له گوڵدانی خۆشه‌ویستی دا ده‌یان دڕک و ده‌یان بێ ئومێدی، سه‌ر هه‌ڵده‌دات.. شه‌ونم و نێرگز، بۆن و به‌رامه‌ی دونیای نیگای پڕ له مانای ئه‌م گۆڵدانه‌ن.. به‌ڵام مه‌خابن؛ ده‌یان ساڵه ئه‌م گوڵدانه که‌له‌پچه کراوه و به‌رده‌وام هه‌وڵی له ناو بردنی دولبه‌ران ده‌ده‌ن.. نیگای ئه‌و ناسک خه‌یاڵانه‌ی که وه‌به‌ر شاڵاوی ئاگر ده‌که‌ون، ته‌نیا سوپای خه‌مه که بۆ ئه‌ویندارانی جێده‌هێڵن.. ئه‌وا ئه‌م جاره، نوره‌ی "تانیا" بوو، وه‌ک ده‌یان کاره‌ساتی دیکه بوو به قوربانی خۆشه‌ویستی و خۆیی کرده پۆڵووی سه‌ر ئاگردانی سونه‌ت و کۆنه‌په‌ره‌ستی..
تا ئاگربه‌ربوونێکی دووباره و قووربانی خۆشه‌ویستی و یا قووربانی خۆش نه‌ویستن، له جه‌سته‌ی "تانیا"کانی دیکه، ده‌ستێکی ره‌شی به ناوی شه‌ره‌ف و نامووس و غیره‌ت، مه‌ودا هه‌یه..
Aug 23, 2010
Aug 6, 2010
دارستانه‌کان، سه‌چاوکه‌ی ژیان و هێمای مه‌ده‌نیت
له هه‌ر وڵاتێک و له جێگایه‌کی ئه‌م گۆێ زه‌وینه، دارستانه‌کان سه‌چاوکه‌یه‌ک بۆ دابین کردنی داهات و یارده‌ری ماڵی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ن.. جیا له‌مانه‌ش دارستانه‌کان به‌رده‌وام جێگایه‌ک بوون بۆ راکێشانی توریست و گه‌ڕیده‌کان... له‌م گۆی زه‌وینه وڵاتێک هه‌یه، به ناوی کوردستان که نه ته‌نیا، مرۆڤه‌کان بایخیان نیه، ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و دارستانه‌کانیش وه‌ک بوونه‌ورانی ئیزافی دێته ئه‌ژمار.. ساڵانه ده‌یان کاره‌ساتی ئاگر که‌وتنه‌وه له دارستان و کێڵگه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان به دی ده‌کرێ، که هه‌ریه‌که‌یان به هۆکارێکی سروشتی وه‌ک؛ هه‌وره بروسکه یان گه‌رم بوونی له راده به‌ده‌ری ئه‌و ناوچه‌یه، تووشی ئاگر که‌وتنه‌وه ده‌بن و ده‌س به جێ وڵاته‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی و خێرا له لایه‌ن بنکه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه له عه‌رز و له ئاسمانه‌وه، به هانای دارستانه‌کانه‌وه دێن و به‌ر به ته‌شه‌نه سه‌ندنی ئاگر ده‌گرن.. که‌چی له وڵاتی من هیچ که له‌م جۆره ئاگر که‌وتنه سروشتیانه هه‌ر زۆر زۆر که‌من به‌ڵام ساڵانه به هه‌زاران هێکتار زه‌وی و دارستان ده‌سوتێنرێن، مرۆڤه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه، به زل هێزی خۆیان به شێوه‌ی ناراسته‌و خۆ به‌ر بینی خه‌ڵکی ده‌گرن، به‌ڵکوو له‌م سه‌رده‌مه دا که گۆی زه‌وی تووشی پیس و پۆخڵی هاتوه، زیاتر و زیاتر بتوانن خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه، بخنکێنن و رێگای هه‌ڵمژینی ئۆکسیژنیان لێ بستێنن.. یان به شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ خه‌ریکن رێگای وه‌ده‌ست هینانی داهاتی خه‌ڵکی ده‌بڕن، خه‌ڵکانێک که ساڵانه ده‌چوون بۆ مازوکردن، بۆ بنێشت کردن، بۆ گه‌زۆ کردن، ئیتر خۆی بۆ خۆی ئه‌مه ناراسته‌وخۆ رێگایه‌که بۆ بڕینی داهاتی خه‌ڵکی..
داوا ده‌که‌ین له هه‌موو خه‌ڵکان، له لاینگره به‌شه‌ردۆسته‌کانی سه‌راسه‌ری جیهان، له ژینگه‌پارێزانی نێونه‌ته‌وه‌یی، به هانای دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و باقی ناوچه‌کانی دیکه بێن، به هانای دار و ده‌وه‌ن و بوونه‌وه‌ره‌کان بگه‌ن، یه‌ک که‌لام به هانای ژیانه‌وه بێن... .
Aug 4, 2010
Aug 3, 2010
یازده‌ش گه‌یشت
پیاوێک له پێناوی چه‌رخی زه‌مان ئامێزی خۆشه‌یستی کرده گه‌مارۆی خه‌یاڵێک و رازێک و ئه‌وینێک.. خه‌یاڵ هاته دی، راز پشکووت، ئه‌وین په‌ره‌ی سه‌ند.. ئه‌و کاته‌ی که "با" هه‌ڵی ده‌کرد، کڕیوه ده‌هات، ته‌پ و تۆز دایده‌گرتین، ده‌سته‌کانی تۆ هیوا و گوڕ و تینی خستبوه نێۆ دیوه‌خان و داڵانی سینگ و هه‌ناومه‌وه.. له دوای تێپه‌ڕاندنی ده‌یان وه‌رز و ده‌یان سات و کات، هه‌ر هه‌وێنی عه‌شق و خۆشه‌ویستی بوو، بوو به هه‌تاوی تێکه‌ڵ به بۆنی ئاو، به گزنگی به‌ربه‌یان و ئاسۆی پرشنگ دار تر.. له بیرته رۆژگاران چه‌ند سارد بوو، به‌ڵام وه‌رزی خۆشه‌ویستی و بڕوا به داهاتوویه‌کی "به‌شکم" ئاوای شه‌وانیشی گه‌رم و روناک ده‌کرد.. وه‌ره با وه‌رزی سه‌رما له‌بیر نه‌که‌ین، کڕیوه و نه‌بوونی و خه‌یاڵه‌کانی، لووره‌ی گورگه‌کانی، له بیر نه‌که‌ین..
ئێستا من برینداری ئه‌وینم، خه‌مباری ئه‌وینم، دورگه‌ی چاوه‌کانت مه‌کۆی خه‌مانمه، نیوان ده‌لاقه و بینینی تۆ بستێک ، لێوێک و ماچێک بوو، به‌ڵام به ژیلوانیش بڵی شێعرێکت بۆ بخونێته‌وه، پێت بڵێ: "له بیرته چه‌ند جار په‌پو‌له‌م نارد بۆ ماچێک هه‌ر نه‌و نارد.."
سه‌ره‌تای ده‌سپێکی یازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ژیانی هابه‌شمان پیرۆز بێ له خۆم و له که‌ژان و له ژیلوان.
ئێستا من برینداری ئه‌وینم، خه‌مباری ئه‌وینم، دورگه‌ی چاوه‌کانت مه‌کۆی خه‌مانمه، نیوان ده‌لاقه و بینینی تۆ بستێک ، لێوێک و ماچێک بوو، به‌ڵام به ژیلوانیش بڵی شێعرێکت بۆ بخونێته‌وه، پێت بڵێ: "له بیرته چه‌ند جار په‌پو‌له‌م نارد بۆ ماچێک هه‌ر نه‌و نارد.."
سه‌ره‌تای ده‌سپێکی یازده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ژیانی هابه‌شمان پیرۆز بێ له خۆم و له که‌ژان و له ژیلوان.
Subscribe to:
Posts (Atom)