قوقولی قوو قوو شه‌و هاتوه، خۆتان شارنه‌وه شه‌وه‌زه‌نگ و دێوه‌زمه و مێرده‌زمه هاتوون،
_ دایکان: دیسان شه‌وه‌زه‌نگه، که‌ڵه‌شێره‌کان قوقولی قوو قوو ده‌که‌ن. هه‌ر که‌س نه‌خه‌وتبێ.. ده‌یبه‌ن.. ده‌یخۆن.. ده‌یکووژن.. ده‌ی زووکه‌ن زوو بنوون..
ده‌ی دایکان گوورگانه شه‌وێتان بۆ که‌ی ... بۆ که‌ڵکی نه‌ماوه، بۆ خه‌ومان لێ ناکه‌وێ.. بۆ ..
هۆ دایکان!! هۆ دایکه سه‌ر لێشێواواه‌کانمان!!! بۆ هانایه‌ک له هه‌ناوتانه‌وه ده‌رناییه‌ت ..
* * *
گوورگانه شه‌وێ، گوورگانه شه‌وێ کۆرپه‌که‌م نووستوه گورکه که بچی بۆ ماڵی ئایشێ گۆێ درێـژێ.
_ دایه گیان! بۆ گوورگه‌کان هه‌میشه بۆ ماڵی ئێمه دێن..
_ رۆڵه‌که‌م! ئاخـر، چوونکا تۆ ناخه‌ویت.. هه‌ر منداڵێک بقیژێنێ، بگرمێنێ و هاوار بکا.. ئه‌وا که‌ڵه‌شێره‌کان قوقولی قوو قوو ده‌که‌ن.. تا کوو گوورگه‌کان بێن و بیبه‌ن بۆ لای مێرده‌زمه‌کان.. جا منیش مه‌جبوورم لای لایه‌ت بۆ بکه‌م .. گوورگانه شه‌وێت بۆ بچڕم... نه‌کا تۆش وه‌ک چاره‌نووسی کاکت به سه‌ر بێت... ئای له‌م به‌رهه‌مه شیرینه!! خه‌وتن.. نائاگایی...
بنوه به‌رهه‌می ژینی رابردووم ته‌نیا ئاواتی عومری با بردووم..
* * *
تێبینی: قوقولی قوو قوو بۆ دوو شانۆ کاری مه‌ریوانی..
یه‌کێکیان له پێناسه‌ی خۆیی و وبلاگه‌که‌ی دا نووسیویه‌تی:
"جه‌مشیدم"
له بناری زرێبار چه‌ند
هانگاو خوارت
له کانیه‌که‌ی داسێرانی
مــه‌ریــــــوان
چاوم هه‌ڵێناوه‌ته دوونیا
له گه‌ڕه‌کی کۆماس و پشکۆ و...
خولیای هونه‌رم دواییش شانۆ و
سه‌رتر له هه‌ر چ‌شتێک وڵات...
ئێسته‌یش خوێندکاری شانۆم
له شاری ته‌ورێز،
به‌ڵام گــا نیم!!
له بناری زرێبار چه‌ند
هانگاو خوارت
له کانیه‌که‌ی داسێرانی
مــه‌ریــــــوان
چاوم هه‌ڵێناوه‌ته دوونیا
له گه‌ڕه‌کی کۆماس و پشکۆ و...
خولیای هونه‌رم دواییش شانۆ و
سه‌رتر له هه‌ر چ‌شتێک وڵات...
ئێسته‌یش خوێندکاری شانۆم
له شاری ته‌ورێز،
به‌ڵام گــا نیم!!