهرهقاجر بووم و گریاوم و هه‌نسكم داوه، بۆ چاره‌سه‌رم بزنێكیشیان كردبوو به خێر كه بمرم! یه‌عنی ئه‌وا زیاتر له چل ساڵه من و ئه‌و بزنه له سه‌ر زیاده ماوین، جا بزانن هه‌ر ئه‌و كاتیش حه‌زم له خوێن ڕشتنی هیچ بوونه‌وه‌رێك نه‌بوه بۆیه توانیومه پیلانی قوربانی چی‌یان به تاڵ كه‌مه‌وه!
🤪
هه‌ر زستان خۆشه به‌فر ببارێ و پێ بنێیت به سه‌ر به‌فرا و خرمه خرمی بێت و پاڵتۆیه‌ك بكه‌یته به‌رت و كلاوێكیش بنێته سه‌رت، جا قنج!
Newer Posts
Older Posts
Home
Subscribe to:
Posts (Atom)