Jul 11, 2017

خودا خودامه




ئیمکانی نییه له گەل کوردێک چوار قسە بکەیت و ئەم دەستە وشانە یەک یان هەر هەموویان خۆیان نەخزانبێتە نێو دیالۆگتانەوە: خوا کەریمه، خوا گەورەیه، انشاالله، ماشاالله، سبحان الله، به ئەسحاب، به قورعان، به نان و دۆ، بە تەڵاقم، بەم تەحامه، به تەمای خواین، خوا له پشتی بێ، خوا شیفای بدات، خوا عافووی بکات، موحتاجین به دۆعا، دۆعای خاس خوا بێ، نەوەڵلا، بەرێوەڵلا، خوا دەس گرێ بە باڵتۆ، خوا ئه‌زانێ، خوا شوکر، له خوا به زیاد بێ، خوایه به گوناحی نەنووسی، خواحافیزت بێ، خوات له گەڵ بێ، خودا خودامه.

(خودی خودایش ھێندە ناوی خۆی بە کار ناھێنێ کە کوردە حەیاتەکە ئاوا دەسڕێژی پێ ئەکا)