وه‌ڵاهی وه‌بیلاهی و تیلاهی و میلاهی ئه‌وه‌نده گێره و کێشه زۆره نامپه‌رژێ جار و بار سه‌ردانی ئه‌م کولانه‌یه‌ش بکه‌م.. ئه‌م ماوه‌یه ئه‌وه‌نده له دوایی خانوودا گه‌ڕاوم ئه‌ژنۆم سواوه.. نه‌ک بڵێی له‌م شاره زه‌به‌لاحه‌دا (ورمێ )خانووی تێدا نیه بۆ کرێ. به پێچه‌وانه خانوو زۆرن به‌ڵام به هۆیی گه‌مارۆ نه‌گبه‌ته‌ی که سه‌ر ئێران که‌وتوه شته‌کان و پیداویستیه‌کان رۆژ له دوای رۆژ له فڕین دان .. و ته‌نها چینی مووچه خۆر و کرێکار ده‌فله‌قێنێ.. سه‌نته‌ره‌کانی کڕین و فرۆشتنی خانوو و به‌کرێدان ده‌میان گۆتره‌یه، هه‌رچی به ده‌میان دا هات ئیتر ئه‌وه نرخه‌که‌یه‌تی...
ره‌مه‌زانیش وه‌ک قۆرت له‌م ناوه‌دا وه‌ک دێوی قات و قڕی و شپرزه‌یی سه‌ری هه‌ڵداوه و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌رۆژوو نین به‌ڵام ئه‌مه ئیتر بیانوویه‌کی چاکه بۆ سه‌رمایه‌داران که نرخی پێداویستیه‌کان به‌رز که‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تیش هیچ گوویه‌کی پێ ناخورێ..
"فوڕم اقتصادی خانواده"یان داناوه بۆ که‌ر کردنی خه‌ڵک؛ که ئیمه چه‌نده واین له بیری ئێوه‌دا خه‌ڵکی له بنکه‌کانی دانه‌وه‌ی ئه‌م فوڕمانه رۆژانه به ده‌یان جار به شه‌ڕ دێن وا ده‌زانن ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌م درۆیه نکردوه.. وا ده‌زانن ئه‌و کۆمه‌ک خه‌رج (یارانه) ئێستا وا له گیرفانیان دایه..
به‌رقیش(کاره‌با) هه‌موو رۆژێک چاویک ئه‌ترووکێنی له خه‌ڵک و ئه‌روات و رۆژانی وا هه‌یه به رۆژ 2 کاتژمێر و شه‌ویش 2 کاتژمێر خۆیی ده‌شارێته‌وه.. ئیتر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی پیتاندیومی یورانیوم ده‌ڵێن بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی خوازانه ده‌یان هه‌وێ!! ئه‌م مه‌به‌سته بۆ که‌ی ده‌گاته به‌رۆ .. یان مه‌گه‌ر بۆ قه‌بری باوکیان...
"جه‌نه‌تی" ئیمام جومعه‌ی تاران فه‌ڕڕڕڕڕڕڕڕڕموویانه:"خه‌ڵکی ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌م گرانیه سه‌ر سووڕهێنه‌ره‌دا سه‌بر و خۆراگری له خۆیان پیشان بده‌ن... "