کرماشان شارێکی مێژوویی؛ به مێژوویه‌کی هه‌زاران ساڵه‌وه؛ به ئاسه‌وارێکی کۆن؛
شارێکی پڕ له فلکلووڕی کورده‌واری؛ شاری ئه‌وینداران؛ شاری شیرین و فه‌رهاد .
ئه‌مه و ده‌یان شتی تر شانازیه‌کانی ئه‌م شاره‌ن. له سه‌ده‌کانی رابردوومان دا .
نه‌ته‌وە جۆر به جۆرەكانی ئه‌م شارە مێژوویه بریتین له كورد و توورك و فارس...
كوردەكان بۆ خۆیان دابه‌ش دەكرین به مانه‌وه: كه‌ڵهوڕ، له‌ك، لوڕ، سۆران، گۆران، ئه‌ردەڵان، قه‌ڵخانی، سنجاوی، جاف و ....
ئایین و مه‌زهه‌ب: رێژەیه‌كی زۆر موسڵمان و هه‌ر وەها رێژەیه‌كی زۆر كه‌م! گاور و جووله‌كه ی تێدا دەژی .
موسڵمانه‌كان دابه‌ش دەكرێن به‌م مه‌زهه‌بانه‌وه: شێعه، سونی، یارسان .
كاتێ وای له كرماشان دا نازانی ئه‌م خه‌ڵكه كوردن یان فارس.. چوونكو نه كوردیه‌كه‌یان ته‌واوە و نه فارسیه‌كه‌شیان .
به‌ردەوام هه‌ست به ئازارێكی پڕ له قین دەكه‌یت. ئازارێكی دابڕان؛ ئازارێكی دۆڕان؛ ئازارێكی هه‌ر
كه‌س بۆ خۆیی .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ردانی شارەكانی تری ئه‌م پارێزگایه بكه‌ین ئه‌م ئازارانه زۆر كه‌مترن .
ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه، به‌رهه‌می سه‌ردانی شاری كۆزەران و شاری كرماشانه .
به هۆی داخرانی ئه‌و مالپه‌ڕه‌ی وێنه‌کانم تێدا ئاپلۆد کردبوونوینه‌کانی زۆر به‌ی پۆسته‌کانم به ده‌ردی فه‌وتان رۆشتون..