بڵێ یه‌ک..
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌و خانمه که نووکی تیژی ته‌وهین و قسه‌ی ناشیرین به کورد به ره‌و روویی ئه‌و بوو؛ خۆیی هیچ شتێکی له وڵامی ئه‌و هه‌فته‌نامه و سایتانه‌دا نه‌کووت.... ته‌نانه‌ت نه‌یشی کووت به ئێمه ده‌ی خۆ من هیچم نه‌وت به‌ڵام ده‌ستی ئێوه خۆش بێت!!!!!!!!!!!!!!
تازه له‌مه‌ش سه‌یرتر! کابرایه‌کی تر بوو ده‌ی کووت به من ده‌ی باشه بۆ هیچت سه‌باره‌ت به من نه‌نووسیوه خۆ زیاتری ته‌وهین و جوێنه‌کان به ره‌ووی من بووه..
بڵێ دوو..
له‌م ماوه‌ی جه‌ژنی قوربان و کریسمه‌سه‌دا، هه‌ر کام له‌و کاناڵه ته‌له‌ڤزێۆنه‌کانی ئه‌و دیو، ئیتر کاریان بووه به‌وه که‌سێک زه‌نگیان بۆ بدات و لێی بپرسن به‌یانی جه‌ژن چیت خوارد؟؟؟ خۆ کابرا رووی بوو بڵی هیچ، یان جارێ دامان ناوه بۆ نیوه‌ڕۆ... خۆ ئیتر ئابروویان به کابراوه نه‌ده‌هێشت !!
_چۆن هیچت نه‌خواردوه.. من قه‌سیاوم خواردوه..ده‌ی باشه جه‌ژنه پیرۆزه بنێره.... ئه‌ویش ده‌ستی پێ ده‌کرد:
_ پێرۆزی ده‌که‌م له باوک و دایکم له قه‌برا و له براکه‌م له ئاڵمان و ئامۆزاکه‌م له هۆڵه‌ند و سدێقی پوورزام له ئاوایی شووتی فرۆشه‌کان، و به تایبه‌تی پیرۆزی ده‌که‌م له ئێوه گۆڵ و دڵ که به ته‌واوی به‌رنامه‌کانتان رازاندوه‌ته‌وه.
ئه‌مه ته‌نیا هی ناو ئیستودیۆکان بوو، راپۆرده‌ران له ناو بازاڕ و دووکانه‌کانیش دا وازیان له خه‌ڵکی نه‌ده‌هێنا.
_ ده‌ی ئادی کاکه گیان ده‌ی خۆشکه خان ئاده‌ی قوڕگ هه‌ڵماڵه و پیرۆزی بکه...
* * *
هه‌ر من مابووم پیرۆزی بکه‌م، وا منیش پیرۆزبایی ده‌که‌م له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردووغان بۆ ئه‌و دیاریه جوانه‌ی که بۆ جه‌ژنانه بۆی ناردین، پیرۆزبایی ده‌که‌م له کۆندیلزا رایس، جه‌نابی مام جه‌لال و له سه‌رکردایه‌تی کوردستان سه‌رۆک بارزانی و پیرۆز بێت له سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌وچان خه‌ریکی پاڕێزگاری له خاکی کوردستانن..
بۆ ئه‌وه‌ی که ئاسانکاریان بۆ کردین که ڕه‌جه‌ب و جه‌ماعته‌که‌ی بتۆانێ به ئاسانی نووقڵانه و جه‌ژنانه‌کانمان بۆ بنێرێن.
گله‌ییه‌کیش ده‌که‌م له ره‌جه‌ب و عه‌به گول که بۆچی ئێمه‌تان بوارد. قه‌یدی نیه با ئه‌و نۆبه‌بڕیه‌تان له ئێمه کردبێ!!! به‌ڵام ئیمرۆ که ده‌رووبه‌ری "ئامێــد"یشتان تۆپ باران ؛ ئوه ببوورن_ نوقل باران _کرد ئه‌وا ئێمه‌ش له‌م رۆژهه‌ڵاته‌وه چاوه‌ڕێن......
ده‌ستان ها به که‌وگیرۆ /
چاوتان بێ له فه‌قیـــــرۆ/
یان باشتر بڵێم..
ده‌ستان ها به فڕۆکه‌وه /
بیپێکه و هه‌ڵمـه‌ســـه‌رۆ/
داوا له کاک عه‌زیزوه‌یسیش ده‌که‌م به گۆرانیه‌ک سۆپاس و پێزانینی کوردانه‌یان بۆ ده‌رببڕێ....
تێبینیه‌ک له سه‌ر ئه‌و شێعره:
ئه‌و شێعره فولکلوره، زۆر کۆنه، به ئه‌ندازه‌ی کورد کۆنه. و به‌رده‌وام کوردان له گه‌ل ئه‌م وشانه دا گه‌وره بووگن. تکایه ئه‌گه‌ر له‌م شێوه شێعره کۆن و فولکلوره‌تان لایه بنێرن بۆ کومیته‌ی ناوه‌ندی شته‌کۆنه‌کان تا له ناو قه‌ڵاکه‌ی هه‌ولێر دا _که هیچی تیا نه‌ماوه _ بیشارینه‌وه...
بڵێ سێ..
ئیتر ئه‌م سێهه‌میانه نانووسم .. به‌سیه‌تی.. تاقه‌تم بزر بوو...
ئــــــه‌م جــــــــــــاره‌یان بڵـــــــــێ شــــــــــووتــــــــــی......