(ئه‌م بابه‌ته‌م له وڵامی ئه‌و هاوڕی ئازیزه‌دا نووسیوه که به ناوی الایمان و الجهادبۆی نووسیبوین ) .
گه‌رایه‌ک به خه‌ڵاتی
دار و ده‌سته‌ی مرۆڤ کوژانی سه‌ده‌ی 21 به ناوی دینه‌وه ؛ ئه‌و دینه‌ی که هه‌ڵگری ئاڵای ئازادی و ئاشتی بۆ جیهانیان بو ؛ ئیستاکه وا له ده‌ستی سه‌ربڕانێک دا که قه‌د بیریان له ناساندنی ئیسلامی راسته‌قینه‌یان نه‌کردوه‌ته‌وه . به‌ڵکو ته‌نیا بیریان له فه‌وتان و قڕ کردن و سه‌ر بڕینی ئیسلام کردوه‌ته‌وه . کاتێک پێغه‌مبه‌ر دیلێکی ده‌گرت . ده‌یگووت پێیان ئه‌مه‌یه ئایینی ئیسلام ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ موسڵمان بن هه‌ر کامتان 10 موسڵمان فێری خۆێندن و نووسین بکات ئه‌وا رزگاری ده‌که‌ین . به‌ڵام له سه‌ده‌ی 21 دا موسڵمانانی له ئیسلام دوور که‌وتوو ، هه‌ر ده‌زانن سه‌ر ببڕن و بخنکێنن یان باره‌مته بفرۆشن .
بۆ منیش گه‌رایه‌کی بۆگه‌ن به خه‌ڵاتی هاتوه که تێدا" باوکی مه‌سعه‌بی زه‌رقاوی "به قاره‌مانی ئیسلام ناوی لێده‌هێنێت و جا بۆ گوایه به سه‌دامی خۆێن مژیان نه‌ده‌گووت " حه‌زره‌تی عومه‌ری ثانی " و دۆعایان بۆ نه‌ده‌کرد جا وا " ئه‌بو مه‌سعه‌بیش " که که‌وته زبڵدانی مێژوه‌وه ئایا ئیسلام روو له پێشکه‌وتن ده‌ڕوات یان روو له نه‌گبه‌تی .
به بڕوای من تا کوو گه‌رای نه‌گبه‌تی و دواکه‌وتوویی دژ به ئیسلامه‌کان که به ناوی ئیسلامه‌وه سه‌ر ده‌بڕن و گیرفانیان بۆ پاره‌ی باره‌مته هه‌ڵدووربێت . ئیسلام هه‌ر روو له پێشکه‌وتنێک ناکات که جیهانیان رووی تێ بکه‌ن و موسڵمانانیش هه‌ر شانازیه‌کانیان هه‌ر رابردووده‌بێت ؛ که له سه‌ده‌ی فڵانی دا فڵانه بیرمه‌ندمان بوو . فڵانه که‌سمان بوو ئه‌وه‌نده زیره‌ک و به توانا بوو . و داهاتوه‌کانیش ئه‌بێ شانازی به موسڵمانی ئه‌م سه‌ده‌وه بکه‌ن که چۆن گۆماوی خۆێنیان رێک خستوه .