"ئاخر له به‌ر چی..؟"
دڵدارێکی
دڵ‌شکاوی
باڵ‌شکاو
بووم
که نه‌هاتی...
به‌رزیه‌تی و سپیه‌تی دڵم هه‌ر تۆی
له‌و کاته‌وه ئه‌م دوو پێنجی هه‌ڵگه‌ڕاوه
به‌ر دروومان که‌وتن،
به ئه‌سرین پڕم کرد
گۆزه‌ی پڕ له هه‌ستی نیگات
رووم کرده به‌رده‌نوێژی ته‌وێڵت
له گوڵزار و لاله‌زاری باوشت دا
حه‌سامه‌وه
توامه‌وه له قرچه قرچی له‌شت دا
به‌ڵام بۆچی
له به‌ر چی
مێرووله‌ی دڵم له ژێر لاقی تۆ که‌وت..؟
گۆڕان (19ی ئاوریلی 2000- ده‌ره‌کێ)