تا ئه‌و رۆژه‌ی که به‌یداخی ئیمه سمێڵ بێت ؛
تائه‌و ده‌مه‌ی که ئه‌سپ و ژن و تفه‌نگ له ڕاده‌یه‌ک دا بن ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که خه‌نجه‌ر و پشتوێن هۆی شانازیمان بێت ؛
تا ئه‌و کاته‌ی که په‌پووله‌ی حه‌ز له باغچه‌ی دڵدا سووتاو بێت ؛
تا ئه‌و کاته‌ی که دۆعا و نووشته گۆڕانکاری چاره نووسمان بێت ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که قووتابخانه چوونمان به ده‌رسی شه‌یتانی بزانین ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که چاره نووسی ژنانمان جه‌هه‌نه‌مێکی بێ کۆتایی بێت ؛
تا ئه‌و ده‌مه‌ی که گه‌وره‌ترین سۆێندی ئیمه سۆێند به نامووس و ته‌ڵاق بێت ؛
تا ئه‌و رۆژه‌ی که شه‌ڵوار له پێ کردنمان عه‌یب و سمێڵ تاشینمان رسوایی بێت ؛
چاره نووسی ئیمه ئه‌شێ چۆن بێت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . ت . . . . . .
Apr 21, 2004
Apr 19, 2004
ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌ماوه که ئه‌ده‌بیاتی منداڵان سنوور دار بکه‌ین .
که‌ژان ئه‌سه‌دی
پڕوپاگه‌نده کردن و ئامۆژگاری وشك، بێ هیچ مه‌رجێك، ده‌ر نه‌چوون له قسه‌ی باوك و دایك، به جێ هێنانی ده‌ستووری گه‌وره‌کان، قه‌ڵه قاڵه نکردن له به‌رچاو میوانان، ئایا منداڵان بێجگه له‌مانه پێویستیان به شتی دیکه نیه. ئایانابێ به منداڵان بڵێن که له وڵاتی ئیمه دا زۆر منداڵ هه‌ن که ره‌نگ و تامی گۆشتیان مانگ به مانگ نه چیشتوه. ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی که بازێک ئه‌بی به‌ردوام مریشک و پڵاو له سه‌ر سفره رهنگینهکهیان بێت . ئایانابێ به منداڵان بڵێن که نیوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م دونیا برسین و بۆ چی برسیشیانه ؟؟؟؟؟
وچاره‌ی هه‌ڵپێچانی ئه‌م برسیه‌تیه چیه؟؟؟؟ ئایا نابی بۆچونێکی زانستیانه و کۆمه‌ڵایه‌تیانه ، مێژویانه ، به منداڵان بده‌ین؟؟؟؟ بۆچی ده‌مانه‌وی منداڵێکی پاک و خاۆین و بێ ده‌نگ بار بهێنین . مه‌گه‌ر ده‌مانه‌وی منداڵه‌که‌مان بکه‌ین به بووکه‌ڵه‌یه‌ک بیخه‌ینه پشتی شوشه‌ی دوکانێك. که ئاوه‌ها باریان ده‌هێنین.
بۆچی ده‌ڵێن درۆ کردن خراپه ، بۆچی ده‌ڵێن دزی خراپه، بۆچی نایه‌ن بناغه‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شه کردنی درۆ و دزی بۆ منداڵه‌کانمان روون که‌ینه‌وه. فێر کردنی منداڵان به راست وتن و درۆ نه‌کردن ، له کاتێک دا که چاوی راست به چاوی چه‌پ درۆ ده‌ڵێ . برا له برا دڵ پیسه . پیان ده‌ڵێن ده‌ستی هه‌ژاران بگرن، به‌ڵام قه‌د ناڵێن که ئه‌و ئینسانانه چۆن هه‌ژار که‌وتون؟؟؟
بۆ گه‌شه کردنی ئه‌ده‌بیاتی منداڵان ئه‌بێ دوو خاڵی گرینگ له به‌رچاو بگیرێت.
خاڵی هه‌وه‌ڵ؛ ئه‌ده‌بیاتی منداڵان پردێک بێت له به‌ینی دونیای پر له زرق و برق، و له نێو خه‌ون و خه‌یاڵی شیرینی منداڵی دا راستیه‌کانی دونیای تاریک و تاڵی کۆمه‌ڵگای گه‌وره‌کانیان بۆ روون که‌نه‌وه. ئیتر ده‌بێ منداڵ له پرده‌که بپه‌رێته‌وه و شاره‌زایانه چرا به ده‌سته‌وه بگرێت و به‌رو دونیای گه‌وره کان هه‌نگاو هه‌ڵێنێ.
وه‌ها منداڵێک ده‌بێته هۆی یارده‌رێکی راسته‌قینه بۆ باوکی و ئه‌بێه هۆی گۆڕانکارێکی باش له نێو کۆمه‌ڵگای وه‌ستاو و دواکه‌وتو دا. منداڵ ده‌بێ بزانێ که باوکیشی له نێو گێژاوی کۆمه‌ڵگادا خنکاوه و ده‌ست و پێ لێ ده‌دا. ئه‌بێت بزانێ که باوکیشی به راستی له‌ئه‌ستۆی ئه‌و هه‌موو کاره ده‌ر نایه‌ت و ته‌نیا به سه‌ر ژنهکهیشیا ده‌ستی درێژه.
خاڵی دووهه‌م ؛ ده‌بێ بۆچونێکی جیهانی به منداڵ فێر که‌ین. بتوانێ پێوانه‌ی کێشه جۆر به‌جۆره‌کانی خوو ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تیانه له هه‌مو که‌ش وهه‌وای گۆراوی جۆر به‌جۆری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ههڵبسهنگێنت.
هه‌روه‌ها که ده‌زانین کێشه‌ی خوو و ره‌وشت شتێک نیه که به‌رده‌وام بمێنێت. ئه‌و شته‌ی که ئه‌مساڵ باشه له‌وانه‌یه که دووساڵ دواتر به شتێکی خراپ بناسرێت.
یاوه‌کو له بنه‌ماڵه‌یه‌ک دا که باوکێک هه‌رچی هه‌یه و نیه ده‌یدا به قومار و رابواردن. وبوون و نه‌بوونی هیچ گۆرانیك به کۆمه‌ڵگا نادات، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگایش. ئه‌شێ منداڵ بۆچی شۆێنی باوکی بکه‌وێت ، گۆێ ڕایه‌ڵی باوکی بێت، ئه‌ده‌بیاتی منداڵان نابێت؛ به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌چی خۆشه‌ویستی و مروڤ دۆستی و قه‌ناعه‌ت و سه‌ر دانه‌واندن بێت.
ده‌بێت به منداڵ بڵێت هه‌ر شتێک که دژ به مرۆڤایه‌تیه هۆی گه‌شه نه‌کردنی کۆمه‌ڵگا بێت دڵی لێ پیس کات و ئه‌م دڵ پیسیشه بێته ناو ئه‌ده‌بیاتی منداڵانه‌وه.
به و هیوایه .....................

Subscribe to:
Posts (Atom)