Dec 14, 2011
Dec 10, 2011
"که‌پری خه‌م"
له ژێر ئه‌م که‌پری خه‌ما
ویزه‌ی مێش و شیڕه‌ی شیڕشڕۆکه
ئاهه‌نگی رۆژانمه
له ژێر ئه‌م که‌پری خه‌ما
گیزه‌ی مێشوله و لووره‌ی گورگان
ئاهه‌نگی شه‌وانمه
له ژێر ئه‌م که‌پری خه‌ما
با بۆ په‌ڕه‌سێلکه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ
تینووی قومێ ئه‌سرینی گه‌شم
له گه‌ل خۆ‌یا بیهێنێ
له ژێر ئه‌م که‌پری خه‌ما
دارستان و گه‌نم زکری تۆیانه
باسی ئه‌وینی دوو کۆتریانه
گۆران (23 مای 2000 – ده‌ره‌کێ)
"زۆر له مێژه"
ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه
که‌پری خه‌مم هه‌ڵبه‌ستووه
ئه‌ژنۆم نێو باوش گرتوه
ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه
دڵم جێگای ناوی تۆیه
به‌ڵام خه‌م ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه
فرمێسکیشم ده‌ریای خوێنه
ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه
مێژووی گه‌شی خۆشه‌ویستی
له گه‌ل عه‌شقی سووری به‌رزی تۆ تێکه‌ڵ بووه
ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه
دۆزه‌خی بێ کۆتای‌یان هه‌ڵ کردوه
سه‌هۆڵ به‌ندانی ژینیان رێ خستوه
به‌هاریشم زۆر لێ دووره..
گۆڕان (22 مه‌ی 2000)
Subscribe to:
Posts (Atom)