Nov 25, 2010
Nov 16, 2010
وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌ک به ته‌نزه‌وه
من عبدولستار کوڕی عبدولمالک و کوڕی پووره ئایش، ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه له ته‌مه‌نی 64 ساڵیم دا نووسیوه و هه‌ر ساڵ که نه‌مردوم ده‌ستم داوه‌ته بیرازکاری ناوه‌رۆکی و یه‌عنی ئێستا که 86 ساڵمه هه‌ر به ته‌مای ئه‌وه‌م که ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه، سه‌ر بگرێت که‌چی هه‌ر چاوه‌ڕوانیم بۆ ماوه‌ته‌وه.. کاتێ مردم تکاتان لێده‌که‌م تا کوو به‌ند به به‌ندی ئه‌م وه‌سیه‌ت نامه‌یه به جوانی وه‌پێش چاو خه‌ن و بێبه‌ن به‌ڕێوه، ئه‌گینا.. ئه‌گینا هیچ، خۆ هیچم له ده‌س نایه‌ت..
1. قه‌بره‌که‌م نیو مه‌تر که‌متر بیکه‌نن تا کوو لانی که‌م په‌نجا سانتێک به خوداوه نزیکتر بم..
2. پاش مه‌رگم، په‌نجه‌کان و دوولاقم و دڵ و گورچیله‌کان و میزه‌ڵانه‌که‌م به خۆڕایی دانێن بۆ سه‌گه‌کانی قه‌شمه‌رئاوا.. حه‌یفن کرمه‌کان بیخۆن..
3. ده‌ڵێم به قابیز رۆحه‌که‌م به جوانی هه‌ڵدرێ.. هیچی لێ لانه‌دا.. من لێی مه‌شکووکم!!
4. میرات خۆره‌کانم مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له گه‌ل قه‌رزاره‌کانم دا شه‌ڕ بکه‌ن و کوته‌ک بخۆن..
5. هه‌ڵدڕینی گۆڕه‌که‌م بۆ کاره‌با و ته‌له‌فۆن و ئاو و گاز به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه..
6. ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ گۆڕه‌که‌م دابنێن تا کوو کاتی دڵته‌نگیم، سه‌یری رێبواران بکه‌م..
7. کارتی پیناسه‌که‌م و دوو وێنه بنێنه لای کفنه‌که‌م له‌وانه‌یه له‌وێش پێویستم پێی هه‌بێ..
8. ئاگاتان له تابووته‌که‌م بێ نه‌وه‌ک ریکلامی پێدا بچسپێنن..
9. له سه‌ر تابووته‌که‌م بنووسن ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که له بێشکه‌وه تا کوو مردن به دویی زانین دا بوو... به‌ڵام له ئاکام دا هه‌ر هیچی نه‌زانی..
10. پێم خۆش نیه خه‌ڵکی گۆڕه‌که‌م پێشێل بکه‌ن. له نێو مێرگیک دا بمنێژن..
11. که‌سانێک که ژێر تابووته‌که‌م ده‌چن، باڵایان به یه‌ک ئه‌ندازه بێ. با له‌نجه‌م پێ نه‌که‌ن..
12. ژوماره ته‌لیفون و ژوماره‌ی گۆڕه‌که‌م نه‌ده‌ن به کچه خۆڕیه‌کان، با گیر نه‌که‌م به ده‌سیانه‌وه، هه‌ر نووکه‌م بۆ بکه‌ن و داوای کارت شارژم لێ بکه‌ن..
13. سیم کارته‌که‌م و موبایله‌که‌م بده‌ن به کچێک، خیرتان ده‌گا..
14. سه‌لکه مریشکتان له بیر نه‌چی بۆ سه‌گه‌کان چوونکا گوناحن برسیان ده‌بێ..
15. له بریتی وێنه بۆ سه‌ر ئاگاداری مردنم، قه‌شمه‌ریه‌ک بنووسن..
16. له پرسه‌که‌م دا گازی فرمێسک ڕێژ بڕێژن تا کوو هه‌مووان به‌خووڕ بگرین..
17. له‌وه‌ی که ناتووانم بێم بۆ پرسه‌که‌ی خۆم، هه‌ر ئێستا داوای لێبوردنتان لێ ده‌که‌م و داواتان لی ده‌که‌م خراپه‌م نه‌ڵێن..
18. داواتان لی ده‌که‌م پارچه‌ی کفنه‌که‌م مارک دار بێت تاکوو لای که‌سانی دیکه که‌م نه‌هێنم..
19. بڵێن به مردوو شۆره‌که‌م به شامپۆ بمشۆرێت چوونکا رقم له سابوون و تایته..
20. له به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌واوی ئاره‌زووه‌کانم ده‌به‌مه ژێر خاک، تکایه قه‌بره‌که‌م پان و به‌رین بێت با جیگای ئه‌وانیش بێته‌وه..
Nov 4, 2010
کاتێک دیارده‌یه‌ک ده‌بێته تابوو..
کۆمه‌ڵگای جیهانی سێهه‌م و له‌وانه کۆمه‌ڵگای ئێران به هۆی داسپاوه‌بوونی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی، به ته‌واوتی خۆی سنوودار کردوه. تا راده‌یه‌ک که له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤه‌کانی کاریگه‌ر ده‌بێ و ته‌واوی هه‌ست و نه‌ستی کۆمه‌ڵگا ده‌خمڵێنی و مرۆڤه‌کانی له ژیر یاساکانی دا خۆیان به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن و به ته‌واوی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ستی چاره‌نووسی دیاری کراو بۆیان. به شێوه‌یه‌ک که پێ ترازاندن له هه‌ر یه‌ک له‌و یاسایانه ده‌بێته مایه‌ی عه‌یب و عار و تووڕه بوونی خودا!
ئه‌م وێنه‌یه که ده‌یبینن، شوکلاتێکه که دۆستی براده‌رێکمان که خه‌ڵکی چینه وه‌ک باشترین دیاری هێناویه‌تی بۆیان.. کاتێک هاوکارانی ئه‌م براده‌ره ئه‌م شوکلاته ده‌بینن که شیوه‌ی ساز کردنی وه‌ک بتڵی ویسکیه و ته‌نانه‌ت تامی ویسکیشی تێکه‌ڵ کراوه، هه‌موویان به تێکرا له‌و به‌سته شوکلاته ده‌کشێنه‌وه و ته‌نانه‌ت بێزیشیان نایه ده‌ستی لێ بده‌ن، وا ده‌زانن گڵاو ده‌بن و یا ئه‌وه‌ی به بۆنه‌که‌ی سه‌رخۆش ده‌بن.. جا ئه‌مجاره وه‌ره و کابرای چینی چه‌نده ئارقی رشت و خه‌جاڵه‌ت بار بوو بۆ ئه‌و دیاریه‌ی هێناویه‌تی، نه‌یده‌زانی چۆناوچۆن داوای لێبوردنیان لێ بکات.. ئاخۆ تا که‌ی شته‌کان بکه‌ینه تابۆ و بڤـه.؟؟؟
Subscribe to:
Posts (Atom)