بـه بـۆنه‌ی پێـشوازی بێ وێـنه‌ی خه‌ڵکی مـه‌ریوان بهتایبـهت لاوان لـه پیـشانگای بـهربهرهکانێ له گـه‌ل مـاده سـڕکه‌ره‌کان ؛ به نێـوی " ئـاکامی کـۆڵانی ئیـعتیاد "، دهستـهی بـهڕێوهبـهرایـهنی ئـه‌م پیـشانگـا و ئـهنجومـهنی ژنـانی ' بـهـبـان ' مـاوه‌ی سـه‌ردانی پیـشانگـاکـهی بـۆ مـاوه‌ی یـه‌ک رۆژی دیكه درێـژ كرده‌وه .
Feb 28, 2006
ئـاکامی کـۆڵانی ئیـعتیاد
Feb 18, 2006
شاخی کهوهلان
رۆژی 18/2/2006 زیاترله په‌نجا که‌س له لاوانی ئاوایی وله‌ژێر له چالاکیه‌کی ههورازوانی دا چوونه سه‌ر ' شاخی کهوهلان ' .
8- ئێمه هه‌موو پێداده‌گرین له سه‌ر نه‌هێشتنی شته ناحه‌زه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک : سوکایه‌تی کردن – گه‌نده‌ڵیه‌کان – که‌مته‌رخه‌می و عاده‌ته ناپهسهنهکان به تایبه‌ت ئیعتیاد .
لاوان له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به خۆێندنه‌وه‌ی چه‌ند شێعر و وتار و هه‌روه‌ها له ئاکام دا به خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامهیک ئامانجی خۆیان له‌م چالاکیه ده‌ربڕی .
بڕیارنامه‌ی ده‌سته‌ی شاخه‌وانیی کهوهلان – مه‌ریوان – ئاوایی وله‌ژێر 29/11/84
1- ئێمه وه‌ک گروپێکی که‌ژوان ، به ئه‌و په‌ڕی تاقه‌ت و توانای خۆمانه‌وه پێشوازی ده‌که‌ین له هه‌موو جۆره وه‌رزشێک و سڵامه‌تی له‌ش و به‌رزیی وره و دووری له سستی و به ئاکامی وه‌رزش ده‌زانین .
2- گردیما ، پاراستن و پاک و خاوێن ڕاگرتنی سروشت و ژینگه به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمان ده‌زانین و داربڕین و سوتاندنی ده‌وه‌ن و گه‌ون و گژو گیا ی کێو و ده‌شت و کوشتنی په‌له‌وه‌رو داعبا کێویه‌کان مه‌حکووم ده‌که‌ین .
3- مه حه‌موومان ، بناغه‌ی پێشکه‌وتنه ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاریه‌کان له زانست دا ده‌بینین و له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێک دا ، هه‌وڵ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ن کردنی باری زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و تاکه‌که‌سی ده‌ده‌ین ، و به پێی توانا رێ خۆش ده‌که‌ین بۆ پێشکه‌وتنی به‌ره‌ی داهاتوو .
4- ئێمه هه‌موو بڕیار ده‌ده‌ین، بۆ پته‌وکردنی پێوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان چینه ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
5- ئێمه هه‌موومان خوازیاری نه‌هێشتنی جیاوازیه ناحه‌زه‌کانی نێوان ژن و پیاوین و داوای لابردنی زۆربه‌ی به‌ربه‌سته‌کانی سه‌ر رێی چالاکی ژنان ده‌که‌ین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ژنانیش بۆ خۆیان له پێناو پێشخستنی کۆمه‌ڵ دا زیاتر تێ‌بکۆشن .
6- ئێمه گشتمان رێز بۆ زوان و فه‌رهه‌نگی خۆمان داده‌نێین و تا بتوانین به ئه‌زموون وه‌رگرتن له مێژووی کورد گه‌شه به زوان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌ده‌ین .
7- گلایهکمان تێده‌کۆشین بۆ سه‌ر خستنی باری ئابووری کۆمه‌ڵگا به مه‌به‌ستی خۆشکردنی باری گوزه‌رانمان ویارمه تیدانی هه‌ژاران و په‌ککه‌وتووان .
Feb 11, 2006
کێشه‌ی ته‌کنیکی .
چاو له‌م هه‌واڵه بێ سه‌رو بنه .
"عه‌لی ده‌باغ وته بێژی حکومه‌تی عێراقی رایگه‌یاند ،له سێداره‌دانی به‌رزان تکریتی زڕ برای سه‌دام و عه‌واد به‌نده‌ر به هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکیه‌وه دوا خراون ."
نازانم مووشه‌کی اف16یان واپووره ئاسمانیه‌کانه ، یان کامپیتێری سروره ، یان وه‌زه ئهتوومیهکهی ئێرانه !!!!!!!
کاتێ ئه‌وان به کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ کوردیان ده‌کرده ژێر خاکه‌وه ؛ ئایا بیریان لێ ده‌کرده‌وه که ئه‌مانه چین ده‌یانخه‌نه ژێر خاک ، ئایا هه‌ستێک به دڵیان دا ده‌هات . وا ئیستا ئه‌مان تووشی کێشه‌ی ته‌کنیکی بوون . یا عجبا !!!!!!!!!
Feb 8, 2006
به بیانووی سی و چوواره‌مین دانیشتنی دادگایی تاوان بارانی ئه‌نفاله‌وه ...
ئه‌مڕۆ سی و چوواره‌مین دانیشتنی دادگایی تاوان بارانی ئه‌نفال به بێ تاوان باری سه‌ره‌کی یه‌عنی سه‌دام حوسه‌ین بهڕیووو چوو .
سه‌دام تا ئه‌و ده‌م که پهتهکهشیان له مل نا ، بڕوای نه‌ده‌کرد که رووبه‌ڕووی سێداره بێته‌وه ، وای ده‌زانی که ئه‌مریکا ناهێڵێت . به‌رده‌وام خه‌ریکی قسه‌ی خۆش و نووکته بازی و قه‌شمه‌ری بوو ، بۆ که‌ر کردنی کۆمه‌ڵگای مووسڵمانان به‌رده‌وام قورئانێکی به ده‌سته‌وه بوو ، و نه ته‌نیا ئه‌و به‌ڵکوو ته‌واوی تاوان بارانیش ده‌ست پێکی قسه‌کانیان به ناوی خودا و سه‌لام و سڵاوات بوو . وه‌ک کابرا ده‌چوو بۆ دزیی ده‌یگووت ؛ "خوایه به کۆمه‌کی تۆ " . ئه‌مانیش ده‌یانگووت خوایه به کۆمه‌کی تۆوه ئه‌نفال ده‌که‌ین ، کیمیاباران ده‌که‌ین ، ده‌کووژین ،،،،،،،،، هه‌ر بۆیه خه‌ڵکه گه‌مژه‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا که خۆم بینیومه ؛ له کاتی شه‌ڕه‌که‌ی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان و سه‌دام ؛ دۆعایان بۆ سه‌دام ده‌کرد و به ناوی حه‌زره‌تی عومه‌ری ثانی ناویان لێ ده‌برد .
ئه‌وا حه‌زره‌تی عومه‌ری ثانی به وته‌ی ئه‌م موسڵمانه گه‌مژانه لێ سێداره‌درا . دوای سێداره‌دانی زۆر خه‌ڵکی پێیان ناخۆش بوو . تا راده‌یه‌ک که وڵاتی" لیبی " سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی راگه‌یاند و حووسنی نامووبارهکیش به ناوی شه‌هیده‌وه ناوی لێده‌برد . بازێک له کورده سیخوور و جاشه‌کانی خۆشمان ئیستاش سڵاوی بۆ ده‌نێرن بۆ هه‌یکه‌ڵی جوانی !!!!!! چوونکا ده‌ماری نۆکه‌رایه‌تی له ناو له‌ش و ده‌ماره‌کانیان دا ریشه‌ی داکوتاوه .
سه‌دام له سێداره‌درا و فه‌رهه‌نگی سه‌دامیسم و دیکتاتۆری هه‌ر ماوه . سه‌دام له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات داریه‌تی دا به‌رده‌وام خه‌ریکی دروست کردنی ئینسانه‌کان و هان دانیان بۆ دیکتاتۆریه‌ت بوو . که هه‌ر که‌س قسه‌ی جیا له بیر و بۆچوونی تۆی کرد سزای مه‌رگ و نه‌مانه . هه‌ر بۆیه له دوایی خۆیشی خه‌ڵکی عێراق به‌ر بوونه‌ته گیان یه‌کتر . تا راده‌یه‌ک که " تکریت " و " فه‌لووجه " یه‌ک پارچه سه‌دامن .
بۆیه ئه‌م نه‌ته‌وه‌انه بۆیان نالووێت که بهێڵن ئه‌وی دیکه‌یان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه حه‌ز بهجیابوون ده‌که‌ن و ده‌بێ جیاش بنه‌وه .
Feb 4, 2006
اطلاعیه
انجمن بانوان' به‌بان ' جهت نهادینه کردن پیشگیری ازآسیب های اجتماعی به ویژه اعتیاد ؛
اقدام به بر پایی نمایشگاهی به عنوان " آخر کوچه اعتیاد " در شهرستان مریوان نموده است .
زمان : یک شنبه تا سه شنبه 9 تا 11 بهمن ماه 1384 شمسی
آدرس : جنب پارک ملت ، نگارخانهی مریوان .
ئاگاداری
ئه‌نجومه‌نی ژنانی ' به‌بان ' به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ل ماده سڕکه‌ره‌کان دا ؛
ده‌ستیان داوه‌ته کرانه‌وه‌ی پیشانگایه‌ک له شاری مه‌ریوان به نێوی " ئاکامی کۆڵانی ئیعتیاد " .
کات : یه‌ک شه‌ممه تا سێ شه‌ممه 9 تا 11 ی ڕێبه‌ندا نی 2705 ی کوردی
ناو نیشان : ته‌نیشت پارکی ملت ، پیشانگای شێوه‌کاری مه‌ریواFeb 2, 2006
قطـعنامهی انجمن به‌بان به مناسبت برپایی نمایشگاهی به عنوان آخر كوچه‌ی اعتیاد
پس از چهار روز که از برپایی نمایشـگاه مبارزه با اعتیاد به عنـوان " آخر کوچه اعتیاد " در شهرستان مریوان می گــذرد . روز چهارشنبه اول فوبریوری2006 مراسـم اخـتتامیه آن با حـضور جمعی از مـردم ، اعضای شورای شهر مریوان ؛ جمعی از جوانان شهر با قرائت قطعنـامهیی به پایان رسیـد .
انجمن بانوان' بهـبان ' در راستـای نهـادیـنه کردن پیشـگیری از آسیب های اجتـماعی به ویژه اعتیاد ؛ اقـدام به بر پایی این نمایشـگاه کرده بود .
با امید به این که بر پایی این نمایشـگاه روزنهای باشـد در جهت جامعهای سالم تر و آباد تر .
قطعنامه‌ی اختتامیه اولین نمایشگاه مبارزه با اعتیاد با عنوان" آخر کوچه اعتیاد "
ما تمامی اعضاء و کادر انجمن بانوان به‌بان شاخه‌ی مریوان حمایت خود را از تمامی بیماران مواد افیونی جهت بهبود و بازپروری معتادان و بازگشت آنان به زندگی عادی اعلام می داریم .
هم چنین عمل خرید و فروش سوداگران مرگ راجهت نابود کردن جوانان و کشاندن آنان به کام مرگ را به تندی محکوم کرده ؛ و از جامعه و خانوادهها خواهانیم که در جهت آگاهی دادن درست به جوانان و تشویق آنان به ' نه ' گفتن به دوستان نابابشان؛ جامعه را از لوث تمامی مواد افیونی از تریاک و حشیش و هروئین و مرفین گرفته ؛ تا قرص های اکس و موادهای دوپینگی و انرژی زا پاک کنیم .
با امید به این که همه با هم، دست در دست هم به سوی توانمند سازی جامعه؛ و جامعهای آرمان شهر و سالم قدم های مثبت برداریم .
ضمنا ازتمامی کسانی که با کمک های فکری و مالی خود در جهت هر چه بهتر برگزار کردن نمایشگاه ما را یاری دادند ، صمیمانه تشکر و قدردانی می نماییم .
Subscribe to:
Posts (Atom)